پەرلەمانتارێكی گۆڕان: لەماوەی 23 رۆژدا، عێراق دو موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردوە
  2020-03-27       1182       

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:لە ماوەی (٢٣) رۆژدا، عێراق دو موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردوە، بەڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا تەنیا یەك موچەی چوار وەزارەتی دابەشکردوە.

ئاوێنە: غالب محەمەد، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، ئەوەی خستۆتەڕو كە بڕی ئەو پارەیەی عێراق لە ماوەی 23 رۆژی رابردودا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردوە، 908 ملیار دینار بوە.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتوشیەتی"كەواتە نە داهاتی ناوخۆ دیارە، نە داهاتی نەوت، نە بە پارەی عێراقیش موچەی خەڵكتان داو، هەروەها بۆ ڕێگریكردنی كۆرۆنا ڤایرۆس، عێراق زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردوە."

هەروەها وتوشیەتی"كەواتە ئێوەی سەرۆك و جێگر سەرۆک و وەزیری حكومەت نین، بەڵكو ئێوە فەرمانبەرێكی گەندەڵی عێراقن كە پارەكەیشتان بۆ دێت لە عێراق دابەشی ناكەن، بەڵكو ئاودیوی دەكەن بۆ كۆمپانیاكانتان."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×