رێکخراوێکی نزیک لە ئێران پۆلیسێک لە بەسرە بریندار دەکەن
  2020-05-23       370       

ئەفسەرێکی سوپای عێراق رایگەیاند، لە ئاكامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی پۆلیس و لایەنگرانی ریكخراوی “سەئروڵڵا” نزیك بە ئێران لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، یەك پۆلیس برینداربوو.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مولازم محەمەد خەلەف، ئەفسەر لە سوپای عێراق رایگەیاند كە دەیان كەس لە لایەنگرانی رێكخراوی “سەئروڵڵا” لە بەردەم بارەگای فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە لە شاری بەسرە گردبوونەوە و داوایان كرد كە لایەنگرە دەستگیركراوەكانی سەربە رێكخراوی ناوبراو ئازاد بكرێن.

هاوکات محەمەد خەڵەف باسی لەوەشكرد كە لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی رێكخراوی “سەئروڵڵا” روویدا و بەهۆیەوە یەك پۆلیس برینداربوو.

شایەنی باسە رۆژی دووشەممەی رابردوو دوای كوژرانی یەك خۆپیشاندەر و برینداربوونی پێنجی دیكە لە شاری بەسرە، هێزێكی تایبەتی ئەمنی، هەڵیكوتایە سەر بارەگای رێكخراوی “سەئروڵڵا” لە شارەكە و چوار پاسەوانی بارەگای رێكخراوەكەی دەستگیركرد.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×