ئێران‌و هەرێم‌و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكان

عه‌بدوڵا حاجی سعید
  2019-01-25   


هاتنی وەفدی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی ئێران كە زیاتر لە (50) كۆمپانیا‌و بازرگان‌و وەبەرهێنەری بەتوانای ئەو ووڵاتە یاوەری بون لەشاری هەولێر‌و سلێمانی كۆبەندی ئابوریان بەڕێوە برد  بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە بازرگانان‌و سەرمایەگوزارانی هەردوو شاری سلێمانی‌و هەولێر‌و بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتووێژ‌و شەن‌و كەوكردنی ڕێوشوێنی تایبەت بۆ لابردنی هەموو ئەو كۆسپو تەنگەشانەی هەن لەبەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و وەبەرهێناندا هاندانی بازرگانانی هەردوولا بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر‌و چالاكلانەتر پەرە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و وەبەرهێنان بدەن كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە لای خۆیەوە ئەوەی پێویستە لە كارئاسانی‌و هەماهەنگی ئەنجامی بدات بۆ بازرگانانی هەردوولا لە كارئاسانی بۆ فیزای بازرگانان‌و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان‌و ئێران هەروەها نادرنی كاڵا‌و شمەكی ئێرانی بەجۆری باش‌و نرخی گونجا‌و ڕێگەدان بە كۆمپانیا‌و سەرمایەدارانی ئێرانی بێنە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن لە بواری پیشەسازی‌و كشتوكاڵ‌و گەشتیاریدا ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگ‌و بایەخ دارە لەبەر ئەوەی پێشتر ئێران ڕێگەی نەئەدا سەرمایەدارە گەورەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانی گەورە بكەن تەنها لە بواری هەناردەی كاڵاو شمەكی ئێرانیدا هەماهەنگی تەواوی ئەكرد.


لەم كاتەدا (350) كۆمپانیای ئێرانی كار ئەكەن نوسینگەی تایبەتی خۆیان هەیە ژمارەیەك كارگەی وەبەرهێنەری ئێرانی لە هەرێم هەن بەڵام كارگەی بچوكن ئێستا (3) مەرزی یاسایی لە نێوان ئێران‌و هەرێمدا هەیە باشماخ – پەروێزخان – حاجی هۆمەران بەڵام بڕیارە ئەم مەرزانە زیادبكرێت بۆ (7) دەروازەی فەرمی لەم كاتەدا مەرزی (سەیران بەن + كێلێ‌) بڕیاریان هەیە بكرێنە فەرمی ماوەتەوە ئەوەی بڕیارەكە بچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە لە ئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران‌و هەرێمی كوردستان ساڵانە (8) ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە  بڕیارە حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێ‌ كارئاسانی پێشكەش بكات لەوانە خزمەت گوزاری پێشكەش  بە دەروازە سنوریەكان بكات‌و قەرزی ئەو كۆمپانیا بیانیانە بداتەوە كە سەرمایە گوزاریان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە.


ئەم هەنگاوانەی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هەرێمی كوردستان لەئاستی باڵای حكومەتی هەردوولا‌و بازرگان‌و سەرمایەگوزاران هەنگاوێكی گرنگ‌و بایەخدارە بۆ هەرێم بۆ بتەوكردن‌و بەهێز بونی ئابوری‌و بازرگانی‌و وەبەرهێنان‌و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری لەلایەكی ترەوە هەر لەم ماوەیەدا چەندین ووڵاتی گەورەی ئەوروپی‌و ئەمریكی لەئاستی نوێنەرانی باڵادا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە هەروەها ووڵاتانی عەرەبی ئێستا كرانەوەیەكی بەرفراوان هەیە بەڕوی هەرێمی كوردستاندا لەئاستی نێودەوڵەتی‌و ناوچەیدا هەرێمی كوردستان گرنگی‌و بایەخی خۆی گەڕاندەوە بۆ ئاستی دنیای دەرەوە لە ڕووی بازرگانی‌و سیاسی‌و پەیوەندی نێودەوڵەتی دەبێتە ناوەندێكی بەهێز.

عه‌بدوڵا حاجی سعید
یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×