فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
  2020-05-23       732       


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی مەسیحی-یان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی و چیای کۆرەژا-یان لە شارەدێی شێلادزێ بۆردومان کرد.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ گوندی هێزانکی لەناوچەی نەهێلی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی و چیای کۆرەژا لە سنوری شارەدێی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا.

گوندی هێزانکی دانیشتوانەکەی مەسیحین و بۆردومانەکە کەمتر لە ۲٠٠ مەتر لە گوندەکەوە دووربووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای کۆرەژایان لە شارەدێی شێلادزێ بەچڕی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر ڕەز و باخ و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×