یەكێتی .. ڕەخنەی قوڵی یەكێتیانە

بەهێز حسێن
  2019-09-23   

دۆخی یەكێتی لە 2007 ەوە ناجۆر قۆناخەكانی تێپەڕاندووە و نەخۆشكەوتن و دواتری وەفاتی مام جەلال و سەرهەڵدانی جەمسەرگیرییە ناوخۆییەكانی ئەم حیزبەی گەیاندۆتە ئاستێك كە لە بەردەم مەترسیدابێت ، مەترسی بچوكبوونەوە و لەدەستدانی ڕۆڵی دەستپێشخار و لەدەستدانی پێگەی ئیداری و سیاسی لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهانیش ، بۆیە باشترە لە ئێستادا یەكێتی هێز و توانا و عاقڵمەندی خۆی بۆ ساغكردنەوە و رێكخستنەوە و تاودانەوەی ناوخۆی یەكێتی بخاتە گەڕ و خۆی لە لەمپەر و هەموو ئەو فاكتە دروستكراوانە بەدوور بگرێـت كە دەهێنرێنە ڕێگای.

یەكێتی لەو عێراقە نوێیەی ڕۆڵ و نەخشی ئەكتیڤی لە دووبارە بونیاتنانەوەیدا هەبووە ئێستا تەنها وەزیرێكی نییە و ئەو كەركوكەیشی قەڵای سەوز و بێڕكاربەریی خۆی بووە هیچ پۆست و بناوەندێكی بڕیاری ئیداری و ئەمنیی تێدا بەدەستەوە نییە ، لە هەرێمی كوردستانیشدا بۆتە حیزبێك كە پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە نەبێت ( كە عێراق دانی پێدانانێـت ) تاكە پارێزگارێكیشی نییە و تەنانەت لە پارێزگای سلێمانیش حوكمڕانی تەواو نییە چونكە پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتییەكانی پەروەردە و هاتوچۆ و كارەبا و رۆشنبیری و چەندانی تر و زیاتر لە 60 قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەی لەدەستدا نییە ، یەكێتی كە لە ئێستادا ئەندامی مەكتەبی سیاسییەكانیشی زەمانەتی پەڕینەوەیان نییە لە بازگەكانی سماقوڵی و دێگەڵە ، دەبێت ئیستێكی گەورە بكات و لە پرۆسەیەكی رەخنەگرانەی قوڵ و راستگۆیانەدا بەخۆیدا بچێتەوە و وەڵامی سەدان هەزار ئەندام و جەماوەر و كەسوكاری شەهیدانی ئەو حیزبە بداتەوە كە چۆن و لەبەر خاتری چی بەم ئاستە گەیشتوون .

بۆیە پێویستە یەكێتی لە ئێستادا سیاسەتێكی ئارام بكات و بێ‌ هەڵچوون و كاردانەوەی توند بەرامبەر بەو فاكتانەی دەهێنرێنە ڕێگای هەموو تەركیزێكی لەسەر بەخۆداچوونەوە و رێكخستنەوەی ناوخۆی خۆی بێت و زەمینەی كۆنگرەیەكی جۆریی خۆش بكات .



ئەنجومەنی سیاسی هەرێم

پاش ئەوەی پارتی لە دواین هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێم بووە حیزبی ژمارە یەكی هەڵبژاردن ( بە هەر ڕێگایەك بووبێـت) ، ئەوا زەمینەی سازانی نیشتیمانیی لە هەرێم بەتەواوەتی كاڵبۆتەوە ، نەك هەر حیزبەكان ناتوانن لە ئێستادا هاوسەنگی هێز بگێڕنەوە  
بەڵكو لەمەش زیاتر هەندێكیان هەر بەتەواوەتی بوون بە بەشێك لە ئەجێندای پارتی و تەواو تەسلیمی ئیرادەی پارتی بوون .
قۆناغەكە مەترسیدارە و پارتی وەك حیزبی یەكەم لە ترۆپكی دەسەڵاتی سیادی و جێبەجێكردن و یاسادانانی كوردستاندایە و بەم پەرتەوازی و كێشە زۆرەی حیزبەكان هەیانە ( بە تایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) ناتوانن بەر بە هیچ خواست و ویستێكی پارتی لەهرێم بگرن .

كوردستانیش لەبەردەم هەڕەشە و دۆسێ‌ گەلێكی هەستیار و چارەنووسسازدایە كە پێویستیان بە بڕیار و هەڵوێستی نیشتیمانیی هەیە ، هەر لە دۆسێ هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تا دەگاتە مەترسی سەربازی و ئەمنی لەسەر هەرێم و مەترسی توندبوونەوەی ململانێ‌كان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و جیهانیی ، بێگومان پارتی بەتەنها مافی ئەوەی نابێت بەتەنها بڕیاریان لەبارەوە بدات ، ئەگەرچی لەڕووی تەبیعەتی پۆستەكان پارتی دەتوانێـت بڕیاریان لەبارەوە بدات .

بەم حاڵ‌ی حیزبەكانی كوردستانەوە هەڵ‌یان كرد كە ئەنجومەنی سیاسی حیزبەكانیان ڕەتكردەوە ، چونكە تاكە شوێنە كە ئومێدێ:ی كەمی ئەوەی لێبكرایە هەندێك بڕیار و هەڵوێستی نیشتیمانی لێبدرایە و  تروسكاییەك دەبوو بۆ سازانی نیشتیمانی .

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×