بۆچی سەردانی فراکسیۆنەکان بۆ کەرکوک هەڵوەشایەوە؟!

عەبدولستار مەجید
  2019-08-26   
لەماوەی ڕابردودا هێزە سیاسییەکانی کەرکوک کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدابو، ڕێکەوتبوون لەسەرئەوەی سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن و داوا بکەن کە شادێک لەسەرجەم فراکسیۆنەکان پێکبهێندرێت و سەردانی شارەکە بکات تا لەنزیکەوە پشتیوانی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بکەین و گوێ لەکێشەو داواکارییەکانیان بگرین بەتایبەت کە لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخێکی نەخواوراو نا ئاسایی و لەشارەکەدا هەیە بەتایبەتی تریش تۆخبوونەوەو سەرهەڵدانەوەی تەعریب .

بۆ ئەو مەبەستە نوێنەری هێزە سیاسییەکانی کەرکوک سەردانیان کردین ئەرکی ڕێکخستن و پێکهێنانی ئەو شاندەیان خستە سەر شانی ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ .

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی ئاب ی ٢٠١٩ کە بڕیار بوو شاندی فراکسیۆنەکان سەردانی کەرکوک بکەین، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پاساوی بوونی کۆبوونەوەی (زەرور) خۆیان، ئامادەنەبوون بێن لەگەڵمان ! ئیتر پاساوەکەیان هەرچی بوبێت ! بایی ئەوە نەبوو ئەو سەردانە گرنگە هەڵبوەشێتەوە !

لێرەوە بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین کە:

یەکەم: فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەکانی هەر لە سەرەتاوە ڕەتیانکردەوە بەشداری لەو شاندەدا بکەن بە بیانوی ئەوەی کە (کەرکوک داگیرکراوە) !

دووەم: فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکگرتوو و شیوعی ئامادەبوون بۆ ئەو سەردانە .

سێهەم: لە کۆتا ساتەکاندا فراکسیۆنی یەکێتیی لە بەشداریکردن و ئامادەبوون بۆ سەردانی کەرکوک پەشیمان بوونەوە !

ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بەوپەڕی پەرۆشیمانەوە بۆ دۆخی کەرکوک و خەمخۆریمان بۆ هاوڵاتیانمان لەو شارە، شانمان دایە بەر ئەو ئەرکە، بەڵام بەداخەوە شکستیپێهێنرا .

عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×