"لیڤی ستراوش (([1])Levi-Strauss)
جگە لەوەی کە مرۆڤە (هندییە سوورەکان) لەبیركردنەوەدا به دەشتەكی و كێوی یان سەرەتایی ناو براون. ئەو ناولێنانەی ئەوان خۆی لە خۆیدا به لای منەوە هەڵەیەكی كوێرانەیه و وا چاكە لەبری ئەوەی کە ئەوان بە دەشتەکی ناو بەرین، بڵێین ئەوان "بێ نووسین" بوون. کاتێک باپیرانمان ناوچەکانی ئەوانیان داگیر کرد، جۆرە جیاوازییەک لە روانینیادا هەبوو سەبارەت بەوانەی کە خاوەنی نووسین ببوون یان نەبوون. ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت، باپیرانمان ئاشنا نەبوون بە وشەی دەشتەکی یان کێویی بۆیە بەکاریان بردووە. جگە لەوەش ئەو ناو و ناتۆرە لێنانە، بەرەو کار و لێكدانەوەی نابەجێ بردن و ئەوەش وامان لێ دەکات که بیرکردنەوه و تێڕوانینی باپیرانمان بۆ "دین و دنیا" بە هەڕەمەكی لە قەڵەم بدەین. لەو بارەیەوه كارەكانی “مایلونویسكیMalinowski)(([2])" مرۆڤناسم بە بیر دێتەوە. ئەگەرچی زۆر رێزم بۆ كاری ئەو وەک مرۆڤناسێک هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا مایلونویسكی هەستێكی وام لا دەجووڵێنی، نێگەتیڤانە بیر لە ئەوانی تر بکەمەوه، کە خاوەن نووسین نین. ئەگەرچی ئەوانی تریش وابەستەییان بە بنچینە سەرەکییەکانی ژیانەوە، لایان لە نووسین گرنگتر نەبووەن لە ژیانکر. لە کاتێکدا تۆ چاک دەزانیت هەموو مرۆڤ پابەستە بە مانەوه و ئارەزووی شكاندنی تاسەی "سێکسی و خواردن و زاوزێ"وە. دواتر لەسەر ئەو بناغە سەرەکییانە، لایەنەکانی تری كۆمەڵایەتی، دیدەی دینی و بیری ئەفسانەیی، ڕوونتر دەردەکەون. کەواتە له دیدی مرۆڤناسییەوە ئەم گرووپانە دەچنە خانەی ئەو مرۆڤانەی کە توانای "بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیان (functionalism)" هەیە.
"لیڤی بروها(Levy-Bruhl([3]))" بیركردنەوەی "دەشتەكی" به دیاردەیەکی پلەنزم، بەرژەوەندپەرست و بێ کولتووری ناو دەبات. لە نووسینەکانیدا و پێیدەچێت "دەشتەکییەکان"، بەلایەوە گرنگیەکی وایان نەبێت کە لەبەر ئەوەی خاوەنی نووسین نین. من به پێچەوانەوەی ئەو بۆچوونانەوە بیر دەکەمەوە و ئەوان بە"دەشتەکی" نابینم، بەڵکو وەک مرۆڤگەلێکی جیاواز، دەیان بینم کە شێوەی ژیانیان، لە شێوەی ژیانی ئێمە ناچێت. له زۆركاتدا، من وشەی "دەشتەكی" دەخەمە كەوانەوە، چونكە پێم وایە، بیری سەردەم و ناهەستیاریی شاراوە، لە پشتی مانای ئەو تێڕوانین و زاراوەنەوە، کار دەکەن.
بڕوا بوونی بەوەی ئەوان "تۆتەم (([4])Totemism)" پەرستن، وای کردووە كە ئێمە ئەوان بە "دەشتەکی" ناو بەرین. بڕوای ئەوان بە تۆتەم ملكەچبوونە بۆ پێویستییەكانی خۆیان، تا لەو رێیەوە خۆیان لە تیاچوون، بپارێزن. ئەوەش وای کردووە کە ئێمە توانای تەواوی ئەوان بۆ ژیانکردن، لە بیرکەین و شێوازی بیركردنەوەیان پشتگوێ خەین. بەڵام ئەوان لە دووی پێویستییەكانی ژیان، رۆیشتوون و لەو گەڕانانەیاندا بەو شێوەیه مەبەستی خۆیان پێکاوە. کاتێک کە ئێمە کار و بیری ئەوان به وردی لێک دەدەینەوە، دەبینین کە ئەوان شێوازی بیرکردنەوەی فەلسەفیی تایبەتی خۆیان هەیە و تا رادەیەكیش مێتودی زانستییانەیان لە کارەکانیاندا، به كارهێناوە و لەو رێیەوە بە مەبەستی خۆیان گەیشتوون. مەبەستەکانیشیان بەگوێرەی سرووشتە كۆمەڵایەتییەیکانی ژیانیان، گۆڕاون.
هەر وەک چۆن تۆتمەکان له ناوچە جیاجیاکان، بەگوێرەی نەریتی پێویست، گۆڕاون، خۆشیان بەو جۆرە گۆڕانانیان بەسەردا هاتووە ([5]). ئەمە بیری منە دەربارەی شێوازی بیركردنەوەی "دەشتەکییەکان" کە بۆ وەها بوون.
پێم خۆشە كە ڕاستەوخۆ، هەڵەی ئەم گفتوگۆ ناکۆکە، بخەمە روو: سەرچاوەی ئەم گفتوگۆیە، بەدینەکردنی رەوتی گۆڕانە کە لە لایەن رۆشنبیرانەوە، رەچاو نەکراوە. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە شێوازی بیركردنەوەی من بەرامبەره به زانست، بیركردنەوەیەکی تەواو و زانستییانەیە.
دیارە لە شێوازی ئەم بیركردنەوەیەدا، جیاوازی بەرز و نزم بیر کردنەوە دەردەكەون. بیركردنەوەی جیاواز لە رێی هەوڵدانەوە، دێتەکایەوە و لەو رێیەوە بە مانای كورتکردنەوە دەگات. هەر ئەمەش وای کردووە کە گشتێتی (گەردوونی) و لێكدانەوەی جیاواز، ماناداربێت. بیركردنەوە، هەوڵێکە یان گەڕانە به دوای مانای تەواودا تا تێگەیشتنی بەجێتر بێتەدی. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر تۆ لە گەردوون نەگەیت، ناتوانیت هەموو شتێك ڕوون بكەیتەوە. ئەم بیركردنەوەیەش ڕاستەوخۆ ناكۆكە لەگەڵ زانستی لێكدانەوەدا، چونكە بیركردنەوەی زانستی هەنگاو بە هەنگاو هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی دیاردە سنووردارەکان و لێكدانەوەیان دەخاتە پێشچاو. لە دەمێكەوە دیكارت وتوویەتی، زانست لە هەوڵی دابەشكردنی گرفتدایه، تا لە رێگەی بەشكردنی پێویستەوە بتوانێت چارە بۆ گرفت بدۆزێتەوە. بەرزخوازیی دەشتەكی و بیركردنەوەیان، تەواو جیاوازە له زانستی بیركردنەوه و هەمان مانای دابەشکردنی گرفتیش دەگەیەنێت. ئاشكرایە کە دەشتەكی لە رێگەی بیركردنەوەوە، سەركەوتنی کۆتاییان به دەست نەهێناوە. بەڵام توانیوویانە، له ڕێی ئاگاییەوە، لە زانستی سرووشت بگەن و كار له سەر جیاوازییەکانی ناو سرووشت بكەن. لێرەدا به پێویستی نازانم ئاماژە بە وردەكاریی بیری زانستی ئەوان بدەم، چونكە كاری زانستی، روون و ئاشكرایە. لە هەمان كاتدا دیارە ئەفسانە توانای ماددی به مرۆڤ داوە تا له ڕێی خەیاڵی داهێنانەوە بەسەر كەش و هەوادا سەركەون و تێگەیشتنی دروستیان بۆ خەیاڵی خۆیان هەبێت. دەشتەکیەکان لەو ڕێیەوە، مانایان بە مانەوەی خۆیان داوە و بیر و زانستییان بەو شێوەیە بەکارهێناوە.
هەرچۆنێك بیر لە زانست بكەینەوە، باشتروایە ئێمە رەچاوی توانای سنوورداری و خەیاڵ (فەنتاز)، کە کاری ئاسایی مێشكن، لە بیر نەکەین و بەگوێرەی تایبەتییەكان و پیشەی بیر، گرنگی بەو بیرکردنەوانە بدەین کە کارە لەسەر سەرچاوەی مانا([6]). هەر وەك چۆن مرۆڤێك ماوەی بیست ساڵ، لەسەر بیری ئەفسانەیی كار دەکات ئا بەو شێوەیەش توانای مێشكی ئەو لەو مەیدانەدا ، له یەکێک کە لە بە بیری ئەفسانەیی شارەزا نەبێت، توانای وەکو ئەو بەرفراوان نابێت. گەر لە هەمان کاتدا، هەندێک لایەنی بیرکردنەوەی دەشتەکیی و خۆمان بەراوردکەین، جیاوازییەک لە بنەرەتی بیرکردنەوەماندا، دەردەخات. كە هەموو مرۆڤیك ناتوانێت لە هەمان کێڵگەدا كار بکات یان هەمان بیرکردنەوەی بۆ هەموو کارێک هەبێت، چونكە هەركەس بەگوێرەی ئارەزوو، پێویست و توانای مێشکی خۆی، كار دەکات.
وەک لەمرۆدا ئاشکرایە، ئێمە مێشکمان بەرفراوانتر و زیاتر لە رابردوو دەتوانین به كار بێنین. هەروەها بەکارهێنانی مێشک لەم ڕۆژەدا، لەلایەن مرۆڤی هەنوکە، بەراورد ناکرێت لەگەڵ مرۆڤی رابردوودا. بۆ نموونە ئێمە لەمڕۆدا كەمتر هەستی وەرگرتن و تێگەیشتنی مانای ئەفسانەمان هەیە، بە بەراود بە مرۆڤی رابردوو کە خوێندنەوەی جیایان بۆ ئەفسانەکان هەبووە. ئەفسانەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نادیارییەکانی گەردوون کە مرۆڤ لە رابوردوودا بە وردی کاریان له سەر کردووه. له هەمان کاتدا هەندێک هۆز هەبوون، توانیویانە ئەستێرەی ناهیدە (ڤینوس) لە رۆژی ڕووناكدا به دی بکەن، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئەو توانای بینینەمان له دەست داوە. من کاتێک کە زانیم مرۆڤ به ڕاستی له ڕابردوودا توانای بینینی ڤینوسیان هەبووە، تەواو به لامەوە سەیربوو. بۆیە له ئەستێرەناسانی شارەزام پرسی، ئەوان پێیان وتم ئێمە دەزانین كە ئەستێرەی ڤینوس چەند تیشك دەنێرێت و هەندێك مرۆڤ چاویان له سەر وەرگرتنی ئەو تێشكانە راهاتووه. بۆیه ئەو مرۆڤانە به ڕۆژیش توانای بینینی ئەو ئەستێرانەیان هەبووە. دوای ئەوەی کە گوێم لەو ڕوونكردنەوەیە بوو، سەیری هەندێك لە نامیلكه و نووسراوەکانی رابردووی شارستانیی خۆرئاوام كرد، بۆم دەركەوت کە دەریاوانەكان له ڕابردوودا توانای بینینی ڤینوسیان هەبووه و لە كاتی گەشت بە دەریادا به ڕۆژی ڕووناك به دییان كردووە. لەوانەیە تا ئەمڕۆ ئێمە بتوانین "ڤینوس" بە ڕووناكی به دی بكەین، ئەگەر لە منداڵییەوه مەشق بە چاومان بكەین. به هەمان شێوە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە ئاشنایی و شارەزایی مرۆڤ لەمەڕ،گژوگیا و ئاژەڵ جیاواز بووە. ئەو مرۆڤانەی كە توانای نووسینیان نەبووە، توانای خەیاڵی فراونی و وردەكاریی زانستیان هەبووە و پێشبینیی گۆڕانی کەش و هەوایان کردووە.
دووریش نییە کە دەماودەم هەندێک راهێنان و زانستیان هەبووبێت کە ئێستا نەماون، ئێمە زۆر لەو توانا هەستییانەمان لەگەڵ رۆژگاردا لە دەست چووە، بەڵام لەدەستدانەكانمان هەروا روویان نەداوە، بۆ نموونە، ئێمە ئەتوانین ئۆتۆمبێل لێبخوڕین بێ ئەوەی کەس بکەین بەژێرەوە یان لە رێگەی تەلەفزیۆن و رادیۆوە لە گۆڕانکاریی کەش و هەوا، بەئاگا بین به بێ ئەوەی بۆنی هەوا بکەین. كارەکانی رابردوو هەر وەک ئەمڕۆ پێویستیان، به جۆرە مەشق و تێڕوانینی جیاواز هەبووە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە مرۆڤە دەشتەكییەکان وەک ئێمە، توانای شاراوەیان هەبووە، بەڵام پێداویستییەکانی ژیانی ئەوان، لەگەڵ پێداویستییەکانی ئێستای ئێمەدا جیاواز بووە.
ئێمە ناتوانین بەرفراوانی مێشكی مرۆڤ چوونیەک و له یەک کاتدا لە هەموو جێگەیەک گەشەی پێ بدەین. مرۆڤ تەنیا بەشێكی بچووك له مێشكی به كار دێنێت، ئەو بەكارهێنانەش پابەندە بە کولتوورەوە کە چوونیەك نیین. مرۆڤناسەکان جیابووەنەوە و جیاوازی كولتووری مرۆڤایەتی، دەخەنەروو. راستە مرۆڤایەتی لە هەموو شوێنێك یەك توانای بەکارهێنانی مێشکیان بووە، بەڵام بە بڕوای من، كولتوورەکان بە مەبەستی جیاوازی، پەیڕەوی جۆریک لە مێتودیان نەکردووە، بۆ ئەوەی لە کە لەیەكتر جوودابن. له ڕاستیدا هەزار ساڵێك لەمەوبەر، مرۆڤ زۆر بەربڵاوانە لە دونیادا ژیاوە، جۆرێک ژیانی دابڕاویان له یەكتر، بەسەر بردووە و ئەوەش بووەتە هۆی لە دایکبوونی کولتوری جیا جیا. ئەو دابڕینەش كارێكی سرووشتی ئاسایی بووە.
ئێستا من وا ناخوازم، مرۆڤ وا هەست کات كە شێوازی بیركردنەوەی جیاواز، زەرەرمەنده و وا پێویست دەکات هەوڵی یەک جۆر (ژیانکردن) بدەین. لە ڕاستیدا بوونی کولتوری جیاواز، مانای دەوڵەمەندی و گەشەکردنی مرۆڤایەتی دەگەێنێت. لە ئێستادا، بیر و مەیلی "یەک زانستی ژیان" لەوانەیه هەڕەشە لە بوونی مرۆڤایەتی بکات و رێخۆشکەر بێت بۆ هەندێک مرۆڤ، خۆیان بە چەقی زانینی سەردەم، دابنێن.
كولتوورێک کە خاوەن رەگەز و رەسەنێتی خودی خۆی بێت و بەرهەمی هەبێت، گرنگە ئەندامەكانی به دڵنیاییەوە، هەست بە رەسەنێتی كولتوورەکەیان بکەن و تا رادەیەكیش فەخری پێوەبكەن، چونكە لەو بارەدا وەک مرۆڤ هەست دەكەن كە جیاوازن و ئەتوانن لە رێگەی جیاوازییەکانیانەوە، شتێكی تازە بەدەست بهێنن. ئێستا سەروەتی کولتووری مرۆڤایەتی (جیاواز) بە هەدەر دەبرێت، چونکە هەموو شتێك له چەقی یەک کولتووری دنیاییەوە، دەبینرێت، ئەمەش لەدەستدانی رەسەنایەتی کولتوور دەگەیەنێت.
لەو ڕووەوە ئێمە سەبارەت بە جیاوازی و كات، وا له دنیا دەگەین، كە مرۆڤایەتی رووەو یەك كولتوور و یەك شارستانی رێدەکات. من بڕوا ناكەم کە گۆڕان بەو جۆرە ڕوو بدات، چونكە ناكۆكیی بەردەوامی نێو کولتوورە جیاجیاکان لەلایەک، وە له لایەكی ترەوە ئەو ناکۆکیانە هاوتوخم، بەرهەم دەهێنن. هەتا شارستانی رووه و هاوتوخمی بڕوات، ئەوا هێڵی جیاوازیی ناوەندی زیاتر له یەکتر دوور دەکەونەوە. رەنگە وەک مرۆڤ ئەوەی لە لایەک، دەستی دەكەوێت، لە لایەکی تر وونیکات. له دەربڕینی ئەم سەرنجەمدا، بەداخەوە هیچ (بەڵگەیەکی ڕوونی دیالێكتیكی)م لان نیە، تا پێتانی رابگەیەنم. بەڵام مرۆڤایەتی بە بێ هێڵی ناوەندیی هەمەرەنگ، گەشە ناکا و لەژیاندا بەردەوام نابێت.
با بۆ چركەیەك بیر له ئەفسانەی خۆرئاوای هندییه سوورەکانی كەنەدا بكەینەوە. ئەوان له ڕێگەی ماسی "سكەیت (skat)" هەوڵیان داوە بای خواروو بخەنه ژێر ركێفی خۆیانەوه و لەو هەوڵەیاندا سەركەوتنیان به دەست هێناوە. ئەو ئەفسانەیە باسی سەردەمێك دەكات كە مرۆڤ وەکو ئێمە لەو دنیایە ئەواندا بوونی نەبووە. چونکە ئەو كاتە مرۆڤ و "مرۆڤ ئاژەڵ" و ئاژەڵ جیاوازییەکەیان وابەستەی تۆوی پەیدابوونیان([7]) بووە. هەموو ئەو گیانلەبەرانە کە لە یەک ناوچە ژیاون، بای ناوەختی خواروو کە هەڵیكردووە، زۆر بێزاری کردوون. باکە كات و ناكاتی بۆ نەبووە و بەردەوام هەڵیکردووە، لەبەر ئەوە مرۆڤ و ئاژەڵ نەیانتوانیوە راوی قرژانگ و گوێچكەماسی لە کەناری دەریاکەدا بكەن.
بەگوێرەی ئەو ئەفسانەیه، گیانلەبەرەكانی ئەو ناوچەیە به یەکەوە بڕیاریان داوە، کە به گژ باکەدا بچنەوه و وا لە باکە بكەن، كە مامناوەندییانه رۆژ نا رۆژێک هەڵبكات، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریان داوە، کە بای خواروو بگرن. مرۆڤ و ئاژەڵ و نیمچەمرۆڤەكان و ماس سكەیت، لەشكرێكیان بۆ گرتنی "با" کە رێكخستووە. ماسی سكەیت لە گرتنی بای خواروودا دەورێكی گرنگی گێرا. له دوای ئەوەی کە بای خواروویان گرتووه، باکەیان بەو مەرجە ئازاد كردووە، كە پەیمانیان بداتێ، رۆژ نا رۆژێك یان ماوە ماوە هەڵبكات. لەو سەردەمانەوە تا ئەمڕۆ بای خوارو جار نا جارێك لە ساڵدا یان لە رۆژدا هەڵدەکات و ئادەمیزاد و گیانلەبەرەكانیش لەو ساتانەدا ئاسوودەتر راوی خۆیان لە کەناری دەریاکەدا، دەکەن.
چیرۆكەکە یان ئەفسانەکە بەو شێوەیە ڕووی نەداوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە، ئێمە نابەجێیانە بیر له داڕشتنی ئەو ئەفسانەیە، نەكەینەوە و بە داڵغه و وڕێنە ناوی نەبەین. به دڵنیاییەوە پێویستە چیرۆكەکە به توندی وەرنەگرین. له هەمان کاتدا، گرنگە لە خۆمان پرسیارکەین: بۆچی ماسی سكەیت لە چیرۆکی گرتنی بای خواروودا گرنگی هەیه و بەشداری ئەو لە گرتنی باکەدا چۆنە و بۆچی بەشداری ئەو، بەو شێوەی لە مانادان بە ئەفسانەکە، گرنگ بووە!!؟
كاتێك كە ئێمە به "دڵ([8])" بیر لە گێڕانەوەی ئەفسانەکە دەکەینەوە و ماددەكانی ناو ئەفسانەكە لای خۆمانەوە وێنە دەکەین و رەچاوی فۆرمی ماسی سكەیت دەكەین، كه لە گرتنی "با"کەدا بەشدارێکی چالاکانەی هەبووە، ئەوسا تێدەگەین، کە بۆچی ناوی ماسی ساکیت لە ئەفسانەکەدا هاتووە. سكەیت دوو رۆڵی لە گرتنی "با"کەدا گێراوە، یەكەم: سكەیت ماسییەكی تەخته و وەكو ماسیش رووبەری سكی زۆر لوسه و پشتی زۆر زبرە. كاتێك کە لەسەر پشت مەلە دەکا و ئێمە لەسەرەوە بۆی دەڕوانین، زۆر گەورە دەردەكەوێت، بەڵام کاتێک كە لەسەر تەنیشت مەله دەکا، ئەوەندە باریکە به ئاستەم ئەتوانین لە ئاوەکەدا، به دی بکەین یان هەست به بوونی بکەین. دووەم: گەر مرۆڤ یان گیانلەبەر بیانەوێ راوی ماسی سكەیت بکەن، زۆر بە پەلە خۆی بەسەر لاتەنیشتدا دەخات و بەو جۆرە خۆی لە گرتن یان بەر تیرکەوتن رزگار دەکات.
سکەیت بەو شێوەیەی به لایەكدا پان و به لایەكدا باریک، ئاماژەیە بۆ بوونی باری جیاوازی و بەکارهێنانی لە مەیدانی جیاجیادا. بوونی سکەیت بەو شێوەیە یارمەتیدەر بووە لە ئەفسانەی گرتنی بای خواروودا، چوونکە لەسەر باری تەنیشت وەک بایە و ئاسان بە دیناکرێت. "سایبەرنێت (cybernetics)" کە زانستی بەراوردی ژمێرەری ئەلەكترۆنیکیە، بە مێشك بەراورد دەکرێت، ئەگەر بە ووردی بیری لێ بکەینەوە، ئەوا لە مەتەڵی سکەیت باشتر تێدەگەین. بنچینەی زانستی ئەلکترۆنیکی کە "دوانەییە (Digital)" لە زنجیرەیەك "زانیاری(data)" وەکو "ئا" و "نا" کە لەرێنەوەی ڤۆلتی بەرز و نزمە وەک سفر و یەک دامەزراوه. ماسی سکەیت وەڵامی ئەو بوونە دوانییە کە هاوشیوەی دیار و نادیار یا بەرزی و نزمیە یان تەنکی و پانی باکەیە. کاتێک کە ماسی سکەیت لە باری پانی مەلە دەکات، وەک یەک یان ڤۆڵتی بەرز، دەببینرێت و کاتێک لەسەر تەنیشت مەلە دەکات، نادیارە و وەک سفر یان ڤۆڵتی نزم، درکی پێ دەکرێت.
لەو رووەوە من نامەوێ داستانەکە، لە تام وتێژ بەدەرکەم و پێتانی راگەیەنم، کاری کۆمپیوتەر و شێوەی مانادانی ئەوان بە ماسی سكەیت لە بنەرەتدا، چوونیەكن. بەڵام لەو ئەفسانەیەدا سكەیت دیارە وەک "با" ئەژمارکراوە و سات بە ساتی لە ئاودا گۆڕاوە، ئەو گۆڕانەش وایکردووە کە بەو جۆرە بە دی بکرێت. بوونی ماسی سکەیت لە ئەفسانەکەدا شێوەی تێگەیشتنی مرۆڤەکان نیشان دەدات. بوونیەتی ماسی سکەیت خۆی، هاندەری ئەو بەشداربوونەی بووە، لە گرتنی بادا. بەگوێرەی لۆژیكی بیرکردنەوە، ناگونجێت ماسی لە گرتنی بادا بەشدار بێت، بەڵام دەلوێت وێنەی ماسییەک بخوازرێت، بە مەبەستی شارەزابوون لە چارەسەرکردنی گرفتی بای خواروو، کە نادیارانە، دەم دەم هەڵدەکات و ئەوان ناچار دەکات، رووبەڕووی نادیارییەکەی ببنەوه و لەو رێیەوە پلان بۆ گرتنەکەی دابڕێژن. ئەمە رەسەنییەتی بیری ئەفسانەیانە كە لە گرتنی (بادا) بەکارهێنراوە. لەو روانگەیەوە پەیوەندیی لۆژیكی "دووانەیی (binary)" کە (گرفت و چارەیە، پۆزەتیڤ و نێگەتێڤ) لە بیرکردنەوەیاندا، وێنەیەکی سود بەخشە بووە. من ئەم گرفتە، به گرفتی دووانە(مرۆڤ و با) رەچاو دەکەم. گەر بای خواروو هەموو رۆژی ساڵ لە هەڵکردندا بێت، ئەوا مرۆڤ توانای ژیانی نابێت، بەڵام گەر باکە رۆژ نا رۆژێك بێت، رۆژی هەڵنەکردنی وەکو ئەرێنی و رۆژێ هەڵکردنی وەكو نەرێینی، کار دەکات. ئەوەش سازشێکی گونجاو له بەینی مرۆڤ و بادا پێکدێنێت، لەو رێیەوە وێنەی سکەیت لە ئەفسانەکەدا مانابەخشدەبێت.
لە روانگەی لۆژیكی(لەیەكچوون و جیاوازدا، سكەیت بەشداری لە چارەسەری گرفتدا کردووە. بەڵام چیرۆكەکە لە ڕوانگەی زانستییەوە، دروست نییە. ئێمە کە لە سەردەمی"cybernetics" دەژین، ئاسان لە تایبەتمەندیی بەشداربوونی سکەیت لە ئەفسانەكەدا بگەین، چونكە لەم سەردەمەدا، زانیاری دیجیتال و كۆمپیوتەر كاری زۆر ئاسان کردووە. دوور نییە ئەفسانەی(سکێت) لەو روانگە دوانییەوە سەرچاوەی نەگرتبێت. له ڕاستیدا ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بیری ئەفسانەیی و زانست لە یەکتر جودا نابنەوە. زانستە رێگای بۆ تێگەیشتن لە ئەفسانە کردۆتەوە، چونكە ئێمە پێش تێگەیشتن لە رووکاری "کارە دوانەییەکان (binary operations)" به كوێرانە ئەفسانانەمان دەخوێندەوە.
ئەمەش مانای ئەوە نیە کە زانست و ئەفسانە لە تای یەك تەرازوودا دادەنرێن. ئەوەی گرنگە لێرەدا بووترێ ئەمەیە: زانست نەك هەر بورهانی دروستی خۆی دەكات، بەڵكو رێگامان فێر دەکات لە ناوەرۆکی ئەفسانەش بگەین. ئێمە رۆژ لە دوای رۆژ رووكاری چۆنیەتی ژیانکردنمان به لاوە گرنگتر دەبێت. هەروەها زانست له سەدەی حەڤدەوە تا سەدەی نۆزدە چەندایەتی بەرچاو خستووە. بەڵام ئێستا زانست یەكگرتن و چۆنایەتیمان بەرچاو دەخات. بێگومان ئەوە وامان لێ دەكات كە زیاتر له مانای ئەفسانە و شتە بەکاربراوەکان تێبگەین، كە لەوەوبەر به بێمانا سەیرمان كردووە. سەدەی حەڤدە له ڕێگەی كاریگەریی دوولایەنەی رێبازی فەلسەفەوە ژیاوه، ئەو ژیانکردنە وای كرد كە دەستبەرداری ئەو بیرانە ببین کە لەنێوان ژیان و بیری كۆتاییدا هەیە. ئەگەر هات و ئێمە بڕوامان بەوە كرد ئەوەی كە لە مێشكماندا ڕوو دەدا شتێكی جیاواز نییە، لە دیاردە بنچینەییەکانی ژیان و هەستمانكرد كە بۆشایی نییە لەنێوان مرۆڤایەتی، ئاژەڵ و سەوزاییدا و نابێت ئێمە هەوڵی زاڵبوون به سەر ئەواندا بدەین، کاتیک کە ئەومان کرد، لەوانەیە ئەو كاتە، بتوانین زیاتر زانست به دەستبهێنین و رێگە بە خۆشمان بدەین کە بڵێین دەتوانین ئەو کارە بكەین([9]) .
"سەقامگیریی كەلتوور (Stability of Culture)
"فرانك بۆس (Franz Boas) ([10]))"
كۆمەڵگایەك كە به دابڕاوی و گۆشەگیری گوزەران دەكەن. ئەو کۆمەڵگایەک دەكەوێتە ژێر سایەی مەرجەکانی ژینگەوە و بە ناچاری پابەندی ئەوە مەرجانە دەبێت. هەروەها کۆمەڵگایەک کە ژن و ژنخوازی لەگەڵ دەرەوەی خۆیاندا نەکەن، ئەوە وا دەكات،کە لەشولاریان شێوازێكی راگیراو وەربگرێت. ئەم بارە وەها دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی كە هاندەرێكی كاریگەر پەیدا دەبێت و هەیكەلی كۆمەڵایەتی و شێوازی ژیان و عەقڵیان دەگۆڕێت. كولتووری پارێزەریی (كۆنزەرڤاتیڤ) لە رێی خۆدوورخستنەوە لە کۆمەڵگای تر، بوونی و مانەوەی خۆی دەپارێزێت. بۆ نموونه، هۆزی دەشتەكیی کە بە دابڕاوی لە کۆمەڵگای تر ژیان بەسەر دەبەن، شێوەی لەشولاریان لای خۆیان و ئێمەش به شێوەیەكی چەسپاو، دەردەكەوێت، چونکە كولتووری دابراویان لە بار نیە و رێی گۆرانی لێگرتوون.
پێدەچێت، له رابووردوویەکی دووردا، رادەی گۆڕانی كولتووری ئەوەندە لەسەرخۆ بووبێت، هەست بە ووردە گۆڕانە ناوخۆییەکان نەكرابێت. مرۆڤ (١٥٠) هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئامرازی وەكو یاریدەدەرێكی بەرهەمهێنەر، لە بەردی ئاسایی دروست كردووە، یان ئامرازی بەڕێکردنی پێویستیی رۆژانەی خۆی لەناو گڵ و خۆڵدا دۆزیوەتەوە. بەردەكانی ئەو سەردەمانەی به شێوەی ئاسایی داتاشیوه و زیاد لە (٣٠) هەزار ساڵ گۆڕانێكی ئەوتۆیان بە خۆیانەوە، نەدیوە و ئەو ئامرازانەی کە بەکارهێنراون، وەک خۆیان ماونەتەوە. ئەو شێوازە نەگۆڕاوەش لە لاشەی ئاژەڵی ئاساییشدا بە دی دەكرێت كە بە زگماكی یان نەگۆڕ، ناویان دەبرێن.
لە رابردوودا مرۆڤ لە شێوە و ناوەرۆک دا وەکو سیمای زگماكی، سەیری خۆی و گیانلەبەرانی تری، کە نەگۆرن، کردووە، هەر وەك چۆن زگماکی لای "هەنگ و مێلورە" دەردەكەوێت، ئامرازەکانیشی بە هەمان شێوە کە نەگۆرن، بینیوە. نەک هەر نەوەی دوای نەوە، هەستی بەو بوونە زگماكییەی ئامراز نەکردووە، بەڵکو وەكو بڕیارێكی بایۆلۆژی دورسبوونەکەی، لای پەسەند بووە. ئەگەرچی تا ئێستا نازانرێت، ئەو بۆچوونە لە جێی خۆیەتی یان نا، بەڵام خۆیان بڕوایان وابووە. وە ئێمە نازانین تا چەند، نەوە بە دوای نەوەدا لەم بیرکردنەوەی داپیر و باپیریانی خۆیان دەقاودەق بۆ نەوەکانی دوای خۆیان گواستۆتەوە.
ئاشکرایە ئاژەڵ و پەلەوەرە شیردەرەكان تەنیا لە ڕێگەی بوونە زگماكییەكەیانەوە هەڵسوكەت ناكەن، بەڵکو له ڕێی لاسایی و سەیركردنەوە، له یەكتر فێردەبن. "ئەسپ و سەگ" له ڕێی وشه و دەنگەوە، فێری کرداری جیاواز دەبن. "چۆلەكه"ی ئینگلیزی كە دوای كەنارییەکان دەكەوێت، لەوانەوە فێری گۆرانییەكانیان دەبێت و ئاوازەکانی ئەوان دەچڕێت. "پاپەگویه" فێری لاسایی دەنگیی و دووانی مرۆڤ دەبێت. هەروەها "مەیمون" دار و بەرد وەك ئامراز، بە كاردێبێت.
وا دەردەكەوێت كە مەرجە سەرەتاییەكانی گەشەی ژیانی مرۆڤ بە گشتی لە جیهاندا چوونیەك بووبێت، گەرچی لە دۆزینەوەكانی دێریندا جیاوازی دەبینرێت. لە هەندێك ناوچەدا بەردی شین بە شێوازی تیغی تەنك و تیژ، لە هەندێک ناوچەی تردا بەردەكان لە شێوازی تەوردا، بە كارهێنراون. "مێنگین" كە له سەردەمی "فرانك بۆس"دا لە ئەمەریکا ژیاوە، دەستنیشانی ئەوە دەکات: ئێسک وەکو ئامراز به كارهێنراوە. هەروەها له ناوچەكانی ئارتیكی ئاسیادا، كولتووری بەکارهێنانی "شینكە بەرد"، وە له خۆرئاوای ئاسیادا بەردەکان نەقاڕی كراون و لە تەڵاشەبەردی شینكەیش، ئامرازیان دروستکردووە.
تا زیاتر له شارستانی سەردەم نزیكتر دەبینەوە، "رێباز (پرۆسێس)ی" فێربوونی كاریگەریی تیژڕەوترە و نەوەستانی گەشەی مرۆڤ، دەبینین. پرۆسێسی گەشەکردن و جیاوازیی ئامرازەكان تا هاتووە، زیاتر بوون. هەروەها كاتێك لە هەڵسوكەوتی مرۆڤەكانی هەزاران ساڵی رابووردوو دەكۆڵینەوه و جیا جیا سەیردەکەین، به ئاشكرا جیاوازی روودانی گۆڕان له هەرێمەکانی دونیای دێریندا، دەبینین.
له كۆتایی چاخەكانی بەستەڵەكدا، جیاوازی له شێوەی بەرهەمهێنانی كاڵا و واڵادا، زیاتر بەدیدەکرێت، هەروەها چۆن بەئاشکرا، لە ناوەندی هۆزە دەشتەكییەكانی ئەو سەردەمەدا، بینراون. هیچ هۆیەك لە ئارادا نیە سەرنجمان دەربارەیان، به شێوەیەكی تر لێكبدەینەوە، بۆچی مرۆڤ لە كۆتایی چەرخەكانی بەستەڵەكدا، بۆ نموونە "مەگەدیلیانس([11])"، له مرۆڤی "ئاسكیمۆ([12])"ی ئەم سەردەمە جیا بكەینەوە؟
لەگەڵ دەستپێكی "سەردەمی جیۆلۆجی(زەمین و ژێرزەمینناسی) ([13])"دا، چالاكی ناوچەیی و كۆمەڵایەتی مرۆڤییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان گۆڕاون. گۆڕانكارییە بنچینەییەکانی كۆمەڵ، لەو سەرەتایانەدا ماوەی (١٠) هەزار ساڵی پێویست بووە، بەڵام لە دوای "سەردەمی جیۆلۆجی"ـیەوە، رێژەی گۆڕان کەمتر کات (هەزار ساڵ) بردووە، ئێستا باس لەوە دەکرێت کە گۆڕان له سەد ساڵێکدا ڕوو دەدات و تا دێت رەوتی گۆڕانکاریی تیژڕەوتر دەبێت.
رۆژ دوای رۆژ (مێژوودا([14]))، مرۆڤ شارستانی تر بووه و رادەی سەقامگیریی كولتوور جێ پێی لێژبووە. چوونکە گۆڕانەکاری تیژڕەوتر رێدەکات، نەك تەنیا له بەرهەمهێنانی كەلوپەلدا، بەڵكو شێوەی بیركردنەوەش سەردەمیانە دەگۆڕێت([15]).
کەواتە لەگەڵ دەستپێكی شارستانی سەردەمدا، رەوتی گۆڕان ڕوو له زیادبوون دەکات.
تێکرایی گۆڕان له كولتوورە جیا جیاکاندا، مانای شێوازی یەک جۆر گۆڕان، ناگەیەنێت. لەوانەیە ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا، رەچاوی رەوتی سەقامگیریی گۆڕان به دی بکەین کە جیاواز بێت، لە رەوتی تێژڕەوی گۆڕانی هەمان کۆمەڵگا. بۆ نموونە ئەگەر ئەو كولتوورە به كولتوورێکی تری سەقامگیر بەراورد بكەین، دەبینین کە ئەو کولتوورانە له یەك جیاوازن. گەر گۆڕانەکانی کولتوورێک، له سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر لەگەڵ یەکتر، بەراورد بکەین، درک بە هێوری گۆڕانەکە ناکرێت، بەڵام له سەردەمێکدا کە تیژڕەو، گۆڕان بووە، درکی پێ دەکرێت. خێڵە "جەرمەنییەكان([16])" كە لە كۆتایی چاخە كۆنەكاندا كۆچی گەورەیان دەست پێ كردووە. گۆڕانێكی بنەڕەتییان خستە ناو کولتوری ئاخاوتنەوە، یان كاتێک عەرەبە موسڵمانەکان سەرووی ئەفریقایان داگیر كرد، چاخێكی تیژتر له گۆڕانكارییان بەسەر شارستانییەتی كۆنی ئەفریقای سەروودا هێنا، کە لە بنەمای گۆڕانی کولتوورئ خۆی جیاواز بوو.
هەر لەو دەمەوە، تووانەوەی کولتووری دەشتەكییە ئەفریقاییەكان بەدی دەكرێت. بەڵام ئەفریقاییەکان توانیان خۆیان لەگەڵ ئەو گۆڕانانەدا، بگونجێنن، ئەگەر چی ئێمە رێژە و ئاستی ئەو گۆڕانكارییانە، نازانین، بەڵام ریتمی گۆڕان له ئاستی ناوخۆدا بە پەلە ڕووی داوە.
رادەی تیژڕەویی گۆڕان و سەقامگیریی رووداوەکان له زوانیشدا به دی دەكرێت. گواستنەوەی زوان له "ئەنگلۆ-سەكسۆن([17])" و نۆرمانەوە بۆ زوانی ئینگلیزی، تیژڕەوانە لە مێژوودا ڕووی داوه، بەڵام لەو کاتەوەی کە زوانی ئینگلیزی سەقامگیر بوو، رادەی گۆڕانی زوانی ئینگلیزی هێوەر بۆتەوە. هەمان گۆڕان لە زوانی "فارسی" ئەمڕۆدا ڕوو دەدات.
گۆڕانی تیژڕەو و نائاسایی كولتووری دەشتەكییەكانی دونیا لەم دواییانەدا، بە كاریگەریی شارستانییەتی ئەورووپی ڕوویان داوە. بەڵام کولتووری دەشتەکی لە توانایانا بوو، لەگەڵ دۆخی تازەی ژیانی نوێدا، خۆیان بگونجێنن، ئەو بەپەلە خۆگونجاندنە یارمەتی مانەوەی کولتووری دەشتییەكانی دا. هیندییە هاوچەرخەكان "مەكسیك و پیرۆ"، نموونەیەكی ئەو خۆ گونجاندنەن. هیندییەکان هەندێك لایەنی کولتووری خۆیان، بە كەرەسەی كولتووری دینی كاسۆلیكیان، زاخاودا (زەردکەفت)، تا لەو رێیەوە بتوانن بەرگری له شاڵاوی كولتووری ئیسپانیەکان بگرن و خۆیان لە تووانەوەی کولتووری بپارێزن. بەو شێوەیە لە ڕێگای (خۆڕاگرتن و گونجاندنەوە)، توانیان بمێننەوە.
لەو رێی خۆگونجاندنەوە، شێوازێكی هاوسەنگی لەیەكدراوی كولتووریان بەرهەم هێناوە. تێکەڵبوونی کولتووریانە بە ئاشكرا، رەچاو نەکراوە تا ئەو كاتانەی کە لێكۆڵەرەوەکان، چالاكانە لە کولتووری (جیهانیی/تێكەڵ) وردبوونەتەوە. نموونەیەكی زیندووی بەئاگاهاتنەوه و خۆپاراستنی هۆزی "پێوبوڵی" کە لە مەكسیك (ئەمەریکای نوێ) ژیان بەسەردەبەن. توانییان تا رێژەیەک، خۆیان لە شێوەی ژیانی ئەمەریكییەکان داببڕن، ئەگەر چی لەگەڵ ئەوەی بۆ رێکخستنی ژیانی خۆیان، سوودیان لە بەرهەمی ئەمەریكییەكان، وەرگرتووە. بەڵام بەو خۆدابڕینە توانای كولتووری چنین، رەنگکردنی شووشەی دەرگا و پەنجەره، کاری كشتوكاڵی، دروستكردنی کورسی و قەنەفەی ناو ماڵی، بپارێزن و بەردەوام پەرە بە بەرهەمهێنانیان بدەن و رۆژانی شەممەش، سەردانی كەنیسەی كاسۆلیك بکەن و چۆنێتی کاسۆلیکییان لەگەڵ شیوەی دێرینی دینی خۆیاندا رەخساند. بەو شێوەیە كولتووری دێرینی خۆیان ووننەكرد. تەنانەت شێوازی خانووكردنی دێرین، هەندێك جلوبەرگی "پێوبوڵی"، گەنمەشامی بە "دەستتاڕ" هاڕین و نانكردن به تەنووری ئیسپانی كۆن، وەك سیمایەكی رابردوو، پاراستوویانە. هەر وەك چۆن ئایینی كۆنی باپیران و كاسۆلیكیان ئاوێتەی یەك كرد، ئاواش جەژنەكانی دێرین و مەسیحییەكانیان، پێکەوە گرێداوە و یادیان دەکەنەوە.
هیندییەكان ئەم دوولایەنییە کولتووریە، له ژیانی رۆژانەیاندا پەیڕەودەكەن، كە نابێتە هۆی هەستێكی نابەجێ له ناخیاندا. بەڵام كاتێك كە مەرجی هاوسەنگبوونی گشتیی ژیان به دابڕاوی، ناتوانێت له بەردەم گۆڕانی نوێدا خۆی راگرێت و سیمای خۆی بپارێزێت، لاوەكانیان ناچار دەکات، خۆیان لەگەڵ سیما نوێكانی ژیاندا بگونجێنن. ئا لێرەدا داهێنانێکی تری کولتووری بەرهەم دەهێنرێت.
لە هەمان كاتدا كولتووری ئەمەریكییە رەشپێستەكان، زۆر به خێراییەکی سەرسووڕهێنەر گۆڕا، لە دوای ئەوەی وەك كۆیلەیەك بۆ ئەمەریكا، هێنران. ئابووریی ئەمەریكا زۆر زوو کولتوور، زوان، بڕوا و نەریتی ئەوانی، تواندەوە. دكتۆر "پەرسون" و دكتۆر "هێرسكۆڤیتس" و خانم "زۆرا هەرتستونگ" كە لەسەر "گانیا([18])"ی هۆڵەندی له ئەمەریكای باشوور، لێکۆڵینەوەیان كردووە، لە ئەمریکای خوارووە بەرەو خوارووی ئەمەریكای باکور و سەرووتر، دەستیان پێکردووە، بۆ ئەوەی لە گۆڕانی کولتوورە جیاوازەکان، تێبگەن. لە لێكۆڵێنەوەکەیاندا، پیشانیان داوە كە كولتووری رەشپێستەكان كەمتر توانای خۆراگرتنیان هەبووە، لە بەردەم شاڵاوی کولتووری ئەورووپییەكاندا. بەڵام هۆزە بوشە رەشپێستەكانی "سۆرینام"ـی كە لە ناوچەکانی تر دابڕابوون، تا رادەیەك هەندێك له كولتوورە ئەفریقییەكەیان پاراستووە، بەڵام دانیشتوانی رەشپێستی شارەكانی سەرووی ئەمەریكا، کولتووری خۆیان وونکرد و بوونە بەشێک لە کولتووری سپیپێستەكانی دراوسێیان. بێ لەو بەربەستە رامیاری و كۆمەڵایەتییەی نێوان رەشپێست و سپیپێست كە به كاریگەریی ناوەندی سەپێندراوە، ئەو سەپاندنە جیاوازییە، کولتووری سەیروسەمەری لە ناوەندی کولتووری سپییەکاندا، هێناوەتەکایەوە.
سەرەڕایی ئەوانەش، ئێمە لە هەندێك رووەوە رەچاوی باری سەقامگیریی كولتووری دەكەین، ئەگەرچی كۆمەڵگای مۆدێرن له زۆر رووەوە به گوڕانكارییەكی خێرادا تێدەپەڕێت، كار لە كەسایەتی شارستانیی ئێمە دەكەن و كێشەیەكی زۆر بۆ "نەریتخواز" دروست دەكەن. رادیكاڵی بەهەڵپەش، كە رێز لە ڕابردووی خۆیان ناگرن، به پەرۆشن بۆ داهاتوویەكی عەقڵانی لەبەررۆشنایی بیرکردنەوەکانیان (ئایدیالەکانیان) بینادەکەن، كە "بڕوا([19])"یان پێ هێناوە. كێشە و ململانێی نێوان نەریتخوازی نەگۆڕ و رادیكالی هەڵپەكەر، له دەزگاكانی خوێندن و یاسا و تێوەرییە ئابوورییەكان و دین و هونەردا بە ئاشكرایی، رەچاو دەكرێت. كار و كاردانەوەی ئەو دوو رێبازە وەکو "دوو بەرەیە" کە بەرامبەر بە یەكتر (وەکو دژ) راوەستاون و هەر یەكەیان بە جۆرێک هەوڵی خۆسەپاندن بەسەر ئەوی تردا دەدات. لەو ململانێیەدا: "كۆیلایەتی و ئازادیی تاك"، "سەرمایەداری و سۆسیالیزم"، "دۆگمای دینی و ئازادیی بیروڕا" یان سەپاندنی ئەم شێوە هونەرییە یان شێوەی هونەریی تر کە پێچەوانەی یەکترن، به دی دەکرێن. ئەمانە هەندێك لەو كێشانەن، كە لە ناخی كۆمەڵگاکاندا هەن. ئەم بوونە تێكەڵاوییە کولتووریە، له كولتووری "تیژگۆڕاو"ەکاندا بە دی دەكرێت. كۆن و نوێ بوونەتە هاوشانی یەك و بە یەكەوە لەم سەردەمەدا ژیان دەگوزەرێن([20]).
ئێمە خولیایەكمان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە توانای كولتوورە رەگەزییەكان کە دەسکەوتیان باشترە، به دەستكەوتە ئابوورییەكانی دەپێوین. گەرچی تیژگۆڕاندنی كۆمەڵ، ئەم شێوازی بیركردنەوەیە بەگوێرەی پێوانی گۆرانی خێرایی رەگەزە کولتوورییەکان، به گەشەسەندن ناو دەبرێن.
لەبەر ئەو هۆیانە گرنگە مەرجەكانی سەقامگیری و گۆڕان لە کولتووردا دیاری بكەین، تا خوێندنەوەیان لامان ئاسان بێت و بزانین ئەو گۆڕانەکارییانە کە ڕوو دەدەن، لە بنەڕەتدا گۆڕانی كولتووریین یان بڕیاردراون. رەفتارێك كە لە بنەڕەتدا بڕیار دراوە، بە زگماك ناو دەبەین. هەر وەک ساوایەك دەگری، پێدەكەنێت، دەکەوێتە سەر پێ یان کردارەکانی وەکو "هەناسەدان، جووین، پاشەكشێ لە بەردەم شاڵاوی هەڕەشەی كتوپڕ"دا، بە زگماك ناو دەبرێن، بەڵام هەستکردن بۆ بابەتێک کە پابەندی ئارەزووە، رێی پێدەچێت له بنەڕەتدا، بڕیاردراوبن. پێویست نییە فێری ئەمانە بكرێین، گەرچی زووربەی ئەم كارانە بۆ بەردەوامیی ژیان پێویستن. ئێمە، لە راستیدا ناتوانین هۆكارە دەمودەستییەكانی فەرمان بەجێگەیاندن بژمێرین، كە له بنەڕەتدا بڕیاردراون، چونكە خودی وریاكەرەوەكان له كاتی پێویستدا ئاماده دەبن و ئێمەش ڕاستەوخۆ كاریان پێدەکەین، بێ ئەوەی له خۆئامادەكردندا به ئاگا بین و بەگوێرەی کاریگەرییان، كاردانەوەمان دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك جار كاردانەوەكان هێوەر یان خەفه دەكرێن، بێ ئەوەی ئاگاداربین. لەوه دەچێت بەم شێوەیە فێری ترس تێپەڕاندن کرابین، ئەگەرچی جێبەجێكردن و پاشەكشێ یان هێوربوونەوە گرانە، بەڵام كردنیان مەحاڵ نییە.
ئەزموونە بنەڕەتییەكان، وا له ئێمە دەكەن، كە ڕاستەوخۆ هەڵسوكەوت بكەین، كە لەناكاو ڕوو دەدەن وەك ئەوەی كە زگماكین. ئەمە هەڵەیە، چونكە خووەكان لە كۆرپەییەوە و منداڵیدا لەسەر ئێمە سەپێنراون. هەمان سیمای سەپاندن هەیە. ئەو سیمایانەن كە بڕیاری شێوازی چالاكییەكانی ئێمە دەدەن، پەیكەری بنچینەیی ژیانکردنی (ئۆرگانیزمی) ئێمە پێك دەهێنن، بۆیە پێویستە ئێمە ئەو شێوازە تایبەتییانەی كاركردن بناسینەوە، كە كولتوور بە سەرماندا سەپاندوونی.
بۆ مانەوەمان لە ژیاندا پێویستیمان بە سوتەمەنیە (خواردن و پشوودان). ئەو مانەوە مرۆڤییە، وای له مرۆڤی ناوچەی "ئەرتیك([21])" كردووە، پەنا بەرنە بەر گۆشتخواردن، هیندییەكان سەوزەخواردن. هەر یەك لەو كولتوورانە لەگەڵ پێویستیی رۆژانەیاندا، شێوازێكی جیاواز لە یەکتریان، بۆ خۆیان هەڵبژاردووە.
ئێمە كە دەڕوێن، له بنەڕەتدا لاقمان جۆرە مەرجێكی رۆیشتن به سەرماندا، دەسەپێنێت، كە چۆن رەوت بكەین، ئەو رەوتكردنە وای لێ کردووین، بیر لە شێوازی تایبەتی پێڵاو، بکەینەوە. لەو كاتانەی كە رەوت دەكەین، لاشەمان ئەو شێوازە وەردەگرێت، كە جەستەی رەوتكردنمان بڕیاری داوە، گەرچی زۆربەی رەوتكردنمان له لاسایی دەوروبەرەوە، سەرچاوەی وەرگرتووە. زۆر كات رەوت و هەڵسوكەوتی رۆژانەمان، چونكە دووبارە بوونەوەیە، بێ بیرلێکردنەوه، دەکرێن. رەوتەکە لەوە دەچێت، كە به زگماكی هاتبنە كایەوە، چوونکە لە كاتێكدا هەوڵی گۆڕانیان دەدەین، هەست بە بەرگری جەستەی خۆمان دەکەین. ئاگامەندی لە كات و ئاستی راتەوخۆ (ئۆتوماتیكی) رەوتکردنەوە، لە ساواییەوە، لامان وەك زگماكێكی كاردانەوه لە گیانمادا دامەزراوه و بەو شێوەیش كاریان لە بیر و بۆچوونمان کردووە.
له هەموو ئەو بارانەدا، توانای گەشە سرووشتییەكان بەشێكن له بزوێنەرە (مۆتۆڕ) خووییەكان كە له بنەڕەتدا بڕیار دراون، لەو كاتانەدا كە بزووتنەوە تایبەتییەكان دەبنە كاری ئۆتۆماتیكی، بەردەوامی به خوو دەدەن.
تایبەتمەندیی بەكاربردنی زوان ئاشكرا به تاكەوە دیارە کە لە دەوربەر وەریگرتووە. ئەگەرچی توانای پەیڤیین، لە بنەڕەتدا بڕیار دراوە، لەبەر ئەو هۆیە، زوان بە زگماك ناو دەبەین. لەگەڵ ئەوەشدا وتنەكان هەرچۆنێك بن، ئێمە چی دەبێژین تەنها ژینگە بڕیاریان لەسەر دەدات. ئێمە دەتوانین فێری زوانێك یان چەند زوانێك ببین، بەگوێرەی ئەو دوواننانەی لە دەروربەرماندا دەوترێن و دەبیسترێن. كاتێك كە دەدوێین، لێو، زوان و سەرجەم ئۆرگانەكانی دووان بەشدار دەبن، به بێ بیرکردنەوە لەو ئورگانانە كە سەرچاوە و بونیاد و زوانی دووان، پێكدێنن.
ئەگەرچی هەندێك جار لە گۆكردنی وشەدا بەرەنگاری لادانی شێوەی گۆکردن دەبینینەوه. بەڵام كاتێك وەكو پێگەیشتوویەك هەوڵی فێربوونی زوانێكی تر دەدەین، رووبەڕووی هەندێك سنوورداریی و گرانیی گۆکردن دەبینەوە، کە ئەستەمە به شێوەیەكی پاراو وەک زوانی خۆمان، بتوانین بە سەریاندا سەرکەوین. بە تایبەتی لەو كاتانەدا كە هەوڵی فێربوونی زوانێکی تاز دەدەین. ئاشنایی بە هەیكەلی زوانە تازەكە داوامان لێ دەكات کە فێری گۆكردنێك ببین کە به زگماكی پێیان ئاشنا نین، لەو كاتانەدا به شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی فێربوون ڕوو نادات، بەڵکو کارکردن و لاساییکردنەوە داوا دەکات کە دەبێت پەیرەوەی بکەین.
بیركردنەوە و قسەكردن هاوكارن لەگەڵ ماسولكەكان کە دەنگ دەبزوێنن. تەنانەت هەندێك مرۆڤ، بزووتنەوەكانی گۆکردن و دوواندن بە بیرەكردنەوەکانی، لە چرکەی گۆکردندا پێکەوە دەبەستنەوە. دیارە شێوازی بزووانی ئۆرگانی دەنگ لە مرۆڤەکاندا چوونیەك نین. كاتێك ماسولكە بزوێنەكانی زمانی ئیتاڵییەكان به ماسولكە سڕبووەكانی ئینگلیزییەکان، بەراورد دەكەین، شێوازە جیاوازییەکانی هەردوو زوانەکە لامان ئاشکرا دەبن.
توانای بەكاربردنی ئامراز له لایەن مرۆڤەوە، له بنەڕەتدا بڕیار دراوە. ئەمە دەگەرێتەوە بۆتوانای زگماكیی مرۆڤ. هەرچۆنێك بێت، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، کە لە زگماكییەوە، وێنەی گەشەسەندنی پێشوەخت لە خودی مرۆڤدا، کێشراوە. چونكە كەمترین زانیاری لەمەڕ گەشەی ئامراز له ناوچە جیاجیاكانی دونیادا، مۆركی ناوچەیی و سەردەمی تایبەتی گۆڕانیان، پێوەیە دیاره. داهێنان و گۆکردنی زوان پابەندن بەو ڕوودانە ناوچەییانەوە. داهێنانە خۆیەکان له بنەڕەتدا، بەردی بناغەی جیاوازییەکانیان، دارشتووە. هەڵبژاردنی كەرەستەی خۆبەرهەمهێنان، بەشێكی پەیوەندە بە ژینگەوه و بەشێكی تری پابەندە بە دۆخی خودی داهێنانەوە. لای ئێمە پۆڵا و لای ئەفریقاییەكان ئاسن، لە لای یەکێکی تر بەرد و ئێسك، بە كار هێنراون. له زۆر كاتدا ئامرازی بەكارهێنان پەیوەندن به جێگا و مۆتۆڕی "خوویی" بەڕێوەبردنەوە.
لەباری ئاساییدا ئێمە چیمان پێ خۆشە یان ناخۆشە، هەڵیدەبژێرین. هەر لە دێرینەوە توانای بەرهەمهێنانی "مۆزیك"مان هەبووە و چێژمان لێوەرگرتووە. بەڵام هەر یەکێک چێژ له جۆرێ مۆزیك بە شێوازی جیا دەبینێت. ئەوه چێژە جیاوازییانە پابەندە بە "خوو"ەوە، کە خومان پێوەگرتووە. بۆ نموونە هارموونی ریتم لەگەڵ مێلۆدی، مانای جیا هەیە، لە لای هەر یەک لە گوێگران، دروست دەکات. هەر وەك چۆن مرۆڤێك کە مەشقێكی تایبەتی لەگەڵ مۆزیكدا هەبێت، چێژێكی جیاوازی لێ وەردەگرێت له یەكێكی تر کە خاوەن ئەو مەشقە نەبێت.
هەرچییەك كە لە ساوایی و منداڵیدا، لە ڕێگەی "خوو"ە هەمیشەییەكانەوە دێنە بەرهەم، راهاتنێكی ئۆتۆماتیكیانە لە خۆ دەگرن. ئۆتوماتیكییەت كاریگەرییەکی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ لەسەر مرۆڤ بە جێدێڵن.
هەر كارێك جیاواز بن لەو كارانەی كە خوومان پێوە گرتووە، یەكسەر بەرامبەری دەوەستینەوە یان بە لامانەوە سەیر و نابەجێیە. لەو كاتانەدا دەنگێكی هەستیار بە دوای كارە جیاوازەكەدا دێت، وەك ئەوەی كارەكە بەشێك لە "خوو"ی لەوەبەرمان نەبووبێت. لە زۆربەی كاردا کە ئۆتۆماتیكیان بۆ مانا ئەنجام نادرێت، هەست بە بەرهەڵستکردن لە خودی خۆمادا دەجوڵێت. سەگێك كە فێر دەكرێت قاچی لە جێی دەستی، بۆمان درێژکات، ئێمە زیاتر بەو كارەی پێدەكەنین. بەرگیک کە رواڵەتی جیای نەریتی هەیە و کەسێک له ناوماندا لە بەر دەكرێت، نەریتی باو وامان لێ دەکات کە بە چاوی نزم بۆی بڕوانین، بەڵام بەرگێك كە لەوەوبەر باو بووه و لە ئێستادا بەسەر چووە و له بەر دەكرێت، دەبێتە جێی سەرسووڕماندن. کە یەکێک دەپۆشیێت و کە بیر لەو هەستە بەرهەڵستیە خۆمان دەکەینەوە، كە رەوشت و خووی باو، سەپاندوویەتی لە ئەرینی و نەرێنیەکان زیاتر تێدەگەین.
بۆ نموونە خووڕەوشتە دارێژراوە كۆمەڵایەتییەكان له كاتی نانخواردندا، زۆربەمان هەستیارین ئەو خووە داڕێژراوانە، پێشێل نەكەین و پابەندیان بین. ئەگەرچی خەڵكانێك و هۆزی جیا جیا هەن كە خواردن بە دەست دەخۆن، ئەو جۆرە خووەی نانخواردن، لای خەڵک و هۆزی تر، بە خوویەکی شیاو ناونابرێت. هەر چۆن وەک هۆزە هیندییەكان خوویەكیان هەیە، گەر یەكێك لە دوای نانخواردن لێو نەتەقێنێت، به سووكایەتیپێكردن لە قەڵەمی دەدەن. لێونەتەقاندن ئەومانایە دەبەخشێت كە نانەكەیان، خۆش نەبووە.
لەوانەش سەرسووڕهێنەرتر كاردانەوەی ئێمەیە دەربارەی رەفتارێك كە پێشێل دەكرێت و ئێمە بە پەرۆشەوە گەواهیی گۆڕانی دەدەین، لەو كاتەدا ئاسایی یان نائاسایی چی دەگەێنێت؟. لێكۆڵینەوه و بەراورد لە دونیای ئەمرۆدا، دەربارەی ئەو كارانەی كە له سەرانسەری جیهاندا ئاسایین، چ مانیەکمان پێدەبەخشن؟ بیری ئاسایی یا نائاسایی لای هەر یەکێک بە شێوەی جیاواز لە یەک دوورن. ئەو بەرگەی ئێستا ژنان لە بەری دەكەن، بۆ ژنانی ماوەیەکی دووری لەمەوبەر، نائاسایی بوو.
رەشپێستەكانی ئەفەریقای خواروو كە سڵاو له گەورەپیاوێك دەكەن، پشتی تێدەكەن و خۆیان دەچمێنەوە و بە جێی دەهێڵن. هەندێك لە هیندییەكانی ئەمەریكای خواروو بە نائاسایی دەزانن له بەردەم یەكێكی تردا، نان بخۆن. شێوازی ئاسایی رەفتار هەرچۆنێك بێت، پێشیلكردنی نەریت به توندی بەرهەڵستی لێ دەكرێت.
هەموو شێوەكانی هەڵسوكەوتی ئۆتوماتیكی تایبەتمەندێتیی خۆی هەیە. كرداری ئۆتۆماتیكی له بەجێگەیاندندا پلەیەكی زۆر نزمی لە ئاگامەندی، دەوێت. كاتێك دەمانەوێت بەرانگاری ئۆتۆماتیكییەتی رەفتاری خۆمان ببینەوە، گەواهی گرژی و خرۆشاندنێكی سەرنجڕاكێش لە خودی خۆماندا به دی دەكەین، ئەوەش بەڵگەی بەرگریمانە لەو کردارانەی به جێی دەهێنین. گرژی و خرۆشاندن پابەندن به مۆتۆڕی خووگرتنەوە، کە لە خودی بنەمای مرۆڤدا هەن، بۆیە ئەو بونیادە بەرهەڵستیە، وا بە ئاسانی لە کار ناکەوێت، تا خوویەکی تر جێی خووە دێرینیەکە، نەگرێتەوە. لەگەڵ چوونە تەمەنەوە، بەرهەڵستیمان زیاتر بەهێز دەبێت. لەوانەیە ئەوە بە بێتوانایمانەوە، پەیوەند بێت، نەک هۆ پاڵمان پێوە دەنێت، وەیان لە دەستدانی ئەو خوویانەی كە پێیان شارەزاین، بە کارێکی نەگەتیڤ و وونبوونی خۆمان دەزانین. لە سەرو ئەمانەشەوە خۆگونجاندن لەگەڵ شێوەی بارودۆخی نوێ، کارێکی ئاسان نیە.
لێنەبوردنی رەهای كۆمەڵایەتی كە زۆر كات له سەر كاردانەوه و هەستی خرۆشاندن و بەرهەڵستیی ئۆتۆماتیكییەتی دارێژراوە، وا لە مرۆڤ دەكات، پەنا بەرێتە بەر شێوازی بەرانگاری. بۆ نموونە دەمارگیریی كەنیسە له ڕابووردوودا، به توندی سزا و ئازاری کەسانی بێدین داوە، لەمرۆدا پێویستە ئەو رەفتارانەی رابردووی کەنیسە و بیرە رەهاکانیان تاوتوێ بكرێن، پرسیار بکرێت: بۆچی ئەوان ئەو كارانەیان بەو شێوەیە ئەنجام داوە؟ كەنیسە لە رابووردوودا، مرۆڤی فێری دۆگمای ئایینەكان، کردووە و بەسەر هەموو تاكێكدا بە چڕوپڕی بیروبڕوای دینی، سەپاندووە. بەڵام ئەو رێرەوە هێدی هێدی بووەتە بەشێك لە ئۆتۆماتیكی كار، بیركردنەوە و هەستی بەهێزی تاک بۆ دژایەتی کەنیسە، جووڵاندووە. دەستەواژەی دەمارگیر به تەواوەتی هەڵوێستی ئایینی ناگەیەنێت، گەرچی ئەو شێوازە دەبێتە بنچینەی خووی دەروونی (سایكۆلۆجی) و بیركردنەوەی ئۆتۆماتیكی كە بە ئاستەم دەگۆڕێن. ئەو ئاستەمییە هێڵێكی تازەی بیركردنەوە، لە خۆ دەگرێت و سەرەنجامەکەشی وەك كارێکی دژەكۆمەڵ، خۆی دەردەخات و تاوانی گەورەی لێ دەكەوێتەوە.
له جیهانی ئەمرۆدا، کێشمەکێشێکی جیاواز لەنێوان لایەنگرانی "ناسیۆنالیزم و ئەنتەرناسیۆنالیزم"دا بەدیدەکرێت. بە هەمان شێوە له نێو زانستییەکاندا، هەست بە بوونی کێشە دەکرێت، هەر بۆیە لێنەبوردن و بەرهەڵستیی سەرسەخت له دژی تیۆری یەكتر به دیدەکەین. ئەو کێشەیە ئاماژەیە به بێتوانایی لێکدانەوه و تێنەپەڕاندنی نەریتی پەسەندنەکردنی بۆچوونی جیاواز، مشتومڕ له جێی گفتوگۆنەکردن.
كاریگەریی (پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ)ی ئۆتۆماتیكی كاری کولتووری کردۆتە سەر تاک وسەقامگیر بووە، تاکەکان بە پێی ئەو رێڕەوە كولتووریە، هەڵسوكەوت دەکەن بەڵام كاتێك تاكەكان چوونیەك كاری ئۆتۆماتیكی كۆمەڵایەتی پێشێل دەکەن، كولتوری سەقامگیریی پلەوپایەی خۆی لەدەستدەدات و لە سەرخۆ، رێی بەرەو مردن دەگرێت . (هەڵكردن و هەڵنەكردن)، (جێگیربوون و دوورخستنەوە)، (پێکەوەگرێدان و لێکجیابوونەوە) به زەبری نەریت و خوو هاتوونەتەکایەوە. پشكنین و گەڕان لە دووی مەرجەكانی هەر دوو (هەڵكردن و هەڵنەكردن)، ئێمەی گەیاندۆتە ئەم شوێنەی کە ئێستا تێیداین.
هەڵكردن لەگەڵ چالاكییە زگماكییەکاندا، بۆ بونیادی ئۆرگانیزممان دەگەرێنەوە، هەڵكردن لەگەڵ ئۆتۆماتیكییەتی كار و نەریت بە بەڕێوەبردنی كۆمەڵایەتیمانەوە پابەندن. ساوا بە لاساییكردنەوە فێری ئاخاوتن، وە لە ماوەی چەند ساڵێكدا به سەر بزووتنەوەكانی قوڕگ، زوان، مەڵاشوو و لێوەكانیدا زاڵ دەبێت. وە لە كۆتاییدا بە خێرایی و رێكوپێكی فێری زوانی دووان دەبێت. ئەگەر منداڵەكه لەو دەمەدا لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەكی تر گوازرایەوە، بۆ ئەو ئاسانە بە زوانێكی تر ئاشنا ببێت. منداڵ پێش ئەوەی تەواو له سەر گۆكردنی زوانی یەكەم راهاتبێت، ئاسان فێری گۆکردنی زوانی دووەم دەبێت. چونکه منداڵ تا ئەو دەمە توانای فێربوونی گۆکردنی زوانی تری هەیه و دەتوانێت زوانی دووەم بە ڕێكوپێكی و ئاسانی فێر ببێت. بەڵام بۆ مرۆڤێكی بە ساڵدا چوو، زۆر گرانە به شێوەیەكی ئاسایی وەكو منداڵێک، فیری گۆکردنی زوانێکی تر ببێت. له منداڵییەوە ئۆتۆماتیكییەتی خوو دێنە کایەوە و ئۆرگانەكانی دەربڕینی گۆكردن، گەشه دەكەن . چوونکە منداڵ ناچارە به ڕۆژانەش ئاخاوتن له سەر ئەو شێوازە دەربرینانە بكات، لە ڕێی لاساییەوە و ئەوەش هێوریانە ڕوو دەدات، بەڵام دابڕینی گرانە تا ئەو خووە بگۆڕێت و لەوانەشە له هیچ بارێكیشدا به تەواوەتی بۆی نەگۆڕیت. هەندێك جووڵانەوەی ناكاو هەیە كە مرۆڤ نەویستانە وەك خوویەک، دەیکات، ئەو جۆرە خووانە دەرئەنجامی نەخۆشی مێنتاڵەوە دێنەگۆرێ. خووە سەرەتاییەكان كە بە سەر جموجووڵەكانی لەشدا زاڵن، هەر لە منداڵییەوە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ لەشماندا، دەكەن. هەر جموجۆڵێكی لەش كە به ئۆتۆماتیكی دەکرێت، زۆر ئاستەمە، ئەگەر بمانەوەێت یان هەوڵ بدەین شێوازی رێرەوەکەی بگۆڕین، چونكە ماسولكەكان به گشتی پێشتر سەقامگیر بوون. گۆرینی شێوازی رۆیشتن یان نووسین یان بزووتنەوەی دەموچاو، كاری قورسە و ئاستەمیشە كە جێی رەزامەندیی تەواوی خۆمان بن، لە كاتی گۆرینیاندا.
هەر مامەڵەیەك بۆ "لەش" راست بێت، ئەوە بە هەمان شێوە بۆ پڕۆسێسی "بیركردنەوه"ش راستە. كاتێك كە ئێمە فێری جۆرێك پێناسەی کار و بیر دەبین، ئەو كاتە زۆر گران دەبێت، كە ئەو شێوازە بۆ شێوازێكی تازەتر بگۆڕین، ئەگەر بێتو له منداڵییەوە فێری خووگرتن به هەستی گریان یان پێكەنین نەبین، ئەوا له گەورەییدا کارێکی گرانە، وە ناتوانین وەکو کەسانی تر کە شارەزای ئەو هەستانەن، دەریانبرین. فێربوونە سەرەتاییەكانی منداڵیمان، دەبنە نەریتی ژیانی دوای تەمەنی منداڵی، ئەو فێربوونانە، دەبنە راستییەك كە زۆربەی مرۆڤەكان گومان له دروستی و نادروستی بنچینەکانیان ناكەن. لەم دواییانەدا، دەروونناسان پێ دادەگرن لەسەر گرنگیی مۆركی منداڵی لە سەر نەشونمای بەرەو گەورەبوون، وە بە تایبەتی لە پێنج ساڵی یەكەمی گەشەی منداڵدا، ئەو بنەمایانە رەگ دادەکوتێت و رێبازی كار و كاردانەوەی تاك دادەڕێژێت. خوویەك كە لەو دەمەدا دێتەکایەوە، دەبێتە ئۆتۆماتیكی و بەرهەڵستیی هەموو گوشارێكی گۆڕان، دەبێتەوە.
گەر بێتو خوو بە تاکە فاکتۆفری كاردانەوەی تاك بزانین، ئەوە بێگوومان کارێکی زیادرەوییە، ئەگەر چی رێكخستنی لەش لە كاردانەوەدا، دەورێكی گرنگ دەگێڕێت. دەوری گیان (لەش) بە ئاشكرا لە تاكدا (هەستی لاواز) یان "بەهرەدار"دا ئەوە دەسەلمێنێت. زووربەی تاکی کۆمەڵ لە شێوە و كاركردنی لەشیاندا، لە یەکتر جیاوازن، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی بەهرەی جیاوازی نێو گرووپ، گەرچی بونیادی کولتوور لەو بارە جیاوازەدا، كاریگەریی بنچینەیی لەسەر گرووپەكە دانانێت.
سەرەتا و ددانپێدانان ([22])
([23])
نەخشەی زنجیرەی مێژویی
پاش هەشتا ساڵ دوای دامەزراندنی مۆزەخانەی بەغداد لەلایەن "گێرترۆد بیل"ـی ئاسەوارناسی بەریتانییەوە، ئەو مۆزەخانەیە له ساڵی (٢٠٠٣) دا تاڵان کرا. لەو دەمەدا رۆژنامەوانەکان بانگی "مردنی مێژوو"یان راگەیاند. ئاسانە بزانین بۆچی لەلایەن رۆژنامەکان ئەو بانگەوازە درا. لە کۆتایی چاخی بەستەڵەکدا، دوانزە هەزار ساڵ لەمەوبەر، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەواهی بۆ سەرهەڵدانی شارستانی دا و ئەو گواستنەوەیە لە مێژوووی لەوەوبەری مرۆڤایتیدا، بێ وێنە بوو. ئاڕاستەی ئەو گەشە و گۆڕانە تا ئەمڕۆش لە دونیای ئێمەدا دەبینرەت. پێش (٨٠٠٠ پ. ز)، یەکەم دامەزراوەی "نێشتەجیی، ماڵداری ئاژەڵ و" کێڵان" گەنم و جۆ"، هاتنەکایەوە، سەرەتای گەشە و گۆڕان لەو ناوچەیە، دەستیان پێکرد. بە دوای ئەماندا هەزار ساڵانی خایاند تا کێڵانی ئەرز لە ناوچە جیاوازەکانی تری دونیا، پێی شارەزابن وەک ناوچەکانی دەریای سپی و ئەوروپا. هەروەها لە ناوەڕاستی ناوەندی خۆرهەڵات، نەشونمایەکی تر سەری هەڵدا کە جیهان و ئەورووپا بۆ هەزران ساڵ پێی نامۆ بوون. لە دەوروبەری (٤٠٠٠ پ. ز) شاری گەوره و ئاڵۆز بە درێژایی رووباری "دیجلە و فورات"، کە عێراقی ئەمڕۆ دەگرێتەوە، دروستکران، دۆزینەوەی سەرەتایی سیستەمی نووسین (مێژووونوسەکان بە مێزۆپۆتامیای دێرین ناوی دەبەن)، لە دەوروبەری (٣٣٠٠ پ. ز) لە هەمان ناوچە بەکارهاتوون و لە خۆرئاوای "مێزۆپۆتامیا" تا ڕووباری" نیل" نووسینی جیاواز سەریانهەڵداوە.
ئەم پەڕاوە ئامەژەیەکی نوێ بۆ ئەو گەشە و گۆڕانە نایابەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و تەکنەلۆجی کە زۆر شتی بە دوای خۆیدا گۆڕی، دەدات. بابەتی سەرەکیمان دوو دەوڵەتی "پاشایەتی" بەهێزی هاوتەریب و جیاواز ، لە نێوان ساڵەکانی (٣٠٠٠ بۆ ۲۳٠٠ پ٠ز) لە "عێراق و میسر"ی ئێستادا سەریانهەڵدابوو. لە راستیدا دەتوانرێت ناوی دەوڵەتی یەکگرتوویان لێبنرێت، لە دوای ئەو مێژووە، ئێمپراتۆریەتی نوێ سەریانهەڵداوە. سەرهەڵدانیان جێی سەرنجی شوێنەوارناس و مێژووناس بوون، وە دەربارەی ئەو سەردەمە سادەییانە وەکو "لانەی لە دایک بوونی شارستانی خۆرهەڵاتی" لە سەری بدوێن. مەزنی و شکۆداری ئەو ماوە مێژووییانە لە ئێستادا، کارێکی زۆر سەرسووڕهێنەر نیین، بەڵام پابەندی ئێمە بە ناوەڕاستی خۆرهەڵاتەوە کە جێگەی "لەدایکبوونی شارستانی (ئاوەدانی) سەرەتایی" بووە، بنەمای کۆمەڵایەتی دین و دونیای ئێمە پێکدێنن، کە تا ئەمڕۆش ئەو پەیوەندیە پتەوە ئاشکرایە و ماوەتەوە. ئەگەر چی درێژوبوونەوەی ئەو گەشەکردنە جێگەیەکی بەرز و پیرۆزی هەیە، بەڵام جۆریك لە باوەری جیاوازی دەربارەی "خۆرهەڵات" دروستکردووە، کە نامۆییە و لە هەندێک باردا سەیرو سەمەرە و بە ناڕەزای شارستانێتی ئەم سەردەمە ژیان دەگوزرێنێت، وەک هەڵخەڵتاندنی خزمایەتی پێرۆز وەیان چارەنووسی مرۆڤایەتی لەلایەن ئەو خزمە دوورانە و خودایەکی نەناسراوە، بەرێوەدەبرێت([24]).
زۆرینەی مرۆڤ لە چاویلکەی "هۆلویدەوە" و خەیاڵی کەسانی وەک "ولیم پلات"ەوە رابردووی "مێزۆپۆتامیا و میسر" دەبینن، وە باس لە دەرپەڕاندنی جنۆکە دەکەن، نەک تێگەیشتن لە نووسینەکانی "یۆنان، رۆما، تەورات، ئینجیل" کە بوونەتە رێرەو بۆ نەوە سەرەتاییەکانی خۆرئاوا.
زۆر لەو خەیاڵانە (دونیایەک لە موومیا، دێو، خێزانە خوێنمژەکان) یەک بابەت لە خۆ دەگرن: داگیرکاری بۆرجوازی، لاشەی خۆرئاوایی، شێوەیەکە لە خێزانی دەسەڵاتدار کە زانست و ئاشتی دەشێوێنن و بە بەردەوامی پەنا دەبەنە بەر دین و بۆچوونی میتافیزی، ئەوەش زیاتر دەبێتە هۆی "سەرسام "ی و "گومانی قوڵ" لە ڕۆحی سەردەمدا دەربارەی ژیان و ڕاستگۆی "خۆرئاوا".
بەڵام سەرچاوەکەیان چییە؟
لە بەشی دووەمی پەڕاوەکەدا، پەیوەندی بەوەی کە چۆن مۆدێرنەتی لە لایەن خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە پێشوازی لێکراوە، ئەو پێشوازییە بۆ کولتووری باوباپیرانمان دەگەڕێتەوە، کە زانراو و مەجازییە، و لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشی ئەورپا، لە ناوچوونی ڕژێمی میرایەتی([25]) و خزمایەتی پیرۆز، زیاتر جێگای خۆی کردۆتەوە . بەر لەمە زۆر دەربارەی بیرۆکەی "خۆرهەڵات" دژ بە "خۆرئاوا" نووسراوە: رەگی ئەو بۆچوونانە بۆ شەڕی کلاسیکی دێرینی فارس و یونان و بەرنامەی درێژکراوەی ئێمپراتۆری دێرین، دەگەڕێنەوە. ئەگەرچی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەرکەوتنی سەردەمی و بە ئاگایی پەیوەندی بە رەهەندی ترەوە هەیە، هەر وەک چۆن رەچاو دەکرێت کۆمارییەکان، بە هیوای هەڵهاتنی سەردەمێکی نوێن و ترسیان لە دەسەڵاتی کەلەپووری خانەوادەی ڕژێمی میرایەتی([26]) هەیە، ئاواش لەو روانگەیەوە پێویستی یەکگرتووی ناوخۆیی ئەوروپایی زیاتر لە داهاتوودا دەبینرێت.
ئەم پرۆسێسە بە "لەبیرچوونەوەی رژێمی دێرین" ناو دەبەم، کە دەتوانرێت هەست بە ئاسەوارەکەی، لە نووسینەکانی" ئیسحاق نیوتن"، دەرباری رەچەڵەکی خانەوادەی "رووباری نیل لە میسر و فورات لە عێراق (رۆشنایی شۆرشی ١٦٨٨ ([27]))" و نووسینەکانی "Comte d Volney’s (1791) ([28])" بکرێت. "ئاسەواری رۆژهەڵاتی دێرین" وەک چیرۆکی مەجازی دەربارەی کەوتنی رژێمی مەلیکی به دوای ئەو سەردەمەدا هاتووە، بگەڕێندرێتەوە. دامەزراندی لۆڤەر کە کۆشکی شاهەنەبووە بۆ مۆزەخانە گۆڕا. ئەوە گۆرانکارییەکی شۆرشگێرانە بوو، کۆشکی مەلیک بە موڵکی میری کرا. لەوانەیە ئەوە باشترین دەربڕین بووبێت. بەڵام کێ لەوەوبەر، چاوەڕێی لاشەی مۆمیای میسری دێرینی لە ماڵی مەلیکدا دەکرد، کە وەک شانۆی شەقام لە ماڵی پاشای بۆڕبۆندا ([29]) نمایش بکرێن؟ ژێردەستەکان لەوەوبەر لەو کۆشکەدا کۆ دەبوونەوە و چاوەڕوانی ماچکردنی دەستی مەلیکیان دەکرد، تا پەڕجووەی میهرەبانی خۆی بەسەریاندا ببەخشێتەوە. ئەگەر کاریگەریی پیشاندانی مۆمیاکان و جێگرتنەوەکەی بە دڵنیایی ئێمە دابنرێت، ئەوه سەرەتای سەردەمێکی نوێە بۆ ئاوایی و سەرەتای کیشەکان، وە لە هەمان کاتدا دەبنە مەرجەکانی مۆدێرنەتی. بۆیە زۆر گرنگە، بچینە ناو ڕووکاری قووڵایی "دین و دونیا"ی ئیستا وەک درێژکراوەی ئەو رابووردووە و لێکۆڵینەوە لە سرووشتی راستی ئەو کۆمەڵگایانە بکەین، کە خۆمان لێیان، دوورەپەرێز گرتووە([30]). چۆن ـ و چی بوون؟ لە هەردوو باردا، پشکنین لە رابووردووی شارستانێتی ناوەڕاستی خۆرهەڵاتی ئەوسا، مەرجێکە تا لە بیرۆکەی "شارستانی" ئیستا تێبگەین کە بە دوای خۆیدا هێناوییەتی.
لەراستیدا ئەم دەرخستنە و جێگرتنەوەکەی دڵنیامان دەکاتەوە، لەوەی کە ئێمە هەنگاوی "ئاوەدانی سەرەتاییمان([31])" تێپەڕاندووە و زیاتر بەرەو "مەرجەکانی مۆدیرنەتی" هەنگاو دەنێین.
* * *
زۆرکات دەربارەی شارستانیەت پێمان وتراوه، کە قەوارەیەکی زۆر گەورە و بەردەوامی هەیە، کە لە تاک ـ دەوڵەتی نەتەوەیی، زیاترە. بەڵام دەوڵەتی-نەتەوەیی بە ناوی شارستانیەتەوە چۆتە ژێر باری شەڕکردنەوە، بێ پشوودان داوای قوربانی لە خەڵکی دەکات تا شێوازی ژیانی شارستانییەت بەردەوام بێت، کە بە مێژوو ناسپێرێ و لە پشێوی جۆرێک بەیەکداداندا هاتوونەتە ئاراوە. گەر قورسایی نەخاتە سەرمان، ئەوا ئەتونرێت خۆمان لە هەلومەرجی راستەوخۆی دوور بخەینەوە و بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بپارێزرێن. ئایا ئێمە باس لە بەهای ئەبستراکت وەک ئازادی و دیموکراتی یان باس لە تەواوی لەبەرکردنی بەرگی هەموو رۆژانێکی ژیانمان وە یان باس لە نەرێتی خۆگونجاندن لەگەڵ مەرگدا، دەکەین([32])؟
لە زۆربەی کاتدا وەڵامەکان مانای دووی دەبەخشن (بیری ئەبستراکت و بەرجەستەیی). بیرۆکەی ئەبستراکت خۆی لە رێگەی مەشقی بەرجەستەییەوە، شێوەی (دروستکردن و کردنی شتەکانەوە) بە مێژووی تایبەتی خۆی و شێوەی گەیاندن، دێتەکایەوە. وادادەنرێت لەو رێگەیەوە بینای سەرەتای مۆدێرنەتی ئەورووپای دارێژراوە، هەموو کارێکی رۆژانە (شێوەی خواردن، کوڵاندن، خواردن و خۆاردنەوە، شێوەی خۆماڵی و ژوور ڕازاندنەوە، هەستی (پاک و پیس)، مەشق کراوە و بوونەتە زەخرەفەی "شتی" راستی و بەشێکی گەورەی شارستانێتیان، لەسەر بیناکراوە. بەڵام خەمڵاندنی سەرەتای شارستانێتی، وای کردووە لایەنی کرداری نەبینراوی رۆژانەی مرۆڤی هەنوکە و رابووردوو، فەرامۆش بکرێن و لە جێی ئەوان، ددان بە "معجیزە"ی داهێنانی تەکنەلۆژیا (وەک خوێندەواری و کانزاتووانەوە) یان دروستکردنی وەک (پیرامید و مەزرگا) بە گەورە دابنرێت و وە لە زۆرکاتدا، باری کۆمەڵایەتیی ئەو کۆمەڵگایانە کە خاوەن تەکنەلوژیا نین، فەرامۆش بکرێن.
کلیلی مشتومڕی بەشی(١ - ٨)ی پەڕاوەکەم، تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئەو شوێنەوارە کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژییانەی کە سەریان هەڵداوە. هاوتەریبی پەرەسەندنی شارستانی "میسر و میزۆپوتامیا" کارێکی گونجاو نییە، بە یەکتری بەراورد بکرێن. لەو بەشانەدا بێ کەم وزیاد، باس لە جیاوازی و پەیوەندی هەردوو "شارستانیەتەکە" دەکەم.
هەر لێرەدا ناکۆکانە پێچەوانەی کاریگەریی هەیە لەسەر دەربڕینیگەر سەرنج لە نامێلکەی سەرسوورهێنەری ( ساڵی ۱۹٦٦)ی سامۆیل هاونتینگ([33]) بدەم، ناکۆکی و پێچەوانەی کاریگەری لەو نامێلکەیدا دەبینم، دەربارەی "بەیەکدادانی کولتورەکان"ی شارستانی و مودێرنەتی. سامۆیل دەڵێ: ئەوانە نیشانەی مەیلێکی بەرفراونی نزیک کەوتنەوەیە لە دونیا دێرینەکان کە لە دونیای ئێمە دابراون وەک " بەیەکگەیشتنەوە" و بەریەکەوتنی ناوبەناو لە زنجیرەیەکی چاوەڕان نەکراودا. مانای وایە پێویستە جێی سەرەتا و شارەزای مشتومڕەکان، بین لەسەر بوونی کۆمەڵگای "میسر و مێزۆپۆتامیا" تا لە ناوەرۆکی هەردوو شارستانییەتەکە بگەین .
بە رای من (پێوانە بۆ دروستی ژیانی کۆمەڵگا)، رەنگدانەوەی زاراوە هەڵبژێردراوەکانی کولتووری خواردنە ، چوونکە ئەوە بەشێکی گرنگە لە دروستکردنی هەست بە یەک ناوەندی "مەزنی وڵات" و گرووپەکانی دەوروپشتی و پێکەوە بەستنیان بە یەکترەوە، تا لە کۆتاییدا بەرەو بڕیاری پێکهێنەری تێکەڵبوون (ستایشی تێرکردنی خواکان)[34]) و هێمنکردنەوەیان)، برۆن.
بە ئاماژەی من، هەڵبژاردنی زاراوەکان رەنگدانەوەن، بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی زاراوەکانی خواردن درووستکردندا (چوونکە ئەوانە لە راستیدا، هەستە پێوەرییەکانی کۆمەڵگان). هەروەها پەیوەستی هەستی "گەورەی وڵات" و گرووپە جیاوازەکانی دەوربەری، لەو ڕێیەوە لەیەکتر نزیک دەبنەوە. بەڵام بریاری زیادکردنی کەرەستەی نوێ و تێکەڵکردنی، مانای زیاتر خۆشبوونی "تام" بە خواردن ناگەێنێت، زیادکردنی رەنگی "کانزا" پر بەهاکان و بۆن و بەرامیان "خۆردن" ی خوداکان، زیاد ناکات([35]).
ئەگەر بمانەوێت زاراوەی شارستانی لە هەنووکەدا بە دەست بهێنینەوە، پێویستە سەرەنجی مێژوو بدەین و دەست بۆ خواستی کۆمەڵگایەکی تر درێژ بکەین، چوونکە گۆڕان وەک پرۆسێسێکی جیا یان تایبەت بە کۆمەڵگایەک لە کۆمەڵگایەکی تر، نابینرێ. لە کاتێکدا لە دووی رێچکەی خاڵی بەریەککەوتنی (تماس) شارستانی دەگەرێین، لە بەرزاییەکانی "ئەڤگان"ـەوە بۆ دیوارەکانی شاری "ترۆیا"، لە شارەکانی دۆڵی "هندستان"ەوە بۆ بەندەری "کەنداوی فارس"، و خەڵوەتگای دەسەڵاتی پاشایەتی دەشتی "رووباری نیل و فورات".
لە "هەڵکەندن" و بەدەستهانینی پەیوەندی بەشە پارچە پارچەکانی شوێنەوارەکاندا، وێنە و نووسینیان بە شێوەیەکی بڵاو بە جێهێشتووە. باسەکەم دەربارەی سەرهەڵدانی خانەوادان نیە (هەستان و کەوتنی مەلیک و نەوە، یەک لە دوای یەکیان)، بەڵکو زیاتر روونکردنەوەی مێژوویانە. لەو کارەدا جێی سەرسورمان بوو، بەردەوامیی هەڵدانەوەی نیگارە زەخرەفیەکان زیاتر لە نەریتە جیاکان و تێگەیشتنمان بۆ مێژوو (خوێندەواری و نەخوێندەواری)، رۆڵ دەبینێت.
هەرچۆنێک، لە "شارستانییەت" بدوێین، مانای ئەوە ناگەینیت کە بە شانوباهوی رابردوودا، هەڵدێین، وە یان لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەو کۆمەڵگایانەی کە تێیدا دەژین. "دوان" مانای پێداهەڵدان نییە، چوونکە کۆمەڵگای دێرین و نوێ، پابەندن به یەکترەوە و داهاتوویان بە میراتی نەریتی لەوەوبەری شارستانییانەوە، گرێ دراوە. لە چاپتەری (٩ و ١٠)دا، باس لە وتاری کولتووری خواستن دەکەم، بەڵام زیاتر پێ لەو کەلەپوورە کولتوورییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەگرم. چۆن ئەوروپای مۆدێرن "دوودڵانە بەرامبەر بە مرۆڤانە وەستاوە کە رابردوودا، شتی([36])" لەوانەوە وەرگرتووە، وە بۆ ئەم مەبەستەیان پشت دەبەستن بە بورهانی مێژوویی چاخی شانزە تا نۆزدەی زانین. بە بیرورای من، بابەتەکان ئاڵۆزترن لەوەی کە به شێوەیەکی وا ئاسان لێیان بدوێین، بە تایبەتی کولتووری میسری دێرینمان، وە بووە بەشێکی گرنگ لە پانتایی کولتوورمان. وە چۆن بتوانین بۆ کەسێکی وەک "هاونیگتن" روونبکەینەوە، ["شارستانیی سەرەتایی" مردووە و لە "خاکی رۆژگاردا نێژراوە"]. وەک چاپتەرەکان نیشانی دەدەن؛ ئەوانە جێگەی سەرسورمانی ئێستایین لە مێشکی بیرکەرەوەکان و خەڵکانی ئاسایی شارەکاندا. بە تێگەیشتن لەو جۆرە ناکۆکییانە، ئاشنا دەبین بە جەمسەری رەخنەیی رابردوو، وە چرکەکانی داهاتوومان.
[1]. "کلاودیۆس لیڤی شتراوس" /لە ٢٨نۆڤەمبەری ١٩٠٨ لە فەرانسا لەدایکبووە لە ٣٠ ئۆکۆبەری ٢٠٠٩ مردووە .ئەو بە "مرۆڤناس و ڕەگەز ناس" ناسراوە وەگەشەی بە تیۆری "هەیکەلزانین و هەیکەلی مرۆڤ ناسی" داوە .ئەم نوسراوە دیمانەیەکی ڕادیۆی بووە پاشان بەشێوەی نامیلکە چاپکراوە، ئەم نوسراوە لەو نامیلکەیە بەزوانی ئینگلیزی وەرگیراوە .
[2]. "برۆنسلۆو کاسپەر مالیۆنۆڤیسکی، " ١٨٨٤ -١٩٤٢" بەڕەگەز پۆڵەندیە، یەکێکە لە "مرۆڤناسەکان"ـی سەدەی بیستەم، بە کۆمەڵناس و ڕەگەزناس ناسراوە.
[3]. "لویسی لیڤی بڕاوهال "لە ١٠/٤/١٨٥٧ لە فەرەنسا لەدایکبووە لە ١٣/٣/١٩٣٩ مردووە، سەر بە قوتاخانەی فەلسەفی فەرەنسیە، گەشەی داوە بە بواری "سۆسۆلۆژی ڕەگەز" وەکاری لەسەر دەماغی سەرەتایی کردووە، ناسراوە بەمرۆڤ ناسێک کە لێکدانەوەی بۆ" مرۆڤی ناشارستانی"کردووە، لەکارەکانیدا باسی لەوەکردووە کە چۆن ئەو مرۆڤانە بەساکارانە بیر دەکەنەوە . مێشکی ساکار جیا نابێتەوە لە بیر کردنەوەی سەرو سروشتەوە بەڵکو سەروسروشت ئەفسانەگەرانە دەوردەبینێت کەچۆن خۆیان لەدونیادە بدۆزنەوە .
[4]. و: وشەی تۆتەم (Totem): گیاندارێک یان رووەکێک یان شتێکی ترە کە هەر خێڵ و هۆزێکی هیندی ئەمەریکایی دەیانکرد بە درووشمی خۆیان، گوایە لە بنچینەدا خزمن.(لە فەرهەنگی ئازادییەوە ئەم مانایە وەرگیراوە).
[5]. مەبەست خۆ گونجانە کە پارێزگاریە لە مانەوە.
[6] . سەرچاوەی مانا کار و بیر و دەرئەنجامی کاو و بیر کەس و کۆییە.
[7] . ئەو دەربرینە لەو مانایەوە نزیکە کە مرۆڤ وەک گیاندار خۆی بە گیانلەبەر داناوە و وەکو ئەم دوو هەزارسالەی دوای خۆی دین و دونیایە لە گیاندار جیا نەکردۆتەوە.
[8] بە دڵ بیرکردنەوە (perceive) مانایە بۆ بیرکردنەوە گیانی و مێشک وەک ئەوە چۆن دڵ لە وەک مێشک لە گیاندا کار دەکات . لەوە دەچێت دەربرینەکە مانای لە یەک بوونی هەست و هۆشەوە وەرگرتبێت ، بەبێ ئەوەی مرۆڤەکە لوژیکیان بیر بکاتەوە، بەڵکو لە کاتی پێوستدا کاردانەوەی سروشتی دەبێت.
[9] وەرگیر: کە ئەوەمان کرد لە جیاوازی تێگەیشتنی خۆمان و یەکتر تێدەگەین.
[10] . فرانک بۆس (Franz Boas) بەڕەگەز ئەڵەمانی یە لە ٩/٧/١٨٥٨ لەدایک بووە، لە٢١/١٢/١٩٤٢ مردووە، . بەپێشەنگ و باوکی "مرۆڤناسی ئەمریکی" ناسراوە .
[11]. دورگەی ماگدەلین ناوچەیەکی بچوکەلە نێوان "کانادا و ئالاسکا"یە وە "ئالاسکا و سیبریا" لەچاخی شێوە "وەرگتنی کیشوەرەکان"کە بەچاخی "جیۆلۆجی" ناسراوە کیشوەری "ئاسیا و ئەمەریکا" بەیەکەوەبوون وەمرۆڤ لەودەمەدا لەو ڕێگایەوە لە "ئاسیاوە بۆ ئەمەریکای باکور" پەڕیوەتەوە .
[12]. ئاسکیۆمۆ"ییەکان مرۆڤی ڕەسەنن لەبازنەی "جەمسەری باکور"ی زەوی نیشتەجێن کە ناوچەکانی "سیبریای ڕوسیە و ئالاسکای ئەمەریکا و گرینلاند"دەگرێتەوە.
[13] . بیرۆکەی "جیۆلۆجی" لە واتای گۆڕانی ئەرزییەوە وەرگیراوە کە ئەرز لەگەڵ ڕۆژگاردا گۆڕاوە، وەگۆڕانەکەیش لەوشێوازەدا دەردەکەوێت کە چین لەسەر چین نیشتووە وەلەچینەکانیشدا "ڕەنگ" گۆڕاوە، ئەرزناسەکان زەمەنی لەدایکبوونی "ئەرز" بۆ ٤.٥٤ملیار ساڵ دەگەڕێننەوە.
[14]. دەستپێکی مێژوو ئاواییە سەرەتایەکان ، نەک ئێمپراتورە دینەکان سەرەتای دامەزاراند و سەرقامگیر کولتورەکان بووە و ئیمپراتورە دینەکای ئەو سەرەتایەیان نەک شێواندووە، ئاوەژوژیان کردۆتەوە و بۆ تێگەیشتن لە میژوو گرنگ ئەو گورانە نەرینیە رەچا بکەین.
[15]. گۆرانی بیرکردنەوە سەردەم گەر ئەرینی و دریژکراوەی بنەماکانی لەوەبەر نەبیت، وەرچەرخانی کولتور و ماڵ کاولی بەرهەم دەهێنیت و خۆرهەلاتی ناوەراست کە دایکی داهینای ئاوایی، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و نیشەجی بووە، ئەو وەرچەرخانە نەرینیە ئیمپراتورە دینیەکان بەم هەژاری مروی و بی مانا کردنی کولتوری گەیاندووە.
[16] . زاراوەیەکە بۆ مرۆڤی بەڕەچەڵەک "ئەڵمان" بەکاردێت، وە ئەم زاراوەیە لە ساڵی ٥٠٠ زایینەوە بەکاربراوە .
[17] . ئەنگلۆ سەکسۆن"ـییەکان ئەو خەڵکەنەبوون کە لە وڵاتی بەریتانیا لەسەدەی پێنجی زاین نیشتەچی بوون، وە ئەمانە لەهۆزە "جێرمەن"ـییەکان بوون ،لەسەدەی پێنجی زاین لەکیشوری ئەوروپاوە پەڕینەوە بۆ دورگەی بەریتانیا وەلەگەڵ نیشتەجێ بووە ڕەسەنەکاندا لەیەکیاندا و بە "ئەنگلۆ سەکسۆن" ناسراون .
[18]. ناوچەیەکی سەرووە لە کیشوری ئەمەریکای خوارو کەلایەن "هۆڵەندیەکان"ـەوە لە ساڵی ١٥٠٠ زاین کۆلۆنی کرا"داگیرکرا" لەو کاتەوە بە "گنیای هۆڵەندی" دەناسرێت .
[19] . برواو مانای بۆ بۆچونی کەسیک یان کولتور بە بڕوای کەسیک یان کولتوریکی تر کە هەمان بنەما کەسی و کولتوری کەسەکە و کولتورەکەی نییە و ئەوەش دەردیکی کوشندەیە و رێگەرە لەوە مرۆڤ لە خۆی و زمان و کولتورەکەی وەک ئەزمو کە کار و بیر نەریتیە تێبگات و ئەوەش وادەکات کە مرۆڤەکە نەرینایە وەک دژ یان تەسلیمبوویەک بیر کار لەسەر خۆی و لە ناو کولتورەکەیدا بکات.
[20] تێكەڵی بەهای کولتوری سروشت –گەدوونی لە مانای "زوان"دا پلەگوشت (سروشت) و گفتوگۆیە (گەردوونیە) کە هاوتاو جیاوازی بەهای نەوە (کوڕ و کچ) وەکو یەک بەیاندەکات، بەلام بەها مێنە زەعیفە و نێرینە بەهیزە ئەو مانایە رەدەکاتەوە.
[21]. ئارتیکیەکان کە لەزوانی ئەمڕۆدا بە "هندیە سورەکان" ناودەبرێن، ئەوانە نیشتەجێ ی سەروو و ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەمەریکای سەروو بوون، وە کەلتورەکەی ئەوان لە "٢٥٠٠ "ساڵ پیش زانین دەستپیدەکات ،وا دەردەکەوێت لەوەو پێش گۆشتخۆر نەبوون .
[22]. ئەم بەشە 'سەرەتا و دانپێدانان' لە (لاپەڕەکان xiii- xx) ی پەڕاوی چی شارستانیەت دروستدەکات؟ WHAT MAKES CIVILIZATION. ؟
[23]. WHAT MAKES CIVILIZATION? THE ANCIENT NEAR EAST AND THE FUTURE OF THE WEST, DAVID WENGROW, OXFORD UNIVIRSTY PRESS, First published 2010
[24] نووسەر مەبەست لە خزمی دور جولکە وەک داپیر و باپیران مەسیح و عارەبە کە مانایان بە سێ دینەکە وا داوە کە خودایەکی دور دەست بەرێوەی دەبات.
[25]. وشەکانی میر، میرایەتی، ئەمیر، مێراو، ئەمارات زەخرەفیانە رەخساون. رەخساندنەکە ئاماژە بۆ کرداری بەرێوەبردن کە مانای بە وشەکان داوەن نوێیانە و سەردەمیان لە زمانی کوردیدا داوە. وشەی میر و ئەمیر و میتر بەو مانایە کە هێمایە بۆ دەستەلات و خودا مانای لە ئامار کە ئامار ئود وەرگرتووە و ئامار ئود هەتاوە کە میراوە (دونیا دەژێنیتەوە).
[26] نووسەر مەبەستی لە دژە مۆدیرنی و ئەقلی خەلافەتیە
[27]. بێرۆکە "خانەوادەی نهری میسر و فورات" وەک بە مێژوو نووسینەکەی دیارە، لەو سەردەمەدا داهێنراوە، کە "کۆمپانیای خۆرهەڵاتی ناوەراست" کاری لەسەر کۆڵونایزکردنی ئاسیا و ئەفریقاوە کردووە.
[28] کۆمیت دی ڤۆڵنی (3 February 1757 – 25 April 1820) فەیلەسوف، میژوونووس، رۆژەهەڵاتناس و سیاسیی فەرنسایی بوو.
[29]. رژێمی مەلەکی لە ٤٨٦ تا ١٨٧٠ بەردەوامیی ئێمپراتۆری کاسۆلیک بوو و لە داوی ١٨٧٠ ئەورپا گۆڕاوە و گۆڕانەکەش بە کاریگەری کەمپانی ناوەڕاستی خۆرهەلات بوو، کە لە چاخی پانزەهەمە بەرانبەر فاتیکان و کاسولیک دین و دونیای دژایەتی بە ناوی پرۆتستانت و یەهودی رێکدەخست.
[30] مەبەستی نووسەر بیر و بۆچوونی جوولەکە و مەسیحەیە کە رەسەنایەتی دینیان بۆ خۆرهەلاتی ناوەراست و میسر دەگەریتەوە.
[31]. ئاوایی کە لە وشەی ئاو وەرگیراوە، مانای بە ئاوەدانی (شارستانی) وەک نێشەجی داوە، نیشتەجێی دیرین کە سەرەتاکەی بە ئاوایی دەستی پێ کردووە، ئەو سەرەتایە بە بەردی بناغەی شارستانی سەیر دەکرێت و لەو روانگەیەشەوە نووسەر هەوڵی بەستنەوەی ئاواییە سەرەتاییەکان وەک بناغە بە بیروبۆچوونی دین و دنیای مۆدیرنەتییەوە دەبەستێتەوە. بە دەم ئەم دوانانەوە، ئاویتەبوونی ئەو بۆچوونە زیاتر لە کوتایی پەراوەکەدا ڕوون دەبێتەوە.
[32] بۆچوونی بنەمای خۆرهەلاتی و خۆرئاوایی و بە تایبەتیش دەستەڵاداران لەسەر بنەما شەیتان و رەحمانی رابردوو دامەزاراوە و ئەوەش ناوی خودایی لێنراوە و لەگەڵ بۆچوونی زانستی دێرین و بوونی سروشت-گەردووندا هاوتا نایەتیەوە.
[33].http://www.polsci.wvu.edu/faculty/hauser/ps103/readings/huntingtonclashofcivilizationsforaffsummer 93.pdf
نامێلکەکەی (Samuel Huntington) لەو لێنکەی سەرەوە بڵاو کراوەتەوە.(DAVID WENGROW) لەم نووسینەدا بەرپەرچی بۆچوونەکەی داوەتەوە.
[34]. ئەگەر بیر لە زاراوەی تێرکردنی خواکان و هێمنکردنەوەیان وەک مانای دین لە دنیا بکەینەوە، ئەوا باشتر لە مانای قوربانیدانی ئاژەڵ و جەژنەکانی جوولکە، مەسیح و ئیسلام تیدەگەین کە رابردووی نەریتی ناوەراستی خۆهەلاتەوە ماوەتەوە، نەک میسرەوە و خواکان لە رابردوودا بە بریاردەری سروشت کە گەردوونیە دانراون و لە ئیستا دەستەلادارەکان نوێنەرایەتی ئەو مانایە دەکەن بە ناوی دین لە دونیادا.
[35] نووسەر خورد و کانزی وەک مێتافۆر بۆ خۆداکان کە لە رابردوودا قوربانیان بۆ دەکرێت و ئەوەش سروشتی و سروشتی تیگەیشتن بووە لە خودا کە تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و لە ئیستا کانز وەک پارە جی ئەو مانایە گرتۆتەوە
[36]. پیناسەی دوودڵی وەک پیناسەی ڕۆح و گیان دریژکراوەی بۆچوونی رەحمان شەیتان کە مرۆڤ دوو دڵ دەکات لە کاتیکیدا یەک دڵی سروشتی هەیە، بەلام لە تیگەیشتندا دوو دڵە ئەو دوو دڵیەش بۆ دینەکان جولەکە و مەسیح و ئیسلام دەگەڕیتەوە، لەسەردەمی شەر و بەیەکدانی کولتوری شار-دەوڵەت و کولتوری رەهای دەستەلات (دەستەبژیری دونیا و دین) سەرچاوەی بوون.