لەدهۆك حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-05-23       577       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی كەسێكی دیكەی بە كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك راگەیاند كە ئەوەش شەشەم حاڵەتی تۆماركراوی ئەمڕۆیە لەسەر ئاستی پارێزگاكەو پازدەیەم حاڵەتی تۆماركراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵانەو دانیشتوی شاری دهۆکەو پیشەی پاسەوانە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

وتوشیەتی: ئەو كەسە دوای تەواوبونی دەوامی لە شاری بەغدا و گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجامەكەی پۆزەتیف دەرچو.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی توشبونی یەك كەس لە پارێزگای هەولێر، پێنج كەس لە پارێزگای دهۆك و هەشت كەسی لە پارێزگای سلێمانی بە كۆرۆنا راگەیاندبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×