پەیامەکانی پشت کوشتنی قاسمی سولەیمانی‌و مەھدی ئەلموھەندیس

د. جەبار قادر
  2020-01-03   
کوشتنی قاسمی سولەیمانی‌و مەھدی ئەلموھەندیس، پێش ئەوانیش بەغدادی، ھەندێ لەدیمەنە خوێناوییەکانی کەمپەینی ھەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترامپن، کە پێدەچێت تا کۆتایی ئەم ساڵ بەتوندی درێژەیان ھەبێ.
سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێ بەم کردەوانەوە خۆی ھەڵبکێشێ‌و بڵێ، کە ژمارەیەکی بەرچاوی لەدوژمنانی ھەرە سەرسەختی ئەمریکای لەنێوبردووە.

ھەڵبەتە پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، ھێرشی موشەکی سەر K١ لە کەرکوک‌و داڕشتنی پلانی نوێ بۆلێدانی سەربازو دامەزراوەو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق‌و ناوچەکە، بیانووی زۆر باش بوون بۆ ئەوەی پنتاگۆن ئەم گورزە بوەشێنێ.

لەڕێگەی ئەم کردەوەوە ئەمریکا دەیەوێت بە ئێران و پیاوەکانی لەعێراق و ناوچەکە بڵێت کە ئیتر کردەوەکانیان لەدژی بەرژەوەندییەکانی بێ وەڵام نامێنن، بە تایبەتی لەساڵی ھەڵبژاردنەکاندا، ئەوەشی وا بیر بکاتەوە کە ئەمریکا دوای ئەو ھەموو خەرج و کوشتارە دەستبەرداری عێراق دەبێ، ئەوا لەپرسەکان خراپ تێگەیشتووە.

پەیامەکانی ئەمریکاو ڕەھەندە سیاسی‌و سەربازییەکانی ئەم کردەوەیەو ئەوانەی داھاتووش قسەی زۆر ھەڵدەگرن، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ھەڵوێستی کوردە لەم گێژاوەیەدا.

دەبێ کورد قەت ئەوە لە بیر نەکات کە ئەوانەی ئەمڕۆ ئەمریکا بە تیرۆریستیان لە قەڵەم دەدا، لەئوکتۆبەری ٢٠١٧ بە تیشکی سەوزی ئەو و بە بەرچاوی دونیاوە ھەرچی تاوان و سوکایەتی ھەبوو بە کوردیان کرد.

ڕەنگبێ لێکدانەوەی گەمژانەی بەرپرسانی ئەو کاتەی ئەمریکا وابووبێ، کە بەرامبەر بەو ھەڵوێستە ناجوامێرانەیان لەدژی کوردو ڕیفیراندەمی سەربەخۆیی کوردستان، شیعە ھەتایە ھەتایە سوپاسگوزاریان دەبن و قەت لەقسەیان دەرناچن. ئەوان یا گێلن یا خۆیان گێل دەکەن لەوەی، کە شیعە ئەمریکا بە دوژمنی سەرەکی خۆی دەزانێ و ھەر کاتێ دەرفەتی بۆ ھەڵکەوێ لە دژی دەوەستێ و زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێ. 

کورتەی کەلام ئەوەیە، لە کاتێکدا کورد بە لە نێوبردنی ئەوانەی مافەکانی پێشێل دەکەن و ستەمی لێ دەکەن، دڵخۆش دەبێ، نابێ ئەوە لە بیر بکات کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا، وازیاتر لە سەدەیەکە یەکێ لەھۆکارە سەرەکییەکانی تراژیدییای نەتەوەیی ئەون، بۆیە نابێ جارێکی تر کورد بە فیکەیەکی ئەمریکا بکەوێتە ھەلەکە سەماو ڕق و کینەی ھەموو شیعەی ناوچەکە ھەڵبسێنێ. 

ڕەنگبێ ئەمریکا کاتێ لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق تووشی کێشەو چەڵەمەی گەورە بێت، جارێکی تر ھانا بۆ کورد بێنێ و بیەوێ بیکاتەوە بە قۆچی قوربانی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی، بەڵام لە یەکەمین دەرفەتی ڕێککەوتندا لە گەڵ عێراق و ئێراندا سەری کورد دەکات بە قوڕا.

ھەڵبەتە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کورد ھەوڵ نەدات سود لەم بارودۆخە ببینێ‌و خۆی لەکاریگەرییە خراپەکانی بپارێزێ.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×