یەکگرتنەوەی‌ یەکەی‌ حەفتاو هەشتا بەشداری ڕاستەقینەیە لەحکومەتدا

سەلام عەبدوڵا
  2019-04-23   
شەراکەتی راستەقینە تەنیا بەپێدانی پلەو پایەو پۆست لەوەزارەتەکان نایەتەدی، ئەمە زۆرجار لە ماوەی ئەم (٢٧) ساڵەدا ئەزموون کراوو ئەو شەراکەتە راستەقینەیە نەھاتەدی، چونکە لایەنێکی گرنگی حکومەتێکی بەھێز و سەرکەوتوو و راستەقینە پێویستی بە پلەی یەکەم بە یەکپارچەیی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستانە ھەم بۆ پاراستنی ھەرێم و ھەم بۆ ڕێگری لە دووبەرەکی ، دوو ئیدارەیی، بۆیە تا ئەو کارە نەیەتە دی ئەوا نە ھەرێمەکەمان پارێزراو دەبێت و نە بەرگەی خۆڕاگری حکومەتەکەمان بەرامبەر ھەڕەشەی دەرەکی دەگرێت، چونکە ھەموو لایەکمان ئەو ڕاستییەمان دی کە ھۆی سەرەکی لە دەستدانی لە سەدا پەنجای ھەرێمی کوردستان بەھۆی نەبوونی ھێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە بوو کە تەنھا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی وەرگرێت و تەنیا و تەنیا فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ بکات نەک فەرمانی حزبی جا لە ھەر لایەکەوە بێت.

بۆیە ئەم ھەوڵەی ئێستا بە چڕوپڕی دەدرێت دەبێت لەلایەن پەرلەمان و حزبەکانەوە زۆر بە جدی کاری لەسەر بکرێ و ھێزەکانی یەکەی حەفتا و ھەشتا بەجۆرێک تێکەڵ بە یەکتری بکرێت کە ھیچ پێشمەرگەیەک ھەست نەکات کە ئەو چەکداری لایەکە و دەبێت فەرمان لە حزبەکەیەوە وەربگرێت و ئەم ھێزە نوێیەش دەبێ بە کادری تازە و گەنجانی مەشقپێکراو بەپێی لایەنگری بۆ حزبێک لەو سوپایەدا قبوڵ نەکرێت، بەڵکو وەکو ھاوڵاتییەکی ھەرێم جا سەر بەھەر حزب و لایەنێک بێت ئەوا دەبێ لەو سوپا یەکگرتووەدا جێگیر بکرێت و بەھیچ شێوەیەک نەھێڵرێت لەنێو سوپادا باسی حزب و حزبایەتی بکرێت، بەڵکو تەنیا لەسەر نیشتمانپەروەری و بەرگری لە نیشتمانپەروەری بکرێ و ھەست بەوە نەکات کە بۆ حزبێک و لایەنێک پەروەردە دەکرێت، بەمەش بەڕاستی سوپایەکی نیشتمانی و حکومەتێکی راستەقینەی ھاوڵاتییان دەستەبەر دەکرێت، بەھیوای ئەوەی پەرلەمان ئەم کارە پیرۆزە بکاتە سەرەکیترین کاری لەنێو پەرلەماندا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×