عەبدولستار مەجید: هەندێک بەرپرسی حزب پاساو بۆ دابەشنەکردنی موچە دروستدەکەن
  2020-05-21       626       

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وروژاندنی بابەتی (قەرز) لەلایەن هەندێ بەرپرسی حزبییەوە کە گوایە حکومەت بۆ موچەی ئەم مانگەی موچەخۆران کردویەتی، پاساوە بۆئەوەی حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەی بڕیارە بەغداد بینێریت، دابەشی نەکات.

ئاوێنه‌: عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبەت وروژاندنی بابەتی (قەرز) لەلایەن هەندێ بەرپرسی حزبییەوە کە گوایە حکومەت بۆ موچەی ئەم مانگەی موچەخۆران کردویەتی، لەم كاتەدا کە بەغدا بەنیازە بڕی ٤٠٠ ملیار وەک موچەی مانگی نیسان بنێرێت، خەتەرناکە.

زیاتر ڕوونیکردەوە، وروژاندنی ئەو بابەتە پاساو دروستکردنە بۆئەوکاتەی کە پارەکەی بەغدا گەیشت، تا حکومەتى هەرێم نەیدات بە موچەخۆران و بڵێن (داومانەتەوە بە قەرز).

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×