دوو قسەی کورت لەسەر لێدوانەکانی سەرۆکی پەرلەمان

عەدنان عوسمان
  2022-09-04   

یەکێک لەدیمەنە سیاسیە دەگمەنەکان کە لەکوردستان رووئەدات ئەوەیە، گلەیی و گازندەو رەخنەو واوەیلای بەرپرسە باڵاکان، مونافەسەی رەخنەی هاوڵاتیان و لایەنەکان و چاودێران ئەکات و بە قۆناغ تێی پەڕاندوە!

بەڕێز د. رێوازی سەرۆکی پەرلەمان، باس لە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان ئەکات، کە گوایە سەرباری ئەوەی رەوا نیە بەڵام ناچاریە! چونکە نابێ فەراغی یاسایی هەبێت.

جارێ لە بناغەدا فەراغی تەشریعی بەوە پڕ ناکرێتەوە کە ماوەی خۆی درێژ بکاتەوە بەڵکو بەوە دەبێت کە لەماوەی یاساییدا هەلبژاردن بکرێت و دەستەی سەرۆكایەتیش یەکلاکەرەوەی ئەو پرسە بن.

پاشان مەعلومی هەموو لایەکە کە بۆچی هەڵبژاردن ناکرێت و بۆچیش دانیشتنەکانی پەرلەمان پەک ئەخرێن و هیچ هەنگاو و پرۆژەیەک لەو بارەوە ناخرێنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە. مەسەلەکە بە کورتی ئەوەیە دەسەڵات بە گشتی و حزبەکەی سەرۆکی پەرلەمان بە تایبەت لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا نین. ئەوان تەنها بیانو دێننەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکی پەرلەمانیش بە گوێرەی ویست و داوای ئەوان کار ئەکات. ئەبێ چ عەقڵێک هەبێت بڕوای بەوە بێت پەرلەمان و لایەنەکان لە کۆتاییەکانی تەمەنی خولەکە بیریان کەوتبێتەوە کە دەبێ یاساکە بگۆڕدرێت!!! چوار ساڵی رابردوش ورتەیان لەدەم نەهاتبێت.

لەخولی رابردودا وەک خولەکانی تر، دەسەڵات بە پەرلەمانی وت، بۆتان هەیە باسی هەمو پرسێک بکەن جگە لە سیستەم و دەسەڵات و حاکمیەت، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان، ئازایانە روبەروی ئەو بێڕێزی کردن و بێنرخ کردنەی پەرلەمان وەستایەوەو وتی کەس لە سەروی یاسا نیەو نەچوە ژێر باری هیچ فشارێک. بەداخەوە سەرۆکی ئەم خولە، کە زۆرتر وەک فەرمانبەرێکی حزبیی کار ئەکات، پێی وتن 'لبیک'.

بەداخەوەم سەرۆکی دەزگای تەشریعی ئاوا بێ دەسەڵاتانە قسە لەسەر پرسێکی  وا گەورەو گرنگ بکات.

‎قسەی دوەمیش بۆ سبەی..

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×