ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: حكومەتی هەرێم مولزمە ئەو پارەیەی بڕیارە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت بۆ موچە خەرجی بكات. دەشڵێت: سەرۆك كۆمار و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق بە كازمی-یان وتوە هاوكاری هەرێم بكات. بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و ناوەند ماوەتەوە سەر ئەوەی ئیمزا بكرێت.
ئاوێنە: ئەحمەدی حاجی رەشید، كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەرلەمانی عێراق، بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە: ئەگەر بودجە لە عێراق پەسەندنەكرا، ئه‌وا نه‌فه‌قاتی فیعلی به‌رده‌وام ده‌بن، واته یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ساڵی 2019 سه‌رف كراوه بۆ هه‌رێم، هه‌مان بڕه پاره به‌رده‌وام ده‌بێت كه بۆ مانگی یه‌ك و دو و سێ به‌رده‌وام بوه، ئه‌م بڕه‌ی كه نێردراوه 400 ملیاره، كه‌واته 53 ملیاری كه‌مه، بۆیە له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌مه جۆرێكه له نیاپاكی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان هۆكاری ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ڵێت به‌هۆی فڵانه به‌رپرسه‌وه بوه؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتی"من له دو سه‌رچاوه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندم یه‌كێكیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ویتریان له سه‌رۆك كۆماره‌وه كه 10 ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی-دا تاووتوێ كردوه. بۆیه ئه‌ویش جۆرێك له به‌ڵێنی داب‌و."
ئەوەشی خستۆتەڕو"له‌ڕاستیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم زۆر زه‌روره به پاره‌و ده‌ستی پێناگات ئه‌گینا ده‌بوایه هه‌رێم داوای 453 ملیاره‌كه‌ی بكردایه چونكه ئه‌وه لایه‌نه یاساییه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه به‌شه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام بۆ پاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌نێردراوه؟ ده‌بێت ئه‌م پرسیاره كازمی وه‌ڵامان بداته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه بۆ داكۆكی ناكه‌ن؟ كه ئه‌مه دۆسێیه‌كی یاساییه‌و ده‌بوایه عێراق پابه‌ندبوایه به 1/12ی موچه‌وه، به‌ڵام دیاره هه‌رێمی كوردستان داكۆكی ناكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه ئه‌وان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه كه بۆ 453 ملیار نیه؟"
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید جه‌ختیكردۆته‌وه"ئه‌مه پاره‌یه‌كه (400 ملیار دیناره‌كه) نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا بدرێته موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر حسابی موچه‌ی بۆ بكه‌ین حكومه‌تی ناوه‌ندی مانگی یه‌ك و دو و سێ پشكه‌كه‌ی هه‌رێمی ناردوه، كه‌واته ئه‌مه هی پشكی مانگی چواره، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه ده‌ستبه‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م پاره، ئینجا بیدات به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به حسابی خۆی قه‌رزی لێ وه‌رگرتون یاخود دواخستنی بۆ مانگی داهاتو، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێپرسراویه‌تیه هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌راندا كه موچه‌یان له‌كاتی خۆیدا ناداتێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه مانگی داهاتو نه‌هات، ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به هه‌رێم، هه‌رێم ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه."
وتیشی"چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بابزانین هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مانگی داهاتو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌نارد، ئه‌وه دیاره ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی به حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و متمانه‌یه‌ش نه‌ماوه یاخود دیوه‌كه‌ی تری وه‌كو هاوكاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ناردوه بۆ فه‌رمانبه‌ران، له هه‌مو حاڵه‌تێكدا ئه‌م پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران نێردراوه، ئه‌م پاره‌یه هی فه‌رمانبه‌رانه حكومه‌تی هه‌رێم بۆی نیه دوای بخات یاخود بیداته‌وه به قه‌رز."
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتی"ئه‌وه‌ی من بیستومه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای جه‌ژن كابینه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی ته‌واو ببێت، ئه‌و ڕێكه‌وتنه واژو بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه نوێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن یاسای بودجه باس له یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌یه خه‌رج بكرێت بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌یكات به‌غداد سه‌رپێچیكاره له‌مه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه به‌كاربهێنێت بۆ شوێنێكی تر، یا دوای بخات، یاخود هه‌ربابه‌تێكی لادان له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتوه، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كات."
هه‌روه‌ها وتی"ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین ئه‌م وه‌فده دانوستانیان كردوه له‌سه‌ر دو بابه‌ت، له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و له‌سه‌ر بابه‌تی داهاتی ناوه‌ندی به‌گشتی، داهاته ناوه‌ندییه‌كان بریتییه له گومرگه‌كان و باج و داهاتی نه‌وتیش باس له‌وه كراوه، حكومه‌تی ناوه‌ندی داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه هه‌مو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكه‌ن وه‌ك جاران داوایان ده‌كرد، بۆ داوایان نه‌كردوه، چونكه ده‌ڵێن ئێمه نازانین چۆن ئه‌و گرێبه‌ستانه كراوه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌وان ئه‌وه‌یان بۆ ڕون بۆته‌وه كه نیوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ریده‌هێنێت و ده‌یفرۆشێت، نیوه‌ی ده‌داته كۆمپانیاكان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆ عێراق چاره‌سه‌ر نابێت و ناتوانێت بگاته بابه‌ته هه‌ستیار و ڕاسته‌قینه‌كان چونكه هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ر ئێسقان ناشه‌فافه‌و نازانین ئه‌م كۆمپانیانه چۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردون؟ ئه‌و قه‌رزانه چۆنن؟ كه‌س سه‌ری له‌وه ده‌رناچێت كه ئه‌م بابه‌ته چۆن كراوه؟ بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕازییه به‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ست بكرێت، به حسابی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر 500 هه‌زار به‌رمیلیش هه‌نارده بكات، ئه‌وا 250 هه‌زاری بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه. گومرگه‌كان نیوه‌ی داهاته‌كه‌یان، ئه‌مه له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی داراییدا وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای "رێكنەخراو" كه ده‌ڵێت داهاتی پارێزگاكان نیوه‌ی گومرگی له‌و پارێزگایه هه‌ن، داهاته‌كه‌ی ده‌درێته‌وه به‌و پارێزگایه، بۆیه گه‌یشتونه‌ته ئه‌م "سیغه‌یه" كه 250 هه‌زار به‌رمیل، نیوه‌ی داهاته فیدراڵییه‌كان له گومرگ و باج ڕاده‌ستی عێراق بكرێت، عێراق له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كیان بداتێ هه‌رێم داوای 600 ملیاری كردوه، ئه‌وان یه‌كه‌مجار باسی 453 ملیاره‌كه‌یان كردوه، به‌س موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، له ئێستادا جۆرێك له ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر 500 ملیاری مانگانه، ئینجا ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی واژۆی ئه‌و بابه‌ته بكرێت."