دڵنیابن سۆران عومەر پارێز بەندی بۆ نەگەڕاوەتەوە

رێبوار بابكه‌یی
  2020-06-16   
دڵنیابن سۆران عومەر پارێز بەندی بۆ نەگەڕاوەتەوە
(بۆ ئەو بەڕێزانەی کە پرسیاریان لەو بارەیەوە ئاراستەکردووم)

دەزانم سەرۆکی پەرلەمان لەژێر فشار و تەرهیب، بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی نووسراوی گێڕانەوەی پارێز بەندی سۆران عومەر- ی کردووە، کە جگە لە نمایشەکی سیاسی و مەهزەلەیەک بە هیچ شێوەیەک نووسراوەکەی ئەسەری قانونی دروست ناکات.

تاک ڕەویی سەرۆکی پەرلەمان لە بڕیاردان بەناوی پەرلەمان و پەرلەمانتاران سابقەیەکی مەترسیدارە، سومعەی پەرلەمان و پڕۆسەی تەشریع لە هەرێم دەخاتە ژێر سفرەوە، کە مایەی قبوول کردن نیە.

سەرۆکی پەرلەمان بە حساب پاشخانێکی ئەنتۆلۆجی یاسایی هەیە، دکتۆرای هەیە لە یاسا، پێویستبوو زێتر لە هەر کەسێکیتر بزانێت کە بە نووسراو ناتوانێت بڕیارێکی تەشریعی هەڵوەشێنێتەوە، واتە ناتوانێت بەو نووسراوەی پارێزبەندی بۆ کەسێکی داوا کراو لە دادگاو یاسا بگەڕێنێتەوە! چونکە هەڵگرتنی پارێزبەندی ئەو کەسە بە دانیشتنێکی فەرمی و نیسابی یاسایی، وەبەدەنگدانی ئاشکراو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەڵگیراوە.

ماددە ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی دیاری کردووە، کە بریتیە لە ١٤ ئەرک و دەسەڵات، هیچ یەکێک لەو ئەرک و دەسەڵاتانە ڕێگەی نەداوە سەرۆکی پەرلەمان بە نووسراو پارێزبەندی بگەڕێنێتەوەو بڕیاری تەشریعی هەڵوەشێنێتەوە.

بە کورتی سەرۆکی پەرلەمان، هاوشێوەی هەمو ئەندام پەرلەمانێک تەنها نوێنەرایەتی دەنگی خۆی دەکات، ناتوانێت لەبری ١١٠ ئەندامەکانی تری پەرلەمان بڕیار بدات، ئەگەر وابێت پەرلەمان و دەنگدان هیچ بەهایەکی یاسایی و سیاسیان نابێت و ناتوانن ئەسەر دروستکەن.

ئەرکی سەرەکی سەرۆکی پەرلەمان بریتیە لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، نەک بڕیاردان بەناوی پەرلەمان!.

پەیڕەوی ناوخۆ شێوەو ئالیەتی چۆنیەتی یاسا دەرچواندن و بڕیاردان و هەڵوێست وەرگرتنی دیاری کردووە، چ لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بێت، یان پەیوەست بێت بە پڕۆسەی دەنگدان، کە بڕیاری تەشریعی یەکێکە لەو بابەتانەی کە بەو پڕۆسەیەدا دەردەچێت؛ بۆیە دڵنیابن نووسراوێک ناتوانێت بڕیارێکی تەشریعی هەڵوەشێنێتەوە، چونکە بڕیاری تەشریعی تەنها بە بڕیارێکیتری تەشریعی هەموار یان هەڵدەوشێتەوە، وە تاکڕەویکردن لە بڕیاردان و پاسدان بەسەر بڕیاری نوێنەرانی خەڵک و ڕەوایەتی دیموکراسی و تەشریعی ئەو پەڕی سنوور بەزاندنە.

رێبوار بابکەیی
نوێنەری خەڵک
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×