شەڕی ئۆکرانیا و کورد

شێرکۆ کرمانج
  2022-02-24     616

شەڕ ماڵوێرانیە، خەڵکی بێتاوان و مەدەنی لە ھەموو کەسێک زیاتر باجی شەڕ دەدەن. بۆیە ھەمیشە دەبێت بڵێین نا بۆ شەڕ. 
ھێشتان زووە کە قسە لەسەر دەرکەوت و ئەنجامەکانی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بکەین بەڵام دەکرێت ئەم خوێندنەوە سەرەتاییانە بخەینەڕوو:
یەکەم، ڕوسیا باجی گەورە نەدات، باجی گەورەی پێنەدرێت، مرۆڤایەتی بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانی خۆی، بەتایبەتی لە ئەوروپای پڕئاشتیترین شوێنی جیھان، لە دەستدەدات. 
دووەم، عەرەبی میسری دەڵێن ھیە دخولحەمام زای خروجو؟ واتە مەگەر چوونە ناو حەمام وەک دەرچوونیەتی. چوونە ژوورەوەی ڕوسیا لەوانەیە ئاسان بێت بەڵام دەرچوونی سانا نابێت. ڕوسیا یان سەرکەوتو دەبێت، لە بێھەڵوێستی ڕۆژئاوا، ئەوکات دەبێتەوە بە یەکێتیی سۆڤیەتی شەستەکان و حەفتاکان کە سەنگێگی گەورەی نێودەوڵەتی ھەبوو، یان دەکەوێتە زەلکاوێک و بەخۆشی نازانێت چۆن لێدەرچێت و دەبێتەوە بەو یەکێتیی سۆڤیەتەی کە لە کۆتایی ھەشتاکان بە پڕەپڕ لە ئەفغانستان ھەڵھات و سەری خۆی لەسەر دانا.
سێیەم، سەرکەوتنی ڕوسیا دەرگا ئاوەڵا دەکات لە پێش تەواوی وڵاتە شەڕانگێزەکانی دنیا (وەک تورکیا و ئێران) بۆ ھێرشکردن بۆ سەر دراوسێکانیان و داپڵۆسینی وڵاتانی دراوسێ و نەتەوە ڕزگاریخوازەکانی ناو وڵاتەکانیان، وەک کورد.
چوارەم، کوردانی ڕۆژاڤا لەوانەیە لەم ھاوکێشە نوێیە قازانج بکەن ئەویش بە مسۆگەرترکردنی پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا. بەڵام ناکرێت مامەڵەی ژێربەژێریش لەبیربکەین، کە ڕۆژاڤا دەکرێت باجەکەی بدات. ھەرچۆنێک بێت لەم ساتەوەختەدا، لەوانەیە کوردانی ڕۆژاڤا پێگەیان بەھێزتر بێت چونکە ھێزێکن دەکرێت لە دژی ڕوسیا و ھاوپەیمانەکانی بەکاربێن.
پێنجەم، لەوانەیە پێگەی باشوریش بچێتە سەر لەبەر پێویستیی ڕۆژئاوا بۆ گاز وەک جێگرەوەیەک بۆ گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا، بەڵام ئەم گەمەیە یاریکەری چاکی دەوێت، ھیوادارم دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەو ئاستەدابن.
لە ڕۆژان و ساڵانی داھاتوو ئەم پرسە سەدان کتێب و تێزی لەسەر دەنوسرێت، ئەم قسانە تەنیا شرۆڤەیەکی ئەم ساتە وەختەیە، سبەی دنیا چی لێدێت ئەوە شتێکی دیکەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزارەتی دارایی داوای کارتی نیشتمانی و ناوی دایکی مووچەخۆران دەکات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابلیۆن كوژرانی برازایه‌كی ره‌یان كلدانی له‌ لاله‌زار ره‌تده‌كاته‌وه‌
جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: ئەگەر پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە راستی بێت، نابێت تەنها پڕۆسەی تێکەڵکردنی ژمارە بێت
وتەبێژی پارتی: گفتوگۆی چڕ و جددی بە دوور لە میدیا بۆ کابینەی دەیەم بەردەوامە
سبه‌ی دادگای فیدرالی له‌باره‌ی سكاڵاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
توركیش ئێرلاین گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
شاسوار عه‌بدولواحید هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە حکومەت راگەیاند
نرخی دراوه‌كان؛ 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 160 هه‌زار دینار
وته‌بێژی سه‌ربازیی زه‌یدی: له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
ئێران به‌ تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" هاوڵاتییه‌كی له‌سێداره‌دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×