سەردەمی سەرەتایی شانشینییەکان IIIb (Early Dynastic IIIb)، سەردەمی بابیلی کۆن (Old Babylonian)، سەردەمی ئاشوری نوێ (Neo-Assyrian)، سەردەمی هێلینیستی (Hellenistic)، نووسراوی: amalu؛ amalug؛ a-ma-lu؛ ama-lu؛ amaluₓ(GA₂×AN.MUŠ₃)
مانا: “ئاخون،کاهینێک؛ قەشە و مەلاژنی ئایینی؛ خواوەندێک هەیە”
نووسینی مێخی سەلمینراو (Cuneiform attestations):
𒂼𒀭𒈹 amalu
𒂼𒈜 amalug
𒀀𒈠𒇻 a-ma-lu
𒂼𒇻 ama-lu
𒂼𒈹𒂼𒈹 amaluₓ(GA₂×AN.MUŠ₃)
هاوبەشی زمانی کوردی و سۆمەری: وشەی ئامالوگ (amalug)
ئامالوگ – کاهینە کۆنەکە
وشەی ئامالوگ لە نووسراوە سۆمەرییەکان دەردەکەوێت و زۆربەی کات وەک کاهین، قەشە، ژن یان پیاوی ئایینی، یان هێمایە بۆ خواوەند. وشەکەی بە چەند شێوازێکی جیاواز نووسراوە. ئەمە a-ma-lu (𒀀𒈠𒇻) شێوازیکیتی. لەسەردەمە جیاوازەکانی مێزۆپۆتامیا، تا سەردەمی سەرەتایی شانشینییەکان و سەردەمی یونانیەکان وشەکە بەکاربراوە. بەکارهانینەکەی وەسف بووە، بۆ ئەو ژنانەی کە پەیوەستبوون بە ئایین و کاری ئایینی ئەنجام داوە.
زۆربەی کات (نزیکەی ٧٤٪) ئامالوگ ئاماژەیە بۆ خواوەندێک. لە هەندێک حاڵەتیشدا، ئەم وشەیە بە مانای ئاخونە/مەلا/ قەشە/کاهین (٢٢٪) هاتوو، بە دەگمەن بە مانای سۆزانی ئایینی (٥٪) بەکاربراوە. ئەم فرە ماناییە ئامالوگ نیشانەی ئەوەیە کە ژن خواوەندی و سێکس لە باوەڕی مێزۆپۆتامیای کۆندا پێکەوە گرێدراون.
شیکردنەوەی وشەکە
ئەگەر سەیری یەکێک لە شێوازە نووسینەکانی بکەین، وەک 𒀀𒈠𒇻 (ئا-ما-لو)، هەر بەشێکی وشەکە مانایەکی هەیە:
𒀀 a → ئاو (water)، تۆو (semen)، ژیان (life)، نەوە (progeny)
𒈠 ma → ماڵ (house)، پەرستگا (temple)
𒇻 lu → کەس (person)، پیاو (man) یان لالۆ (خاڵ)
کەواتە، بەیەکەوە، ئا-ما-لو دەتوانرێت وەک "کەسێک"ی لەماڵدایە، کە ئادەمیزادە و بوون و پەیدابوونیک "ئاو/ژیان" هەیە. ئەمە گونجاوە بۆ مانای ئاخونەیک /کاهینێک یان خواوەندێک – کەسێک کە پەیوەستە بە بەپیتی، ژیان و پەرستگا.
پەیوەندی لەگەڵ زمانی کوردی
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرێک لەم نیشانە کۆنانە تا ئەمڕۆ لە وشە کوردییەکاندا دەبیسترێت:
𒀀 a "ئاو" → کوردی: ئاو (aw)، تۆو (tow)، نهوه (newe)
𒈠 ma "ماڵ" → کوردی: ماڵ (mall)، دێر (dêr)، پهرستگا (perstga)
𒇻 lu "کەس" → کوردی: کەس (kes)، پیاو (piyaw)یان لالۆ
هەروەها، وشە کۆنەکانی ئامالوگ (سۆمەری)، ئامالیتو (ئەکەدی) و کوردییەکانی وەک ئادهم (adem)، ئایهم (ayem)، ئادهمیزاد (ademîzad) هەموویان بە دەنگی "ئا" دەستپێدەکەن – کە پەیوەستە بە مانای "ئاو" و "ژیان". ئەمە تەنیا ڕێکەوتێکی ڕەوت نییە: ئەمە بەڵگەیەکە بۆ میراتێکی هاوبەشی کولتوری و زمانی دێرین.
گرنگی زاگرۆس
ئەمە دەمانباتە سەر پرسیارێکی گەورەتر: ئەگەر کشتوکاڵ و شارستانیەتی سەرەتایی سەریهەڵدا لەچیاکانی زاگرۆس – ناوچەی نێوان مێزۆپۆتامیا و جیهانی یۆنانی، دواتر – بۆچی سۆمەرناسەکان و میژوو نووسانی سەردەم لە گێرانەوەی مێژوو و زماندا باسی لەئادەمیزاد و خاکی زاگرۆسی دێرین ناکەن؟
مەودای نێوان باشوری مێزۆپۆتامیا و ناوەندی یۆنان زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر بوو، زاگرۆس ڕاستەوخۆ لەنێوانی ئەو مەودایەدا بوونێکی میژووی هەبوو. ئەگەر وردتر سەیر بکەین، دەبینین زمانی کوردی – کە تا ئەمڕۆ لەچیاکانی زاگرۆس قسەی پێدەکرێت – هەندێک لەدەنگ، وێنە و مانای زمانە کۆنەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە کوردی تەنیا زمانێکی مۆدێرنی ناوچەکە نییە، بەڵکو پەیوەندییە قوڵەکانی لەگەڵ جیهانی سۆمەری و ئەکەدیدا پاراستووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر.
بەکورتی: لەڕێگەی لێکۆڵینەوە لەتاکە وشەیەکی وەک ئەمالوگ، پەیوەندییەکی کەلتووری زمانی دێرین رەچاو دەکەین و دەبینین کە زمانی سۆمەری و ئەکەدی و کوردی بەیەکەوە بەستراونو هەموویان پەیوەستن بەئاو، ژیان و پێگەی پیرۆزی ژن لە کۆمەڵگای دێریندا.