بۆ کامیارسابیر لەهەرکوێیەک هەی؟!

کەمال عەبدوڵڵا گەورە
  2019-10-31   
بەڕێزم لەگەڵ ئەوەشدا کەجەنابت خوێندەوارێکی گەورەی بەڵام پێموایە تائێستا ناتوانی ناسیۆنالیزم ونەتەوەپەرستی لێکجیابکەیتەوە!!   کاکی من ئێمە هەمیشە میللەتێکی داگیرکراوبووین وهەرگیز هیچ میللەتێکمان داگیرنەکردووە، ئێمە هیچ کاتێک خۆمان بەنەتەوەی سەردەستەو هەڵبژێردراوی خواو شەعبوڵڵای موختار نەزانیوە.هەموو ئەوانەی باس وبابەتیان لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی وناسیۆنالیزم نوسیوە دەڵێن هیچ پێناسەیەکی زانستیانەو دیاریکراو بۆناسیۆنالیزم نیەونەکراوە،کەواتا ناسیۆنالیزمی هەرنەتەوەیەک دەرهاویشتەی فکروتێڕوانین وفەرهەنگ وسەقافەتی ئەونەتەوەیەیە،هەروەکو ئەوەی ئێستا تورکەکان دەیکەن لەدژی خوشک وبرایانی کوردمان لەڕۆژئاوای کوردستان. هەموومان دەبینین ودەبیستین کەتورکانی فاشی وئەردۆغانیزمی نەتەوەپەرستی کوێر بۆ جێ بەجێ کردنی مەرامە گڵاوەکانی سڵ لەهیچ تاوانکاریەکی قێزەون ونامرۆڤانە ناکەنەوەو دەست لەژن ومنداڵ ووردودرشتمان ناپارێزن!!بەڕای بەندە ئەوە ناسیۆنالیزم نیە ئەوە شۆڤێنیەت ونەتەوەپەرستیەکی کوێرانەیە،هەروەکو ئەوەی لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو کۆمۆنیستەکان دەیانگوت وکردبویانە دروشمی خۆیان وقسەی ڕۆژانەی سەرزاریان پێموابێ جەنابیشت هەمان شت دەڵێیەوەوچەندان کەسیش دەبینم هەواداری جەنابتن وڕۆژانە سوکایەتی بەهەستی کوردبوون وکوردایەتیمان دەکەن!ڕێزدار سابیر بەڕای بەندە کورتهەڵێنانی مەسەلەی نەتەوایەتی وکوردایەتی ئێمە لەبۆتەی پارتی ویەکیەتی دا پێموابێ ئەوەبچوکردنەوەی مەسەلەکەیەو لەناوبردنیەتی وسوکایەتی پێکردنیشە چونکە ناسیۆنالیزمی کوردی زۆرلە یەکیەتی وپارتی گەورەترە هەروەکو ئەوهەستە دەستە جەمعیەی ئێستا لەلای هەموو مرۆڤێکی کورد هەستی پێدەکەین لەسەر مەسەلەی ڕۆژئاوا بەجیاوازی هەموو بیروڕاکانمانەوە،بەدینداروبێدینمانەوەبەئیسلامی وعەلمانی وبەخوێندەوارو نەخوێندەوارمانەوە...پاشان ئەگەر بۆڕابردوو بۆ مێژووش بگەڕێینەوە هەمیشە کوردبوون وکوردایەتی ئێمە ڕەدفیعل وپەرچەکرداری عرووبەی عەرەبی وتورانیەتی تورک وفورسیەتی فارسیبووە!هەروەها بەگوێرەی قسەی دوکتۆر جەعفەرعلی کەنامەی ماستەرەکەشی ودوکتۆرانامەکەشی هەرلەسەر مەسەلەی ناسیۆنالیزم وناسیۆنالیزمی کوردیە تائێستا ناسیۆنالیزمی ئێمە کامڵ نەبووە وئێمە هیچ کاتێک خاوەنی ناسیۆنالیزمێکی تەواونەبووین نەلەفکرونەلەسیاسەت ونەلەژیانی کۆمەڵایەتیشمانداوهەرگیز ئێمە یکدەنگنەبووین ئەوەئێستا سوپاس بۆخوا خەریکە لەسەر مەسەلەی ڕۆژئاواو شەڕڤانان دەبینە خاوەنی ناسێۆنالیزمێکی پتەووتۆکمە...جاهیوادارم چیتر لەسەر ئەوتەوەرەیە کارنەکەیت وگەنجانی وڵاتەکەمان والێنەکەی گاڵتەیان بەخەبات وبەرخۆدانی ڕابردوومان وخوێنی شەهیدای شاخبێ وناسیۆنالیزمی کوردی لەڕێگەی یەکیەتی وپارتییەوە هەڵنەسەنگێنی لەبەرئەوەی پێویستە مەسەلەی بیری نەتەوایەتی وکوردبوون وکوردایەتی وناسیۆنالیزمی کوردی گەورەتربێ لەپارتی ویەکیەتی وپەکەکەوگۆڕان ویەکگرتوو کۆمەڵ وحزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات وسەرجەمی حزب وڕێکخراوەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×