تەنز‌و تەشهیر

کامیل عومەر
  2020-04-07   
لە میدیاكانی هەرێمی كوردستاندا، هەندێك نوسینی تەنز ئامێز بڵاودەكرێنەوە كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی ناوزڕاندن (التشهیر) لەخۆدەگرن‌و ئەمەش جگە لەوەی  كێشەی بەرپرسیارێتی یاسایی لێدەكەوێتەوە، هەڵە تێگەیشتنیشە لە تەنز‌و لەماناو مەغزا راستەقینەكەشی بەتاڵیدەكاتەوە.   
تەنز (Satire) ، ژانرێكی ئەدەبیە‌و رەخنەگرتنە لە واقیع كە بەشێوەی گاڵتەجاری لەچوارچێوەی (گۆشە‌و ستونی رۆژنامەنوسی، كاریكاتێر، بەرنامە كۆمیدییە تەلەفزیۆنیەكان) دا دەخرێتەڕوو، بەڵام نوسەر بەشێوەیەكی بابەتیانەو بنیاتنەرانە رەخنە‌و پلارەكانی دەخاتەڕوو، واتە بۆ خستنە پێكەنینی وەرگر‌و  ریسواكردنی كار‌و پرۆژە‌و كەسی رەخنەلێگیراو نیە.
رەخنەگرتنیش كە مافێكی یاسایی‌و رێپێدراوی هەموو كەس‌و رۆژنامەنوسێكە بەتایبەت لە رەفتار‌و گوفتاری كەسە گشتیەكان، بنەماو پێوەری خۆی هەیە‌و دەبێ‌ لە ناوزڕاندن‌و جنێودان جیای بكەینەوە، وەك ئەوەی دەبێ‌ رەخنەكە رویدا بێت‌و بابەتی بێت‌و  بایەخی كۆمەڵایەتیشی هەبێت‌و سودو بەرژەوەندی گشتی بهێنێتەدی، هەروەها دەبێ‌ وشەو دەستەواژەی گونجاو‌و بەكارهێننین نەك وشەی برینداركەر و توندوتیژ‌و كە زیاتر ئاماژە بن بۆ بەتاڵكردنەوەی رق‌و كینەو بوغز.
ناوزڕاندنیش (التشهیر) یەكێكە لە تاوانەكانی بڵاوكردنەوە‌و هەموو جۆر‌و شێوەیەكی لەكەداركردنی ناوو ناوبانگی كەسەكان دەگرێتەوە لەڕێی بڵاوكردنەوەی قسە‌و نوسین‌و كاریكاتێرو تەنزەوە، كە خۆی لە (تۆمەتخستنەپاڵ‌و جنێودان)دا دەبینێتەوە.
ئەوەی لە ناوەرۆكی رەخنەكانی بەشێك لەو نوسینی تەنز ئامێزانەی میدیاكانی هەرێمی كوردستاندا بەدیدەكرێت، بە بەراورد بە بنەما  یاسایی‌و ئیتیكیەكانی رەخنە، چەند جیاوازییەكیان هەیە:
یەكەم: رەخنەكانی نوسەری تەنز، هێندەی كاردانە‌و وەڵامدانەوەو ئاڕاستەكراون، هێندە بایەخی كۆمەڵایەتیان نیە‌و لە خەم‌و بەرژەوەندی گشتیەوە سەرچاوەیان نەگرتووە.
دووەم: رەخنەكانی نوسەری تەنز، زیاتر لە تۆمەتی دروستكراو دەچن‌و  پشتیان بە قسەو باسی خەڵك‌و وەهم‌و خەیاڵی تەنزنوسەكە بەستووە، نەك زانیاری‌و راست‌و باوەڕپێكراو، كە ئەمەش بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ تاوانی ناوزڕاندنە.
سێیەم: رەخنەكانی نوسەری تەنز، بەشێكی زۆریان بابەتی نین‌و لەبابەت‌و رەفتار نەگیراون، بەڵكو تاكە كەس تیایدا بە ئامانج گیراوە‌و ئەمەش بە مەبەستی لەكەداركردنی ناوو ناوبانگ‌و زیانپێگەیاندن‌و ناوزڕاندنی كەسەكانە.
چوارەم: رەخنەكانی نوسەری تەنز، زۆر وشەو دەستەواژە‌و ئیدیۆمی تێدا بەكاردەهێنرێت كە لە كەلتووری كوردیدا، ئاماژەن بۆ جنێو‌و سوكایەتی وەك (شەكری خوارد، سەری دای لەبەرد،     خوێڕی‌و ئەحمەق،...هتد). ئەمەش زیار لە هەڵڕشتنی رق‌و كینەوە  سەرچاوە دەگرێت، نەك رەخنەگرتن.
لەگەڵ ئەوانەشدا، هەر بڵاوكردنەوەیەك لەژێر هەر ناو‌و ناونیشانێكدا كە ناوزڕاندنی تێدات بێت بەرپرسیارێتی یاسایی بەدواوەیە، وەكچۆن لە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی رۆژنامەگەری هەرێمدا ، سزای بۆ هەر رۆژنامەنوس‌و سەرنوسەر‌و رۆژنامەیەكی بڵاوكەرەوە دیاریكردووە، كە (جنێو و توانجی ناڕەواو ناوزڕاندن) بڵاوبكەنەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ جۆرە نوسینێكی بواردبێت.
كەواتە، نوسەری تەنز، چەند ئازادە لە رەخنەگرتن (كە ئەوە هەم مافە‌و هەم ماكی پێشكەوتن‌و داهێنانە)، بەو ئەندازەیەش ئازاد نیە لەژێر ناوی تەنز‌و كاریكاتێردا، چی بوێت‌و چۆنی بوێت بنوسێت‌و بەراست‌و چەپدا جنێو بدات‌و ناو و ناوبانگی كەسەكان لەكەدار بكات‌و سوكایەتیان پێبكات، بەڵكو دەبێ‌ رەخنەكانی بابەتیانە‌و دوور لە مەزاج‌و بەرژەوەندی تایبەتی لە دیاردە‌و رووداوەكان بگرێت، بەجۆرێك كە لەگەڵ هەموو بنەما یاساییەكانی رەخنەگرتن وێكبێتەوە‌و لە جنێو‌و ناوزڕاندن جیایان بكاتەوە. 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×