توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
  2020-04-04       16265       

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: کەسێک گیانی لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەداخەوە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی دیکە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد، دوای ئەوەی کە کۆچی دوایی کردوە نمونەمان لێوەرگرتوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە."

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە، تەنیا یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

ئەوەش سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای ئەوەی لەماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەدا كەسێك لە سلێمانی و یەكێكی دیكەش لە چەمچەماڵ كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بون گیانیان لەدەستدا.

کۆی گشتیی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 214 توشبوە لەو ژمارەیە 74 کەس چاکبونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×