حکومەت‌و حیزب بۆ ڕزگاربون لەکۆرۆنا چییانکردووە؟

د. ئیدریس کاریتانی
  2020-03-24   
ە ھەموو دونیا حکومەت و حیزب وەسیلەن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتییان، بە تایبەتیش بۆ بە ھاناوەچوونی گەل و میللەت لەکاتی لێقەومان و تەنگەتاوی، بەڵام ئەوەی سەیرە لەو ھەرێمەی ئێمە کە بۆماوەیەکی زۆرە کەموکوڕی لە دابەشکردنی موچە و خزمەتگوزاری و ھەژاری و نەخۆشی و ملاملانێی ناشەریفانەی سیاسییەکان بەرۆکی ئەم میللەتەی گرتووە، ئێستاش بەھۆی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن حاڵی ھەژار و لێقەوماو و نەخۆش و بێکارەکان زۆر خراپتربووە، کەچی نە حکومەت و نە حیزبەکان لە غەیری بەیاننامە و ڕوونکردنەوە و ڕاگەیندراو ھیچی تریان نەکردووە، لەوانەیە بڵێن ئێمە چیمان پێدەکرێت، لە وەڵامدا دەڵێم:

یەکەم- ماڵ هەبووە پەیوەندییان بە منەوە کردووە بۆ یەک سەلەی خواردن، خۆی نابینایە خێزانەکەی تێکچووە و خوشک و برایەکیشی نابینان، باوکیان ئیش کەریان بووە مردووە، ئێستا لە لای دایکیان دەژین، نانی رۆژانەیان نییە، دوای چ وەڵامی خودا دەدەنەوە، ئەگەر بڕواتان نییە چ وەڵامی مێژوو ویژدان و مرۆڤبوون و کوردایەتی دەدەنەوە.

دووەم- ئەرێ خاوەن حیزب و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتییەکان، ئەم ھەموو ماڵ و سەروەت و ڤێللا و نەخۆشخانە و بەنزینخانە و پارەی بانکەکانی دەرەوەتان لە کوێ ھێنا، ئەدی ھەمووی بەناوی قەزییەی میللەتی کورد دەستتان نەکەوت.

سێیەم- حکومەت، لە ھەموو دونیا موچە پێشخراوە نەک نەدرابێ، جگە لە زیادکردن و دابینکردنی خواردن و ھەندێ پێداویستی، تۆ تەنھا خەڵکت کەرەنتینە کردووە، ئێ خۆ مردن ھەر مردنە، چ برسیەتی چ کۆرۆنا، دەزانین ١٠ ساڵی تر ئێوە نەیەنە دەرەوە ھەر دەژین، چونکە سەروەتتان زۆرە ئەی ئێمە چیبکەین.

چوارەم- ئەگەر میلەت نەما ئێوە حکومەت و حیزب و پارە چی لێدەکەن، دەوەرنە مەیدان ئەمڕۆ رۆژی کوردایەتییە بەعەمەل نەک بەقسەی زل و بەیاننامە.

پێنجەم- ماڵ و پارەی شەخسیتان بێننە دەرەوە، ئەم میللەتە ھەژارە رزگاربکەن وەک وڵاتانی دەور و بەرتان، با خەڵک لە برساندا نەمرێ دوایی مێژوو بەماڵ و سامانەکەتانەوە دەتان خاتە زبڵدانەوە، ئەگەر ھەندێ حیزب دەڵێ خێرم کردووە ئەمە بە پارەی خێرخوازان بووە من باسی پارەی خۆتان دەکەم.

شەشەم- مرۆڤ لە ھەموو کەل و پەل و حیزب و حکومەت گەورەترە، دە تۆزێک بارەگا و پاسەوان و نەسرییە و مەزرەعە و میوانخانەکانتان کەم کەنەوە، بۆ ھاوڵاتییانی نەداری سەرفکەن با خەڵکیش تەنھا بتوانێ ژیانی رۆژانەی ھەبێت.

حەوتەم- کورد گوتویانە (برسیەتی ڕەگێکی لە ھارییە)، دەزانم ئێوە ھەر دەوڵەمەند و سیاسەتمەدار و پیاوانی پلە باڵاتان لایە و ھەست ناکەن ھەژار ھەبێ، بەڵام دڵنیابن ھەژاری لەم مانگەدا زۆر زیادیکردوە، زوو وەرنە سەر خەت و خۆتان و میللەتیش رزگارکەن با ڕزگارتان بێت.

ھەشتەم- شەرمە لە وڵاتێک، ھاوئایین و ھاونیشتیمان و ھاوزوبانت، نان نەبێ بیخوات تۆش لەسەر حیسابی ئەم ھاونیشتیمانە دەوڵەمەند بووی، ئێستا رەسیدی بانکیت ھەبێ، سەروەتت بووەتە زیادبونی ژمارەی زەبەلاح، ئەویش لە برسا سکی بگوشێ و لەبەر کۆرۆناش نەتوانێ نان پەیدا بکات، ھەروەک لە راپرسییەکەی دەستەی ئاماری ھەرێم ھاتووە کە بەھۆی کۆرۆناوە لە ٧٣%ی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بواری ئابوریان خراپبووە.

نۆیەم- ئەگەر لە ١%، پارەی بەرپرسە دەوڵەمەندەکان سەرفبکەن ھیچ ھەژارێک سکی برسی نابێ، توانای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناشی دەبێت.

دەیەم- دەزانم نارەحەتن بەم نووسینەی بەندە، بەڵام بەخودا ئەگەر ئەوەی ئێمە لەنێو تەلەفۆن و خەڵکی ھەژار و نەخوش ھەستی پێدەکەین، ھیچ عوزرێکم ناداتێ تا لێی بێ دەنگ بم ئەگەر سەریشم تیا بچێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×