بلۆکی چەمەنتۆ، ژەهر بۆ تەندروستی و ژینگە، ڤایرۆس بۆ کارەبا

میراو ئاشگەیی
  2020-08-25   
‎یەک بەرپرسی باڵای یەکیەتی و پارتی خۆیان لەناو خانوی بیناکراو بە بڵۆکی چیمەنتۆ ناژین،منداڵێکیشیان نانێرن بۆ قوتابخانەیەکی بەبڵۆک دروست کراو،کەچی بەبەرچاوی یٔەوانەوە خاوەن پرۆژەو بالاخانەو مزگەوت و بەڵێندەرەکان کوردستانیان وێران کرد بە دیواری بلۆکی چەمەنتۆ و بێ دانانی سیستەمی شۆڤاژ بۆ گەرم کردنەوە لە زستان و بێ کوالیتی و بێ بەکارهێنانی مادەی نەگەیەنەر،بڵۆک دوژمنی کارەباو ژینگەو تەندروستی مرۆڤە،کە تا سیستەمی بیناسازی چاکسازی تێدا نەکرێ حەدمان نیە باسی چاکسازی لە کارەبادا بکەین،
‎دلنیام یٔەوەی بەتەواوی لە زیانەکانی بلۆکی چەمەنتۆ تێ بگات بۆ تەندروستی ،بێ سێ و دوو پاشەکشە یٔەکات لە بالاخانەو خانو دروست کردن بەبلۆک،یا دیوارەکانی بەمادەی نەگەیەنەرو پلاستیکی دا یٔەپۆشێ کە دروستی کردون،چونکە خانو یا قوتابخانە و بالاخانەیەکی دروست کراو بە بلۆکی چەمەنتۆ نزیکەی پێنج تا شەش بەرامبەر پێویستی بە سوتەمەنی و کارەبا هەیە تا گەرم و سارد دەبێتەوە،کەواتە یٔەبێتە هۆی دروستبونی پێنج بەرامبەری دوەم یٔۆکسجین کاربۆن کە ژینگە ژەهراویتر دەکات و زیان بە سیەکان دەگەیەنێ،بەدرێژیایی ژیان کردن تیایدا،لەوانەیە  ببێتە هۆی شێرپەنجە،
‎ چونکە زوو توشی گەرماو سەرمامان یٔەکات،یٔینجا یٔەبێ ڕاکەین بۆ دەرمان خواردن و دەرزی لێدان،کە بەهۆی یٔەو دەرزی تێکەل کردنە خانەکانی لەش لەناو یٔەچن و  سوڕی خوێن سست دەبێت،کەمی هۆشیاری تەندروستیش خەلکی ڕاهێناوە بە گەرم کردن و سارد کردنی ژورەکان زیاد لە پێویست و ڕێژەی ستاندارد،کە ئەمەش خۆکوشتنێکی لەسەرخۆیە و دەبێ هۆشیاری بدرێ لە ئەگەرو زیانەکانی،،،،
‎بلۆک دەبێتە هۆی ڕۆماتیزم و پشت یەشە،خانوی بلۆک وەک موگناتیس گەرماو سەرما ڕادەکێشێ،زستان درەنگ گەرم یٔەبێ و زوو سار یٔەبێتەوە،هاوین درەنگ فێنک یٔەبێ و زوو داغ یٔەبێتەوە
‎دەنگ یٔەداتەوە،بۆ نمونە هۆلی بۆنەکان،پاش دە خولەک لە مۆسیقاوکۆڕو کۆبونەوە مێشک دێشێنێ و بە پەلە ڕا یٔەکەینە دەرەوە،لەکاتی بومەلەرزەیکی بەهێز دیواری بلۆک زۆر قوڕسەو لەسەر یەک بێ دینگە دروست کراوە،دەڕوخێ و بەرکەوتنی بلۆکێک بەسە بۆ مردن یا سەقەت بون
‎بەداخەوە ،یٔێمە بە گشتی لەسایەی یٔەو سیستەم و پەروەردە سەقەتە،بێ ڕۆشنبیری تەندروستی ژیان یٔەبەینە سەر،زۆرێک لە یٔەندازیارەکان خۆشیان لە بیناسازی کۆلەوارن
‎سەڕەڕای یٔەوەی ڕەوشی یٔابوریان فوڵە کەچی لە ڕۆخی چیاو باغێک مەزرەعە یا خانو بە بلۆکی چەمەنتۆ دروست یٔەکەن و تەنها گرنگی بە دیکۆر ئەدەن،چەندەها سپلیتی پیا هەلدەواسن و نازانن جیاوازی نێوان دیوارێکی نەگەیەنەر (عازل) و گەیەنەر چیە،کە نەگەینەرەکە واتا کۆنتڕۆل و ستۆپ پێکردنی هاتنە ناوەوەی گەرمی و ساردی ،کەچی  دیوارێکی گەیەنەر دۆستی گەرماو سەرمایەو  چەند بەرابەریان یٔەکات و پوختە ئەیان کاتە ژورەوە
‎جا یٔەندازیارەکان وا کۆڵەواربن ئەبێ هاولاتی یٔاسایی بە چ ڕبەیەک بیپێوی،،
‎گەوەرەترین کارەساتیش بلۆکی چەمەنتۆ سیمای یٔەو گوندە جوانانەی نەهێشت کە هەزاران و سەدان سال پێش مۆرکیان گرتوەو وەک مۆزەخانەو میرات بۆمان مابونەوە ،خانوی وایان ڕوخاندوە زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ کۆنەو بلۆکیان لە سەر ڕیز کردوە،
‎زستانی یٔێمە جگە لە ناوچە شاخاویەکان نە یٔەوندە درێژە نە ساردە بۆیە گەر شارەوانی مەرجی تەواو سەپێنراو بخاتە سەر خاوەن پرۆژەو مزگەوت و بەلێندەر کە دینگەی داڕێژراو بکەنە بنەمای بیناسازی و بە بلۆک و کەرپوچی نەگەیەنەر ناو بڕەکان پڕ  بکرێتەوە،سەبەش بەهۆی فلینە تەواو عازل دەکرێ کە زۆر یٔەرزانە،شوشەی پەنجەرەکان و دەرگای چونە ژورەوە بکرێن بە دەبل،سیستەمی شۆفاژ دابنرێ،دلنیام یٔەو کاتە لە زستان پێویستمان بە داگیرسانی سۆپاو سپلیت نابێ لە قوتابخانەو فەرمانگەو مزگەوت و مۆلەکان و هیتر،بە تایبەتی لە شارە  گەورەکان نەک ناوچە شاخاویەکان، یٔیتر بە پێچەوانەش لە هاویندا ناوچە شاخاویەکان جگە لە مانگێک کە زۆر گەرم دەبێ مانگەکانی تر پێویستیان بە داگیرساندنی سپلیت نابێ و بە پانکەیەک فێنک ئەبێتەوە،شارەکانیش تەنها دو مانگ پێویستیان پێ یٔەبێ یا بە موبوەڕیدەیەکی گەورە فێنک یٔەبێتەوە،گرنگتر لەوە یٔەو کاتە خەلکیش چاو و مێشکی یٔەکرێتەوەو چاو لە خاوەن پرۆژەو بەلێندەران دەکاو خانو بە کوالیتی دژە گەرماو سەرما دروست دەکات،لە هەموشیان گرنگتر کە خەلکیش وەک بەرپرسان و شارەوانی وشیار بوەو لەم بلۆکە کوشندەیە ڕزگاری بو،کارەباش ڕزگاری دەبێ و دەبێ نیوەی یٔەو مێگاواتانەی یٔێستا هەمانە بیکەین بە خێرو حەسەنات یا بیفرۆشین

‎تێبینی/سپلیت هاوینان چەند ساردی دەداتە ژورێ سێ یٔەوندە هەوای دەرەوە گەرم دەکا،زستانیش سێ یٔەوەنە ساردی دەکا،دیواری بلۆکیش پوختە یٔەو ساردی و گەرمیە دوبارە یٔەهێنێتەوە ناو ماڵ و بالەخانەکانمان،واتا سپلیت و بلۆکی چەمەنتۆ دوهاوڕێی گیانی بەگیانین و دوژمنی بابەگەورەی کارەباو ژینگەو تەندروستین،
واتاباڵاخانەو خانوی بە بڵۆکی چەمەنتۆ دروستکراو نەخۆشیخانە و تەغلیفێکی موحتەرەمە بە دەستی خۆمان دروستی دەکەین بۆ زوو مردن و نەخۆش بون و وێران کردن 
تێبینی :لە کۆتایی لەگەل ڕێزێک بۆ خاوەن کارگەکانی بلۆک،تکام وایە فلینە بخەنە ناوەندی بڵۆکەکان کە عازلی دەکا کە ئێستا لە زۆر شوێن پەیڕەوی دەکەن
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×