لەبەیانەكە دەركەوت كورد چەندە لاوازە

مەسعود عەبدولخالق
  2020-06-12   
وەك پیشوو تر باسمان كرد بەهۆی پیگەی لاوازی ئیستای كورد بەهۆی لاوازی سەركردایەتی كوردو سومعەی سیاسی و (لەدوای ریفراندۆم و16ی ئۆكتۆبەر)... ، ئینجا وەفدیكی زۆر لاوازی بۆ دۆسیەیەكی واگەورە ناردوە ، لەیەكەم بەیانی هاوبەشی ئەمریكی و عیراقی( بيان مشترك صادر عن حكومتي العراق والولايات المتحدة
بمناسبة اطلاق الحوار الإستراتيجي في 11/6/2020) ئەو راستیانە دەركەوتن ، بەكورتی :
1- لەبەیانەكە هەست ناكری كورد لەعیراق هەیە.
2- هەست ناكرێ وەزیری دەرەوەی عیراق كوردە ، هەرواش هەست ناكرێ وەفدی كوردی بەشدارە .
3- بەتوندی باسی سیادەی عیراق و یەكپارچەیی خاكی عیراق كراوە ، باسی سیادەی هەریم نەكراوە كە سوپای توركیا چی بەسەر هێناوەو چ جۆرە تەراتینەكی دەستی دەولەتانە لە هەهەریم ،زیاتر لە 300 كادیرو سەركردەی كوردی ئیرانی تیرۆر كراون و هەریم نەدەتوانی دەستگیریان بكا نە دەشوێری توركیاو ئیران توومەت بار بكات .
4- هەردوو بەلگەنامەی (S/2014/440) رۆژی 25/6/2014، (S/2014/691) رۆژی 20 أيلول 2014 بنچینەی گفت وگۆبوە كە (خالی 3)ی سەروو بۆ عیراق دیاری دەكات .
5- تەوەریكی تری گفت وگۆ لەبارەی ووزەیە ، پرسی گریبەستەكانی هەریم لەگەل كۆمپانیاكانی رووس نەفت و توركیا زۆر ئیحراجیە بۆ هەریم .
6- وەفدی هەریم بەبێبەرنامە چوویتە ناو ئەو گفت وگۆیە ، تەنانەت تا ئەو ساتەش هەریم خۆی یەكلا نەكردۆتەوە ئاخۆ لەو پرسە ستراتیجیانە كار بۆ دەولەتی كوردستانی دەكا یان بۆ عیراقیكی خۆشگوزەران ، بوهاران دەبنە كوردستانی وهاوینانیش دەبنە عیراقیەكی توند .
بریا بۆ جاریكیش بوایە دیپلۆماسی كوردو كۆبونەوە لەگەل سەركردایەتی كورد ئاوا بەیانی هاوبەش دەربچوایە ، ئەوانە هەموی خالی ناخۆشن بەلام بوار هەیە پیگەی كورد بەهیزبكریتەوە و خالی باشیش بۆ هەریم لەو گفت وگۆیە تۆمار بكریت ، بەلكو لە خولەكانی تر چارەسەریەك دەكری ، واچاكە وەفدەكە بگۆردرێ وئەو پرسە بكرێتە نیشتمانی ڕاوێژی جدی لەگەل حزبەكانی ترو (ناڕاستەوخۆش لەگەل سەرۆك كۆمار) بكریت.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×