پاش هەشت ساڵ دەچێتەوە سەر مینبەر

هەردی مەهدی
  2020-01-17   
ئه‌مرۆ هەینی‌و پاش هەشت ساڵ، بۆ جارێکی تر ڕێبەری ئێران وتاری هەینی لەنوێژگە (موسەڵا)ی تاران، پێشکەش کرد، لەدوا دوو وتاری هەینیدا (۲۰۰۹و۲۰۱۲)، کە دۆخی ئەوکاتیش تاڕادەیەک ئاڵۆزو پەرتەوازەیی بۆ سیاسەتەگشتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئێران دروستکردبو، چەند هێڵێکی سەرەکی پۆڵەسی ئێرانی ئیعلان کرد، لەوانە:

۱. بەرگری لەسەرجەم هێزەکانی دژە ئیسرائیل‌و وتی بێ ڕودەربایسی پشتیوانی ئەوانەین دژی ئیسرائیل دەجەنگن.

۲.هەروەها پاش ئەو وتارە پشتیوانی و پەیوەندی پرۆ ئێرانییەکان لە یەمەن و ئێراق و سوریە و لوبنان شکڵێکی نوێتر و ڕاشکاوتری وەرگرت.

۳.هەر لەو مینبەرەداو دەساڵ پێش مەسەلەی ناڕەزایەتی ناوخۆو ناڕازیانی بەفیتنە لەقەڵەمدا تەقریبەن کەسایەتییە گرنگ و دەسەیەکی بزوتنەوەی سەوزی ڕیفۆرمخوازی ئینقلابی، لەمەیدان و پرۆسەی سیاسی و جومگەی حکومەت دوورخستەوە.

ئایا پاش هەشت ساڵ و پاش ئەو ڕووداوە خێرایانەی لەئێراق و کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس و قەیرانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە و خۆپیشاندانە ڕۆژانەییەکانی ناو ئێران، ڕێبەری کۆمار دەیەوێت چی بڵێت؟ ئایا سیاسەتێکی نوێ دەگرێتەبەر؟ یان دۆخەکە لە ناوئێران و ناوچەکەدا ڕادیکاڵتر دەکات؟

ئایا ئەمە خوتبەی "تۆڵەستاندنی سەختگیرانەیە" یان "حەجی ماڵئاوایی" خطبه الوداع-ی "ئیقامه حوججە"ی ڕێبەرێکی سەروو هەشتا ساڵەیە دژ بە یار و نەیار؟ یان بۆ هێورکردنەوەی ناڕەزاییەتیەکانە؟ یاخود نمایشی دەسەڵاتە و ڕێپێوانکردنی خەڵکی لایەنگرە بەرامبەر جەماوەری ناڕازی؟
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×