هێز وەک تاکە سەرچاوە بۆپاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت لەسەدەی ۲۱

هێمن برادۆستی
  2019-08-15   
ئەو قوتابخانانە کە شیکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کۆمەڵێک فاکتەر و بنەما وەک سەرچاوەی سەرەکی ئەم پەیوەندیە دادەنێن.
هێز، خۆی لەهەموو ئەو توانا مادی و مرویان دەبینێتەوە کە دەوڵەت وە ک کارەکتەری سەرەکی دەیگرێتەبەر بۆپاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە چوارچێوەی سنوری سیاسی و دەرەوەی سنوری سیاسی۰
کاتێک ئاماژە بە هێز ئەکرێت پێویسته جیاوازی بکرێت لە نێوان دوو هێز (هێزی نەرم ٫هێزی توند) مەبەست لە هێزی نەرم :هێزی دیبلوماسیەتی دەوڵەتە ۰٫لەتوانای دەوڵەت لە هەڵبژاردنی کەسانی پسپۆر و بونیان لە باوەر پێهێنان و پاراستنی بە رژەوەندییە کانی دەوڵەت بە رامبەر کارەکتەری تری نێودەوڵەتی۰
هەروەها توانای ئەم فاکتەرە وەستاوە لەسەر ئەو لایەنەی کە لەگەڵی دەکەوێتە گفتوگۆ جگە لەمە توانا بەردەستەکان لە سامانە مادی و مروییەکان هوکارێکی گرنگە لەبەر دەستی دەولەت۰ مانورە سەربازییەکان کەدەولەت دەیکات بۆپیشاندانی تواناکانی و ئاگادرکردنەوەی کارەکتەرە نێودەوڵەتیییە یاسایی و نایاساییەکان ئە گەر بێت و هەرەشە لەبەرژەوەندییەکانی بکەن دەچێتە چوارچێوەی هێزی نەرم۰
جگە لە هێزی دیبلوماسیەت هێزی توند بە کارهێنانی هێز چەکدرەکان بۆ پاراستنی بە رژەوەندییە کانی دەولەت بە کارهێنانی ئەم جۆرە هێزە لە سەدەی ۲۱ بەتایبەت دوای دامەزراندنی نەتە وە یەکگرتووەکان توشی ئاستەنگ و بەربەستی زوربووە ٫چونکە پێویستی بەرەوایەتی دانی نێودەوڵەتی هەیە هەرچەنده وڵاتە لهێزەکان گوێنادەن بە م پرەنسیپە٫ بو ئەوەی خویان لە سەرکونەکردنی نێودەوڵەتی بپارێزن دەوڵەتە زلهێزەکانی پەنا دەبەنە بەر چەند پرەنسیپێک لەوانە بە دیموکراسی کردنی کومەڵگاو گورینی رژێمە دیکتاتورەکان و روبەروبوونەوە تیرور۰ لە گرنگترین ئەوچەمکانەن کە دەگرێتە بەر لەلایەن دەولەتانەوە بو لەناوبردنی ئەو لایەنەی کە مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانیان دروست دەکات شێوازێکی تری لە بەکارهێنانی هێز شەری بە وەکالەت کە دەچێتە چوارچێوەی هێزی رەق هەروەها فاکتەرێکی تر کەکاردەکاتە سەر بەرژەوەندییەکان ئاستی تەکنەلوجیای سەربازییە لە روی جوری چە ک و جبە خانەو ئاست و توانای سەربازەکان لە روبەروبوونەوەی هەرەشەکان دەوڵەتان به ردەوام لە گەشەکردنی ژمارەی دانیشتواندان ئەمەش پێویستی بەدابینکردن و پرکردنەوەی پێداوییستیەکانی هاوڵاتیانییەتی ۰ بویە بەردەوام دەوڵەت بەدوای سەرچاوەیە ک دەگەرێت کە کەمترین تێچوون و زورترین قازانجی پێ بگەیەنێت۰
هەربوییە دەوڵەتە تازە گەشەکردووەکان خاوەنی سەرچاوەییەکی زۆرن لەسامان و دەوڵەمندن ٫زورجار ئەم کۆمەڵگایانە دەبنە مەیدان و ناوچەی بەرییەککەوتنی کارەکتەرە بەرژەوەندی خوازەکان٫لەکوتایدا هەندێک جار بە لەناو چوون و نەمانی ژێر خان و سەرخانی دەوڵەتە کە تەواو ئەبێت۰۰۰
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×