2020-05-23   423     
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی ئاماری کوژرانی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، “لە میانی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە مانگی تشرینی یەکەم تا مانگی ئاداری رابردووە، ٤٩٠ خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٥ی دیکەیش بێ سەروشوێنن”.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، “لە میانی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکراوە تا مانگی ئاداری ئەمساڵ،٤٩٠ خۆپیشاندەر کوژراون و حەوت هەزار و ٧٨٣ی دیکەیش برینداربوون”.
هاوکات رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٢٣ی کانوونی دووەمی رابردوو رایگەیاندبوو کە لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، ٦٠٠ کەس کوژراون.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە هەر لەمیانی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو تا ئاداری ئەمساڵ، ١٢٣کەس رفێندراون کە ٩٨یان ئازادکراون و هێشتا ٢٥ی دیکەیان بێ سەروشوێنن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له عێراق كه خۆپیشاندانه‌كان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند، به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌ناسبه‌ده‌ستانه‌وه كوژران كه نه‌ده‌زانرا كێن و له كوێوه ته‌قه ده‌كه‌ن. حكوومه‌تیش روونكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراوی له‌و باره‌یه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.
بەڵام لەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە چەکدارانی سەربە گرووپەکانی حەشدی شەعبی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.