پوختە:
ئەم وتارە لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوەیی، نێوان زمان و هۆنەری زمانی کۆنی سۆمێری و کوردی نیشانە دەکات ، بە تایبەتی سەبارەت بە واتای ئەم دوو مێخە (𒀩𒅗 alan-zu₂; 𒀩𒍪 alan-zu) کە بە "ئەلەن-زو (alan-zu)" گۆکراوە. سۆمەرناسەکان مانای ئەلەن-زو بۆ "کلاون (Clown)" کە قوشمە و قوشمەچی کوردییە وەرگیراوە و بەشە مێخەکانیش ئەم مانایانە هەیە: وێنە، فۆرم، پەیکەر، پەیکەری شێوە و بۆ زانین، بۆ فێربوون؛ بۆ ئەوەی پیناسەکرێت و فێرکردن.
وتارە باس لە ئەگەری درێژەپێدانی زمانی، هێمایی نێوان زمانی سۆمەری کۆن، پیش نووسینی مێخی و کوردی ئەم سەردمە دەکات، بە تایبەتی لە لە مانای alan-zu کە دەربڕینە و ماناکەش لە بەکاربردنی بینین، بیستنەوە بۆ بیژتن و زمانی کولتوری گۆڕاوە. لە ڕێگەی شیکردنەوەی زاراوەیی و هێمایی، توێژینەوەکە نزیکی مانا نێوان ئەلەن-زو، قوشمە و چاوەزار وەکو یادگاری کلتوری زمانی هاوبەش و زمانی نیشانەی دێرین راڤەدەکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە پەیوەندییەکی درێژخایەنی نێوان بینین وبیستن دەخاتە ڕوو، کە چۆن بینین و بێژتن ڕێگایان بۆ زانین، لەسەر خۆ و ئەوی تر دروستکردووە.
پێشەکی
پەیوەندی نێوان زمان و ناسنامەی کلتوری زۆرجار لە ڕێگەی هاوپەیوەندییە هێمایییەکانەوە خۆیان دەردەخەن. ئەم توێژینەوەیە باس لە پەیوەندی هێمایی نێوان بینین، بیستن و بێژتن، لە نەریتە زمانەوانییەکانی سۆمەری و کوردیدا دەکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە پێکهاتەی سۆمەری alan-zu کە مانای (وێنە + زانین) هەیە، وەکو زاراوەیەکی پێکەوەلکاوی وشەیی و مانا شێوە و ژیری پێش چاو دەخات و لەوانەیە لە زمانی کوردیدا لە ڕێگەی وشەسازی و مێتافۆرەوە ئەوێنەی هەبێت.
بنەچە و هێمایەتیی alan-zu
پێکهاتەی مێخی سۆمەری alan-zu (𒀩𒅗 / 𒀩𒍪) لە دوو بەش پێکهاتووە: alan (وێنە، شێوە) و zu (زانین، ژیری). ئەم چەمکەی پەیوەندی نێوان بینین، بیستن و بیژتن وەک زانینی زمانی کوردی بە شێوەی جۆراوجۆر خۆی دەنوێنێت، وەک لە وشەکانی:
zanîn زانین، "تێگەیشتن"
zîrek زیرەک، " ژیر"
هەروەها دەربڕینی زاراوەیی وەک "زارۆی زرنگ و قسەخۆش"، کە وەسفە بۆ گەمە و دووانی منداڵی زیرەک کە خاوەن دەربڕینی تەواوە و مانا بەخشە.
ئەم درێژبوونەوەیە نیشانەی بوونی چەمکێکی زمانەوانی و هێمای وەکو "قوشمە"یی تێیدا هەیە و تێگەیشتن بە شێوەیەکی قوڵ پێکەوە دەبەستێتەوە.
پێکهاتەی قوشمە
وشەی قوشمە (quşme) کوردی زۆرجار بە "گاڵتەچی" وەردەگێڕدرێت، لە ڕاستیدا مانای زیاتر لە گاڵتە دەگەیەنێت. ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ زیرەکی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، و تێگەیشتنێکی ڕۆحانی - کە ئەم سیفەتانە هاوشێوەن لەگەڵ زاراوەی ئەکەدی aluzinnu، کە لە سۆمەری alanzuەوە سەرچاوەی گرتووە. لە میزۆپۆتامیای کۆندا، ئەو ئەکتەرە پیرۆزانە یان "گەمژەی ژیرە" ڕۆڵێکی پێشوەختەیی و پەروەردەیی هەبووە، کە هاوشێوەی ڕۆڵی قوشمەیە لە کلتوری شەفاهی کوردیدا مانا دێرینەکەی پارێزراوە.
ئەم پەیوەندییە هێماییانە زمان لەوانەیە سەرچاوەکانیان بۆ کۆمەڵگەکانی سەردەمی سەهۆڵی بەندی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس بگەڕێتەوە، کە تیایدا زمان و وێنە بە شێوەیەکی یەکگرتوو لێکدراوەتەوە. لەم خاکە ئەفسانەییە - کە ماڵی بزن، شاهین، مار، و بوونەوەرە سروشتییەکانی ترە بووە - مێشکی مرۆڤ بە هاوکاری جیاوازی، وێنەدانەوە، و چیرۆک گێڕانەوە مانای دروست کردووە. لەم جیهانەدا، alanzu تەنیا مانای گاڵتەچی نەبووە، بەڵکو ئەرکێکی ئەفسانەیی "فێڵبازی( ژیر)"ی هەبووە: چیرۆک گێڕەوانەی ئەشکەوت هونەر بووە، نمایشکارێکی ڕیش درێژ کە جوڵەکانی هاوشێوەی ریتمی ژیانی چیایی و بزنیە مانا هەبووە. پێکەنینی منداڵان بە قوشمەچی رازیکردنیان بووە کە لە ئەشکەوت و دەرەی ئاگر بمینەوە و لە دوای دایک و باوکیان نەگرین و نە کرۆزینەوە. قوشمەچی بەو مانایە پارێزەری بیرەوەری و مانای هێمایە لە وێنەی پەیکەرەکان کە مانای ڕۆح و زەویان هەیە پارێزراوە و تا ئەمڕۆ لە پەیوەندی درۆستی نێوان دایک، باوک، گەرەکان و منداڵ قۆشمە مانای فیرکردنی هەیە.
هێما زمانەوانییەکانی تێگەیشتن
بنچینەکانی زمان لەوانەیە بە شێوەیەکی نزیک پەیوەستی نێوانی ژیانی سەرەتایی مرۆڤ و توخمە سروشتییەکان بووبێت - بە تایبەتی ئاو، دەنگ و هەناس. یەکگرتنێکی سەرنجڕاکێش لە زنجیرەی دەنگی کوردی وەکوو "زا، زێ، زی، زە، زو/زوو، زۆ" دەردەکەوێت. ئەم دەنگە بنەڕەتییانە، کە بنچینەی زۆرێک لە وشەکانی کوردی پێکدەهێن، ئاوەدانی سیستەمی سەرەتایی زمان و دەنگی ئای ئاو وا "ئا، ئی، ئێ، ئە و ئۆ" بەیان دەکەن.
وشەکانی وەک زێ (چەم، ڕووبار) و زێ (قوز، زێد) مانای تێڕامان (زانین و زیرەک)یان لە خۆیاندا هەڵگرتووە، تلە ڕووی مانا و پەیوەندیان بە زانین، نەک هەر لە بەرهەمهێنای ژیریەوە ، بەڵکو لە ڕووی دەنگیەوە بنچینەکان و مانای خۆ گەرانەوە بۆ ئاو (ئاوهاتنەوە، شاوەت، هێلکە) کە ئاو وەک ئاواز یان بێژتن بەیان بیینین و بیستن دەکات. زێ وەک ڕووبار، جوڵە و تێڕامان و بیژتن و زانین هاوشیوەی زی و زیرەکی کە زیاد بوون بە سەرچاوە ئاوییەکەی بوون و تیگەیشتن، کە بەستنەوە بوون بە هەبوون دەبەستێتەوە. زمان بەو مانایە تێگەیشتنە.
ئەم پەیوەندییە تێکەڵاوەی وشەکان زمان سەرەتای بەیان دەکات و تا ئەمڕۆ ئەو تێگەیشتنە کە ریتم و رەزم سەرچاوەی لەلای منداڵ، دایک و باوک نوێ دەبێتەوە - قسەکردن وەک هێمای دیرین و سەردەم بەو مانایە زیندووە، پەیوەست بە لەش، ژینگە و ژیری زمانەوە هەیە. بەم شێوەیە، کرداری ناونان، بە تایبەتی لە ناوچەی زاگرۆس کە ڕووبارەکان، بزن و باز سەرچاوەی ئیلهامی مانا بووە، سروشتیانە ئامادەی زمانی هەیە.
بەنمونە وشەکانی وەک زەق (چاوی بزن یان بریسکەدانی ئاو و تیشک)، یان ناوی باز و توانای ن بینین و کرداری ژیرانە و تیژی هاوشیوەیی مانای تێگەیشتنی ڕۆحی هەیە. زاراوەی زەق لە زە ( ئافرەت/مێ) و ق ( قوڵای چاو یان چاڵ) و باز لە با (هەوا) و ز ( زیرەک) ئاواز (بیژتن) هیمایانە سەرچاوە بووە. وشەی "چاو" هاوشێوەی دەنگی چاڵ (کانی یان چەم) کە ئاوە، بەسەرچاوە (ئاگایی) ئەژماردە کراوە. ئاو وەک هێمای بوون، هەبوون یان ڕۆح مانای قوڵای هێماییە زمان و تیگەیشتن گەردوون، سروشت و کولتوری هەیە.
هەروەها، زەق (چاوی بز) لە مانای زیهن (بیر، هۆش) تێدەپەڕێت و دەبێتە هێمای بۆ زوقم (بەستەڵەک) یان بینینێک کە زەق (قیت، دەرپەڕیو) بێدەنگی یاڵ یان بازێک وەک مانا دەردەبڕیت – ئەو دەربڕینەی زەق ئاگاییەکی ناتەواو لە تاریکیدا وەک چاوی بزن و باز دەدرەوشێتەوە یان وەک تیشکی خۆر کە زێڕ نامایش دەبێت. لەم دیمەنە هێماییەدا، قوشمە مانایەکی زیاتری وەردەگرێت، کە لەوانەیە لە قۆشە (نیشانە سپییەکانی ناوچەی سەر سەری ئاژەڵ)ەوە سەرچاوەی گرتبێت یان لە وێنەی پەڵە تواوەکانی ناو بەستەڵەکەوە و ئەوەش مانای وایە قوشمەچی یان بریسکەی چاوی بزن و باز و بەستەڵە بۆ مانایە وایە قوشمەچی بەرگی تایبەت بە خۆ و هەمە رەنگی لە بەرکردووە. قوشمەچی بەو مانایە بەیان هێمای تێگەیشتن، کاریزمە و بوونێکی تایبەت دەکات و دڵی گەورە و بچوک دڵخۆش دەکات و لە هەمانکاتدا هانی ژیری و تیگەیشتن و بیرکردەوەی خیرا دەدات.
کاری پاراستنی چاوەزار
چاوەزار (چاو + زار)، واتای "پاراستن" دەدات، پێکهاتووە لە چاو و زار (بینین/بێژتن). ئەم پێکهاتەیە پەیوەندی نێوان هەستکردن، دەربڕین و پاراستنی زمان و گیانی بەیان دەکات د. دوو پەڕەی چاو (پێڵوی چاو) و دوو لێو وەک دەرگایەک و پاریزەر کار دەکەن - کرانەوە و داخستن بە گویرە پیوست و هاندەر و بەرگری کەر بەکار دەبەن.
لە نەریتدا، چاوەزار وێنەی چاوێکی شوشە شین لە سەر دەرگای ماڵ یان لە نزیک لانک یان بەبەرگی منداڵەوە دەکرێت تا لە "چاوی خراپ" یان قسەی ناشرین و بەخیلی ماڵ یان منداڵ بپارێزێت. ئەم چاوەزار ئەو مانا سەحرییە هەیە کە هێزی چاو و قسە هەیانە - دەتوانن زیان رابگریت.
هێمایی، بێژتن و بیرەوەری کلتوری
بیرۆکەی "یەک چاوی" چاوەزار مانا هێمایەکانی زمانی دێرین وەک شیوەی شینی ئاسمان-ئەرز و مانا خۆ راگری خۆد کە تەنهاییە پاراستووە. ڕەنگە تەنها پاراستن لە چاوی خراپ نەبێت، بەڵکو بەرەوپێشبردنی بینینی ناخی خودیش هەبێت. دوولایەنی بینین و بیستن کە بیژتنە - وەک ئامرازێک بۆ پاراستن، هەڕەشە یان زیانگەیاندن - بە قوڵی لە نەریتە کوردییەکاندا ڕەگی زمانی هەیە . چاوەزار، هاوشێوەی مرۆڤی قوشمە تەنها لەسەر شانوی ئاسایی یان ژیان دەردەکەوێت، لە سنوری نێوان پیرۆز و ڕۆتینی ڕۆژانەدا مانا دەردەبڕێت ، هەر دوو سیفەتی بینین و ناڕوونی لە کار و بیریدا بەرجەستانە دەردەبڕیت.. ئەو بوونە هێمایە هەڵگری مانا هەبوونی دێرین و سەردەمی هەیە و ئاڵۆزی ژیری وەک زانستێک نەک وەک ڕەها مانا بەرجەستە دەکات، ئاگایییەکی شل و گۆڕاو سەیر بەیان دەکات.
ئەوێنەی بوونەوەری هاوبەشەکان لە ئەفسانە (میتۆلۆژی) سۆمەریدا - وەک باز-مار - لە گەردوونین (کەونین) و لە کوردیدا وەک مانا قوشمە و قوشمەچی ماوە و لەوینەی سەر دیوار و سندوق ناو ماڵی کورددا تا ساڵانی شەستەکانیش بوونی هەبووە و بەردەوامی کەسایەتی مەلەکتاوس (فریشتەی تاوس) و مار بوو. ئەم بوونەوەرە هاوبەشانە جیهانبینێکی تێکەڵاو دەنوێنن و رەنگدانەوە مانای ئاسمان و زەوی، ژیرێتی و سروشت، نێرینە و مێ و باز و ماری هەبووە، کە زمانەکانی تر بۆ مانای رووناکی و خودایی وەریانگێڕاوە.
ئەم هێمایانە بینین و بیستن یان چاو و زار لەسەر گڵینە شوشەییەکانی سەردەمی ئوبەیددا وەک ماسی، مەل و شەپول کە شینای ئاسمان و ئەرزییە مانایە هەیە و چاوەزارت بەو جۆرەی کە بیرەوەرییەکی هێمایی مانا لە دێرینەوە بەرجەستییە و گۆڕانی کات و جێ ماناکەی لە بیرەوەری مرۆڤدا نەسڕیووەتەوە. بەنمون. وشەی کوردی ڕۆژ و وشەی ئود سۆمەر کە واتای "خۆر، هۆر، هەتاو" بەیان مانای سوڕانی کات، جێ و وزە و نوێبوونەوە گەردوون، سروشت دەکەن.
کۆتایی
ئەو پەیوەندییە هێمایی و زمانەوانییەی نێوان بینین، بیستن و بێژتن زمانی سۆمەری و کوردیدا بۆ پێش داهێنانی نووسینی مێخ و هیمایی زمانی دێرین دەگەڕێتەوە، مانای هێمایەکەی ئاوێنە ، وینەی ئاون و بەرھەمی زنجیرەیەکی درێژخایەنی هونەری دەربڕینی کلتورین و لە واتای ئالان-زو و چاوەزاردا تێگەیشتنی کولتوری و قوڵیان هەیە، نەک خۆ پارست بەڵکو دریژەدا بە گەمە زمانی و قوشمەی ژیان کە هێزی تێگەیشتن و بەئاگایی زمانی پێگەیاندووە.
ئەزموونی زانین لەم نەریتانەدا تەنها بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی نییە، بەڵکو لە ڕێگەی چاوی باز، چاوی بزی بزن و بریسکەی ئاگایی، یان گاڵتەی قوشمەەوە دەبینرێت و ئەنجام دەدرێت. ئالان زو، قوشمە کە گاڵتەچییەکی سادە نەبووە، مانای زانین و توانای کردگاری ئاوی و چاوی بەیان دەکات - ئاوێنەیەکی ئەفسانەیی و یادەوەری چاخ سەهەڵبەندانە، چیرۆک گێڕانی پیرۆز، و نەریتی شەفاهی درێژخایەن ژیان بەیان دەکات.