ڕۆژاڤا، قەڵغانی مرۆیی

شێرکۆ کرمانج
  2019-10-09     1267
بەرگری و بەرخۆدان لە ڕۆژاڤا و لە سەرتاسەری کوردستان تاکە ڕێگەی پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی ترەمپ و ئەردۆگانە. بەرخۆدان دەبێتە مایەی دروستبوونی دەنگگەلی وا لە ئەمریکا و ئەوڕوپا کە ئەگەری ھەیە ترەمپ ناچار بە پەشیمانبوونەوەو سەرلەنوێ زەمانەتکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بکات بۆ ڕۆژاڤا.

وەک چۆن پارساڵ وەزارەتی بەرگری و کۆنگرێسی ئەمریکی ترەمپیان پەشێمان کردەوە ئەمجارەش ئەو ئەگەرە ھەیەو بەھێزیشە. خەڵکی کوردستان بە گەورەو بچوکی، بە ژن و پیاوی پێویستە ھاوکاری ڕۆژاڤا بن. ئەمانەی خوارەوە دەکرێت ھەندێک ستراتیجی کورتمەوداو درێژمەودا بن:

یەکەم، دروستکردنی قەڵغانی مرۆیی، درع البشری، لە پێش سوپای تورک لە سەر سنوری ڕۆژاڤا بە بەشداری کوردستانیان لە ھەر شوێنێک بن.

دووەم، خۆپیشاندانی ملێونی لە ھەموو شارەکانی کوردستان ھەر لە کرماشان تا دیاربەکر.

سێیەم، خۆپیشاندان لە پایتەختەکانی ئەوڕوپا.

چوارەم، مانگرتنی بەردەوام، داکوتان و چادر ھەڵدان، لە برۆکسل لە پێش بارەگای پەرلەمانی ئەوڕوپا و کۆشکی سپی یان کۆنگرێسی ئەمریکی لە واشنتۆن.


پێنجەم، لۆبیکردن لە ھەموو پایتەختەکانی دنیا بەمەبەستی فشارخستنە سەر حکومەتەکانی ئەوڕوپا و ئەمریکا.


شەشەم، سەردانیکردنی ئەندام پەرلەمانی ناوچەکەت لە حکومەتی نیشتیمانی ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژیت.

حەفتەم، پشتیوانی شەڕڤانان لە ڕۆژاڤا بەشێوەی ماددی و مەعنەوی بەھەر شێوەیەک کە لە تواناتدایە.


ھەشتەم، فشار خستنە سەر دەسەلاتدارانی ھەرێم و حیزب و لایەنەکان کە ھەموو ھەوڵ و تەقەلای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگریکردن و شکستپێھێنانی ھەوڵەکانی تورکیا.



ئەمانە ھەموویان گرنگن بەڵام گرنگیدان بە دروستکردنی قەڵغانە مرۆییەکە واچاکە ئەولەویەتی پێبدرێت. لەپاڵئەمانە ھەر شتێکی دیکە بە خۆت بە چاکی دەزانیت ھەقوایە درێخی لێ نەکەیت چونکە لەباربردنی ڕۆژاڤا لەناوچوونی کورد و کوردستانی بەدوادادێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزارەتی دارایی داوای کارتی نیشتمانی و ناوی دایکی مووچەخۆران دەکات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابلیۆن كوژرانی برازایه‌كی ره‌یان كلدانی له‌ لاله‌زار ره‌تده‌كاته‌وه‌
جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: ئەگەر پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە راستی بێت، نابێت تەنها پڕۆسەی تێکەڵکردنی ژمارە بێت
وتەبێژی پارتی: گفتوگۆی چڕ و جددی بە دوور لە میدیا بۆ کابینەی دەیەم بەردەوامە
سبه‌ی دادگای فیدرالی له‌باره‌ی سكاڵاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
توركیش ئێرلاین گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
شاسوار عه‌بدولواحید هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە حکومەت راگەیاند
نرخی دراوه‌كان؛ 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 160 هه‌زار دینار
وته‌بێژی سه‌ربازیی زه‌یدی: له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
ئێران به‌ تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" هاوڵاتییه‌كی له‌سێداره‌دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×