جوڵە نائاساییەکانی ئێران

هەردی مەهدی
  2020-09-27   
لەکەمتر لەهەفتەیەکدا:
* بەفەرمانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بڕیاری چۆڵکردنی شەش لادێی کوردنشینی سەرسنووری ناوچەی سەردەشت دەرکرا (لادێکان: نۆکان، هەرزەنە، گاکی، بەردان، گۆڕەشێرو تیتی خواروو). بڕیارەکە بەبیانووی جێکەوتەی جوگرافی ئەم ناوچانەوە دەرکراوە گوایە دەکەونە نێو "هێڵی سووری سنووری"ەوە. ئەمە لەکاتێکدا هیچ حسێبێک بۆ دۆخ و بەدیلی ئابووریی و ژیانی ئایندەی ئەو لادێنشینە کوردانە نەکراوە، بەتایبەت لەم دۆخە سەختە ئابوورییەی ئێراندا، کە لەمساڵدا داهاتی کەمتر لە ١٠ ملیۆن تمەن بەهێڵی هەژاریی دانراوە! ناوچە کوردستانییەکانیش هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی هێڵی هەژاریی ئێرانن (بە گوێرەی ئاماری ساڵانەی ڕەسمی ئەو وڵاتە).

ئەم فەرمانە زیاتر دیوێکی سەربازی هەیە تا کارگێڕی بەو پێیەی ئەنجومەنی ئاسایش دەریکردووە (نەک پارێزگار و وەزیری ناوخۆ) و دوور نییە بە نیازی خۆئامادەکردن بێت بۆ دەسپێشخەری و ناچالاککردنی ناوچە سنوورییەکان و لاوازکردنی هێزە کوردستانییەکان و ئەگەری دزەکردن و چالاکییان (بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا کە حزبی دیموکرات زۆرتر چالاک بووە و گوورزی کاریگەری لەو دەسەڵاتە وەشاندووە).

* هەر لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندجار هەڕەشەی لە پرۆ ئێرانییەکان و خودی ئێران کردووە کە بێدەنگ نابێت و ڕێکاری تووند و چەندبەرامبەر دەگرێتە بەر و تا ئاستی داخستنی باڵیۆزخانە و لیدانی ئێران.

* هەر دوێنێش لەسەردانێکی کتوپڕیشدا وەزیری دەرەوەی عێراق خۆی گەیاندە ئێران و ڕۆحانی هەڕەشە دووبارەکانی ئێرانی بەرامبەر ئەمریکا دووپاتکردەوە و دەرکردنی ئەمریکای لە عێراقی بەسەرچاوەی ئارامی و پێشمەرج دانا.

* ئەمڕۆ، بەسەردانێکی دوو ڕۆژەش سەرکردەی باڵای هێزە سەربازییەکانی ئێران (باقری) دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی و ئەمنی عێراقدا کۆدەبێتەوە.

* هەر ئەمڕۆش وەفدێکی باڵای ئاسایشیی عێراق بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی دەگاتە هەولێر.

* بەلەبەرچاوگرتنی هاوکارییە دوولایەنەکانی مانگی ڕابردووی تورکیاو ئێران و کۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی سوپاسالارەکانی دوو وڵات، ڕەنگە ڕێککەوتنی دوولایەنە بێت و هەر لایەکیان و بیەوێت بەر لە ئەمریکا، هەرێمی کوردستان و دەسەڵات و نفوزی سنووردار بکەن و لەوێشەوە هێچ ئەگەرێک نەهێڵنەوە بۆ چالاکی جوڵەی هەرێم و هێزە نەیارە کوردستانییەکانی دژەکۆماری ئیسلامی ئێران، وەک چۆن تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستی خۆی وەشاند.

ئێران لەعێراقدا وردەوردە دەستی کورت و کورتتر دەکرێتەوە، هەرێمی کوردستان قوڵایی ستراتیژی و ئەمنییەتی، گەر نەتوانێت کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی خۆی لەبەرەی هەرێمەوە بکات،  ئەوا لە هەر جوڵەیەکی ناوچەیی یان ئەمریکی لە هەرێمەوە بە تایبەت لە هەبوونی بنکەی حەریری سەربازیی (کە یادگاری تاڵی شەڕی هەشتساڵەی ئێران عێراقەو حکومەتی بەغدا لەوێوە بۆردوومانی شارە ڕۆژئاواییەکانی ئێرانی دەکرد)و چوار بنکە سەربازییەکەی دیکەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستاندا کە نیشانی هەڕەشەی بەردەوامی ئەمریکان بۆ ئێران، دوورنییە کەرتی ڕۆژئاواو  ناوچەکوردستانییەکانی لەدەست بدات، لەبەرئەوە دەیەوێت دەسپێشخەر بێت لەهەڕەشە و کردەیەکی پێشوەخت.

ڕەنگە ئێران بەنیازی کاردانەوە و هێرشی سەربازی بێت بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، یان دەسپێشخەر بێت لەڕێگریکردن لە شۆ و کردەی سەربازی غافڵگیرانەی ئەمریکا بەر لە هەڵبژاردن بۆ لێدانی بەرژەوەندی ئێران لە سنوورەکان و ناوچە کورستانییەکانی دراوسێی هەرێمی  کوردستان.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×