"ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەناو ئەو کەسانەدان کە لەهێرشەکەی نیوزلەندا شەهیدبون"
  2019-03-15       1369       
بریندارێكی‌ روداوه‌كه‌ی‌ نیوزله‌ندا
به‌وته‌ی‌ ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشوی موسڵ، ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەناو ئەو کەسانەدان کە لەهێرشەکەی سەر دو مزگەوتەکەی نیوزلەندا شەهیدبون.

ئاوێنه‌: ئەسیل نوجەیفی لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەناو ئەو کەسانەدان کە لەهێرشکردنە سەر دو مزگەوتەکەی وڵاتی نیوزلەندا شەهیدبون، بۆیە پێویستە لەسەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق بێدەنگ نەبێت لەو بابەتە، یاخود خوێنی عێراقییەکان بێ بەهایە بۆ هەر شوێنێک بچن".

هاوكات له‌نێو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ ئوردنی‌، فه‌له‌ستینی‌، سۆماڵی‌‌و سۆدانی‌ هه‌ن.

ئەمڕۆ هه‌ینی‌ لەكاتی نوێژی هەینیدا لەشاری كریستچەرچ لەنیوزلەندا هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوتی ئەو شارەو له‌ئه‌نجامدا نزیكه‌ی‌ 50 مسوڵمان كوژران.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×