بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پێمان دەڵێت

شێرکۆ کرمانج
  2022-02-16     622

یەکەم، ئێوە کوردەکان مافی ئیدارەدانی خۆتان و سامانەکانتان نیە.

دووەم، ئێوەی کورد لە پەراوێز تەنیا یەک مافتان ھەیە ئەویش ملکەچییە بۆ سەنتەر.

سێیەم، ئێمە باوک و ئێوە کوڕێکی لات ئەمڕۆ نەبێ سبەی دەتاھێنینەوە ژێر باڵی خۆمان.

چوارەم، عێراق دەوڵەتێکی مەرکەزییە و شۆڕکردنەی دەسەڵاتەکان قەبوڵناکات.

پێنجەم، ھەرێمی کوردستان دەبێت ھەڵبوەشێتەوە و ببێتەوە بە شیمالی عێراق.

شەشەم، سەرکردەکانی ھەرێم چەندە ڕووکەشانە لە سیاسەت تێگەیشتون، دوای نیو سەدە لە سیاسەتکردن ئێستاش بە عەقڵی دیوەخان سیاسەت دەکەن.

حەوتەم، سیاسەتی پشتی یەکدی شکاندن پشتی خۆ شکاندنی لێ دێتە بەرھەم.

ھەشتەم، گەندەڵکاری کێشەی عێراق نیە بەڵام سەربەخۆیی ئابوری ھەڕەشەیە لەسەر عێراقی عەزیز.

ئەگەر مەبەستەکە ئەمە نیە، ئەوە عەرد و ئەوە گەز، با شەڕ لەگەڵ گەندەڵی و شەفافیەت و خراپ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بکەن، با سەرکردەکانی ئەم دۆسییە بدەنە دادگا و داوا لە پۆلیسی عێراقی بکەن.

ئەگەر دڵت بەم بڕیارە خۆشە، بیرێک لە بیرکردنەوەت بکەوە. ئەوەش بزانە کە سیاسەت و تێڕاوانینێک پاڵنەرەکەی ڕق و تۆڵە بێت ئەوە ھەر ئەوە بەرھەم دێنێتەوە کە ئێستا ھەیە و بەرقەراوە و تۆ ڕەخنەی دەکەی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×