پێشەکی
کاتێک سومەرییەکان بۆ یەکەم جار قامیشی نووسینیان لەتاتە قوڕینی تەڕدا دانا، ئامانجیان تەنها تۆمارکردنی کارگێڕیی یان ئابووری نەبوو، بەڵکو گواستنەوەی وێنەی دەنگ، جوڵە و هۆشیاری سروشتی بوو بۆ سەر نیشانەیەکی بینراو — ئەوەی ئێستا پێی دەڵێین خەتی مێخی (بزماری [wedge/peg).
مێخ، لە ڕوانگەیەکی زمانەوانی فراوانتر، بەرهەمی دەنگ و زمانی دێرین بوو: مانا لە کاری مێشک بە شێوەیەکی هەستیارانە و هۆشیارانە وەرگیراوە. ئەم بناغە زمانەوانی و کولتوورییە درێژکردنەوەی شێوازی ژیان و یاری زمانیی جووتیاری زاگرۆس بووە (ڤیتگنشتاین گفتوگۆی لەسەر ئەو مانایە کردووە). زاگرۆسییەکان، کە نیشتەجێبوونیان دامەزراند، ڕێگەیان بۆ کێڵانی زەوی و ئاژەڵداری و نوێبوونەوەی تۆو کردەوە — کە "ئاو/نەوە"ی بووە، وەک بەردەوامی کات، جێ بۆ لایەک و وزە و هێز بۆ لایەکی تر مانای هێمای بە دنیا بەخشی. بەم شێوەیە، ژیانی نوێ/جووتیاری، وەک مانای ساڵ و شێوەی ژیان، بووە سەرەتای مانای ئەبستراکی (abstract) زمان — کە کار و بیری مێشک سەرچاوەی مانای هێمای نووسینی ئا/ئاو بوو، دواتر بە مێخی ئا/ئاو (𒀀) نووسرا و دواتر بۆ شێوەی نووسینی ئەلف و بێ، وەک ئاو کە شێ (fluid) و شل نووسرا و بە مانای ئاو، تۆو و نەوە لێکدرایەوە. دەکرێت بەم شێوەیە ماناکە کورت بکرێتەوە:
پوختە: شێوەی هێمای ئاو و نووسینی مێخی
شێوەی ئەندازیاریی. خەتی مێخی (لە لاتینی cuneus [wedge]) سیستەمێکی نووسینە کە بە هێڵی مێخ-شێوە دیاری دەکرێت. هەر نیشانەیەک لە سەرێکی سێگۆشەیی پێکدێت بە سێ لای یەکسان، کە بەرەو خوارەوە وەک بزمارێک درێژ و تیژ دەردەکەوێت.
پەیوەندی لەگەڵ ئاو. پێش ئەوەی خەتی مێخی بگۆڕدرێت بۆ خەتێکی ئەبستراک، نووسینی هێمای مێزۆپۆتامیا پشتی بە وێنە-وشەکان دەبەست. لە کۆنترین وێنە-وشە سومەرییەکاندا، نیشانەی ئاو (𒀀 a) وەک وێنەیەک لە دوو مێخ کە سێ سەریان پێکدەهێنا وێنە کرا: دوو بەشی یەک شەپۆل — لایەک بەرەو سەرەوە (بەرز)، لای دیکە بەرەو خوارەوە (نزم) — هەروەک دوو سێگۆشەی هاوسەنگ، وەک یەک نێر و مێینە، پانتایەک داگیر دەکەن. ئەم شێوەیە دەریدەخات کە شەپۆلی ئاو سێ ڕەهەند (dimension) — بەرزی، نزمی و پانتایی — لەخۆدەگرێت. هەمان دوو شەپۆل، لەسەر یەکێک لە ستوونە بەردینەکانی گۆبەکلی تەپە هەڵکۆڵراوە، پێش هەر شێوەیەکی فەرمیی نووسینی مێخی، وەک هێمایانە لەسەرەوەی پایەکە و لە ژێرەوە بە گیاندارێکی جیاواز وێنە کراوە. بەم شێوەیە، هێمای شەپۆلی ئاو بۆ مانای مێخی وەک دوو هێڵی ستوونی وەرگێڕدراوە، و سەری تیژەکانی مێخ ڕوویان لە خوارەوەیە؛ ئەوەش مانای ئاوی ئاسمان-ئەرزدروستکەر و لافاوی هەیە.
گریمانەی مێخی سێ-لایەنە. کاتێک سەری قامیشێکی سێگۆشەیان چاککراوە دەخرایە ناو قوڕی تەڕەوە، شێوەی هێڵی بەرز/نزمی شەپۆلئاسا لە ناو نەرمی قورددا جێی خۆی جێدەهێشت و شێوەی مێخ لە ئەرزەکەدا دیار دەبوو، وەک بەردەوامی دان بە کار و بیرکردنەوەی زمان کە هێماکانی لە دێرینی و شێوەی ژیانی جووتیارییەوە وەرگرتووە. شێوەی سێگۆشەیی کە لە سێ لا پێکدێت — وەک یەک — بەو مانایەشە کە سێ لای مێخ وەک سێگۆشە ڕێکخراوە، و شێوەی سێپاڵوو وەک هاوبەشی/فاکتەری هاوبەش مانای بە نووسینی مێخ داوە. زانا و بیرمەندان نووسینی مێخییان لە سەردەمی سومەریدا دامەزراوانە زانیویانە، وەک زانستی سەردەم. ئەم تێبینییە دەریدەخات کە وێنەکردنی شەپۆلی ئاو بە قووڵی بەستراوەتەوە بە شێوەی هەندسیی نووسینی مێخییەوە، بۆیە بیرۆکە (concept) و مانای "مێخی سێ-لای و سێگۆشەی لاکانی مێخ" پێکهاتەیی مانای هاوبەشی هێمایی وەک یەک لای شەپۆلی ئاوی هەیە. دوو لای شەپۆلی ئاو، و مێخی ئاو (ئا 𒀀) — کە دوو سەری لەیەک مێخدا وێنەکراوە، ئاوشان بە مێخی یەک سەر — ئەو مانایەیان هەیە کە یەک مێخی دووسەر مانای مێینەیی/دووگیانی هەبووە، و یەک مێخی یەک سەر مانای نێرینە و نەوەی هەبووە. ستانداری نووسینی مێخی لەو مانا سەرەتاییەی تێگەیشتن لە بەرزی و نزمیی یەک شەپۆلی ئاوەوە هێماکانی ئاخافتن و نووسینیان سەرچاوە گرتووە، و لەسەر یەکێک لە پایە بەردینەکانی گۆبەکلی تەپەش، تێهەڵکێشی شەپۆلی ئاو هەمان مانا هێمایییەی هەیە — ئەو مانایە، لەگەڵ ڕوانگەیەکی گەردوونی، سروشتی و کولتوورییانەوە، لای جووتیارە داهێنەرەکان وەک سەرەتای داهێنان/کردگاری و دنیابینی زانستی بەرجەستە بووە.
لێکۆڵینەوە لە فەرهەنگی سومەری پێنسڵڤانیا (ePSD) و پەیکەری (corpus) ئەدەبیاتی سومەری (ETCSL) ئاڕاستەیەکی گەشەسەندنی ئەبستراک دەردەخات: خودی شەپۆلی ئاو بە سەرچاوەی مانای ژیان و تۆو/نەوە دانراوە، بەو مانایەش کە ئاوی سویر و شیرینی گەردوون و سروشت لە ئەفسانەی ئافراندنی سومەریدا پێناسە کراوە. پێدەچێت لە ناو سیستەمی مانا و نووسینی مێخیدا یەکبوونی ئاوی سویر و شیرین وەک شیر/گوانمژ ئەژمار کرابێت — دەنگ و مانای "گا" (ga 𒂵 [milk; suckling])ی سومەری ئەو مانا نیشانەیەی هەیە. درێژە بە ئەبستراکبوونی مانای زمانی دێرین کە "هێما" بووە، وەک تێگەیشتن و پێگەیشتنی مانای زمان بەرجەستەی کردووە، و ئەو بۆچوونە کولتوورییە پشتی گەشەسەندنی کۆمەڵگای پێشسومەر، سومەری و داوی سومەری بووە. بە درێژایی کات، زمان ڕێگای بۆ پێویستی ژیان و گەشەکردن، بیناکردنی شار و ڕێکخستنی شار-دەوڵەت، تا ئیمپراتۆری و داڕوخانی ئیمپراتۆری لە ناوەڕاستی خۆرهەڵاتەوە، هەتا سەردەمی مۆدێرن، ڕەخساندووە. بناغەی فەرهەنگناسی ئەم لێکۆڵینەوەیە، لە سەرەتاییترین ئاستدا، مانا، دەنگ و وێنەی زمانی دێرین و سەردەم پشتڕاست دەکاتەوە: ئا/ئاو وەک ڕەگی شەپۆلی ئاو مانای هەیە، و لە مانای "ئاو؛ تۆو؛ نەوە"دا لە سومەری و کورددا هەردووکیان تۆمار کراوە، و لە ئەکەدیدا وەک mû [water] و rihûtu [offspring] بە مانای ئاو دانراوە (١). هەروەها، mûی ئەکەدی — لەگەڵ مەلە و میزی کوردی پێکەوە — بە دەنگی "م" دەست پێدەکەن، نزیکایەتییەکی وێنەیی زمان و دەنگی "ئاو، ماس، مەلە و مرۆ" لەگەڵ دەنگی "ئاوی خوڕ" (rising/rushing water)ی کوردیدا بەرانبەر بە وێنەی ئەم مێخە، کە زیادبوونی ئاوی — وەک خانە/تۆو/گەردیلە یان قەترەیەک — تێدایە، دەبێت: ئاوا نووسراوە (𒀀𒍣𒂵)، کە وەک دەنگ، وێنە و مانا بریتییە لە ئا (𒀀 a)، زاگ (𒍣 zig [rise]) و شیر (𒂵 ga [milk]).
بە تایبەتی لە ژینگەی زاگرۆسی دێریندا، ئەم ڕوانگە گشتییە لەگەڵ توانای هەستکردن و هۆشیاری، و لەگەڵ دەرکەوتنی نیشتەجێبوون، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، و دروستکردن و ڕێکخستنی پایە بەردینەکانی گۆبەکلی تەپە (گرێ میرازان/گرێ میرادان) دەگونجێت — پایانەی کە لە زەویدا داچەقێنراون، و شێوە و ژمارەیان بە گونجاوی وەک مانادانی کات و جێ لێکدەدرێتەوە. بە گریمانەیی، ئەو چەقاندنە، کە پایەیەکی ناوەندی وەستاو و پایەیەکی تەنیشتی ئاوشانی لەخۆدەگرێت، هاوشێوەی دایک و باوکە. شێوەی وەستایی پایە ناوەندییەکان، لە کورددا، مانای "دا/داچەقان (مانەوە)" و "دێ (بڵاوبوونەوە/زیادبوون)"ی هەیە: دڵی مێ وا دەکات نەوەکەی بەجێ نەهێڵێت، لە "دێ"دا بمێنێتەوە و دایەنی نەوەکەی بێت. ناوی ئەم شوێنە، بە گریمانەیی، دەکرێت وەک دوو دەنگ بخوێنرێتەوە کە لەگەڵ بناغەی زمانی کوردی/دایک و ڕێکخستنی دوو-دەنگی — وەک "دا" و "دێ"ی ئاوشان — دەگونجێت. لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەی سەر پایە بەردینەکە و مانای "بیستوچوار تاق"ی ئاوی کوردی، بۆ بەردەوامی کەلەپووری و شێوەی ژیانی مرۆڤی دێرین و سەردەمی "گرێ میرازان" دەگەڕێتەوە، هەرچەندە دوازدە هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤی زاگرۆس ڕاوچی-کۆکەرەوە بوون، و نەوەکانیان بە باوباپیرانی یەکەمین جووتیارانی زاگرۆس باس دەکرێن. بەم شێوەیە، کولتووری کوردی، وەک بەردەوامی زمانی و وێنەیی دنیابینیی دێرینی دێی زاگرۆسی — وەک دەنگ و مانای "دێ" و "دین" کە مانای "دنیا"شیان تێدایە — دەکرێت وەک پاراستنی ئاسەواری زمانی جووتیاری دێرین بخوێنرێتەوە.
لە ڕێکخستنی پایە بەردینەکانی ئەم شوێنەوارەدا، دوو ستوونی گەورەی ناوەندی، لەناو بازنەیەک لە دە ستوونی بچووکتر پێکهاتووە — بەگشتی دوازدە ستوون — و دوو شەپۆلی ئاویان لەسەر یەکێک لەم دوو ستوونە ناوەندییە هەڵکۆڵراوە. ژمارەی دوازدە لە دوو ژمارەی سێ و چوار پێکدێت (٣×٤=١٢)، و بە گریمانەیی، مانای هێمای دوازدە کاتی شەو و ڕۆژ و دوازدە مانگی ساڵ هەڵدەگرێت. وێنە هێماییەکانی دوو شەپۆلەکە دەکرێت وەک لابزینە (trapezoid) یان چوارپاڵوونە (cube) لێکبدرێنەوە: چوارپاڵوو دوازدە لێواری هەیە، شەش ڕوو و هەشت گۆشە — ژمارەکانی سێ، چوار، شەش و هەشت کە لەم وتارەدا دووبارە دەبنەوە (دوو شەپۆل، چوار مەل، هەشت ماسی، دوازدە ستوون، بیستوچوار تاق/شەپول). لەم ڕوانگەیەوە، هەر لایەک لە شەپۆلی ئاو لە "بەرزی، نزمی و پانتایی" پێکدێت، و دوو لا پێکەوە شەپۆلێکی تەواو یان نەوەیەکی (مێ/نێر) تەواو پێکدەهێنن؛ ئەمە خاڵێکی گریمانەیی و هێمایی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕیزبەندی ژمارەی ئەستوونەکانە، نەک بەڵگەیەکی کەلەپوورناسیی چاڵاک.
هەروەها، بە گریمانەیی، ئەو دوو ستوونەی دوو شەپۆلی ئاویان — کە لەسەر پایەیەکی ناوەند هەڵکۆڵراوە — مانای مێینە ("مێ") و پەیوەندی گوان و گوانمژ ڕادەگەیەنن؛ مێ و مژین وەک یەکبوونی ئاو (سویر و شیرین) یان مێ (ژن) و مێرد (پیاو) یەکتری تەواو دەکەن. ڕەگی "ئا/ئێ" یان "ما/مێ" لە کوردیدا بەستراوەتەوە بە بوونی ئاوەوە (لەوانە "ما"ی مان و ژیان)، کە بە کوردی "جێ"یە و بە سومەری "کی"، کە "دێ" دانیشتن و بڵاوبوونەوە لە جێدایە. ئەمە بەو مانایە دێت کە ڕەگی (ئا/ئێ، ما/مێ، دا/دێ یان زا/زێ) بە مانای کاری ئاو/تۆو و دایکایەتییەوە بوونی، بە هەبوونی گەردوون و سروشت گرێدراوە، و کولتووری کی-لای سومەری یان کێڵانی کوردی مانای بە کولتووری زمانی دایکی و بە جووتی نەوە (کوڕ/کچ) داوە، و زمانەکانی وەک سومەری، کوردی و ئەکەدی — کە زمانیان بە پلە گۆشتی ناو دەمی گیاندار پێناسە کردووە — مانای هەست، هۆش و هۆشیاری یەک کولتووری زمانی دێرینیان بەیان کردووە، کە تێگەیشتنی هێمایی و بیرکارییان ڕێگای بۆ دروستبوونی مانای زمان وەک نوێبوونەوەی گفتوگۆ/ئاخافتنی نێر و مێ (خێزان) سازاندووە.
پێویستە بە گریمانەیی بپشکنرێت کە ئایا وشەکانی کوردیی "دا" (دامەزراندن/نیشتەجێبوون) و "دێ"/ئاوایی (بڵاوبوونەوە) پەیوەندییان بە وێنە هەڵکۆڵراوەکانی سەر یەکێک لەم ستوونە ناوەندییانەی گرێ میزارانەوە هەیە — شوێنێک کە تێیدا دایک (زا/زێ)، نەک باوک، وەک بناغەی ژیانی ڕووەک (زەوی) و گیاندار دامەزراوە، کە "گا" (شیر/گوان، گوانمژ) هاوتایە بە "گا" (کات و جێ) لە کوردیدا. سێچوار مانا لە فەرهەنگی هەنبانە بۆڕینیدا بۆ یەکەم ئەژماردەی دوازدە ڕۆژی سەرەتای بەهار دەگەڕێتەوە — کاتێک زەوی دەژیتەوە، و جووتیاری کورد تا ئەو دەمە وەک مێ باس لە زەوی دەکات، و لە دوای ئەو دوازدە ڕۆژەوە دەڵێت زەوی نێر بووەتەوە و مەبەست ژیانەوە تۆو/نەوەیە. مێ و میرد یان گوان و گوانمژ، بەو جۆرە، وەک ئاوی سویر و شیرین یان شەپۆلی بەرز و نزم، وەک جووت لە یەکترەوە تەواو دەبن.
دە ئەستوونە بچووکەکانی دەوری دوو ئەستوونە ناوەندییەکە، بەهەمان خوێندنەوە گریمانەییە، دەکرێت ژمارەیەک ("دە ستوون") هەڵبگرن پەیوەست بە زا (لەدایکبوون) و زێ (ڕووبار/قوز)، زاراوەی سەبارەت بە لەدایکبوون و نەسڵی ئاو کە تۆو مانای زمانی جووتیاری هەیە. ئەم ڕوانگە بۆ خێزان (لە خێ، "خوێ" + زان، "لەدایکبوون/زانین")ە. بە گریمانەیی، بەشێک بێت لەوەی بۆچی جیهانبینییەکی کشتوکاڵی، لەناو زمان و ژیانی مرۆڤی زاگرۆسدا، مانای "جووتبوون" و "هاوژیانی مێ و مێرد"ی ، یان مانای دوو ئەستوونی ناوەندی دە ئەستوونی بچووکتری خێزانی هەیە.
هەرچەندە ئەم پەیوەندییە هێشتا وەک گریمانەیەکی لێکدانەوەیی دەربارەی مانای ئاو لای سومەرییەکان دەمێنێتەوە — کە تێیدا مێ ئاوی سویرە و نێر ئاوی شیرینە — لەسەر بەلەم (vessel) یان دەفری عوبەیدییەکاندا دوو شەپۆلی ئاو لە ناوەڕاستی دەفر وێنەکراوە، کە چوار سەری چەماوەیان هەیە و هاوشێوەی بیستوچوار شەپۆلی کەناری سەر دەفرەکەن. خولانەوەی دوو شەپۆلەکەی ناوەند، و پەیوەندییان بە بیستوچوار شەپۆلی کەناری دەفرەکەوە، مانای "وزە/هێز"یان لە خۆیدا هەیە، بە تایبەتی لەگەڵ وێنەی چوار مەلی بە دەوری دوو شەپۆلە ناوەندییەکەوە، کە چوار ماسیان بە دەنووکەوە گرتووە. دواتر ژمارەی ماسییەکان بۆ هەشت زیادکراوە، و شەپۆلەکان — وەک کاتەکانی شەو و ڕۆژ — بیستوچوار ساتی/شوێن لە چواردەوری دەفرەکەدا مانای ئاوی شەو و ڕۆژیان هەیە، و ئەو مانایە لەگەڵ مانای بیستوچوار تاقی (arch/vault) ئاوی کوردیدا هاوتا دێتەوە.
لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، بنەڕەتیتر، ئاو لە کوردیدا پەیوەندی و مانای هەبوونی لەگەڵ خاک/ئاخ هەیە — پێکەوە لەگەڵ دەنگەکان/وشەکانی وەک خوێ ،خۆین— وەک لە تۆماری وشەنامەیی زمانی کوردیددا تۆمار کراون. "ئارق/عەرەق (sweat)"ی جەستە، لە کوردیدا مانای لە گیانەوە دەرچوونی هەیە، و عەرەقی (خواردنەوە) کە لە عەرەبی و تورکیدا هەیە، مانای وایە ئەم وشە زاگرۆسییە لە زمانی ناوچەکەدا لە ڕابردووی دوور یان نزیکەوە وەرگیراوە، و ڕەگی "ئارق"ی ئەم وشەیە — کە سەرەتاکەی "ئا"ی ئاوە — بۆ زاگرۆسی دێرین، نەک زمانی سومەری، دەگەڕێتەوە. هەروەها، دەنگی abara [sweat] لە نیشانەی مێخی سومەریی 𒀀𒁇 / 𒀀𒁇𒊏، ١٧ جار لە دەقی بابلی کۆن و بابلی ناوەڕاستدا تۆمار کراوە، و دەنگی "ئا"ی سەرەتای وشەکە مانای شلی و ئاوی دەبیستێت (٧). ئەم مانایە لەگەڵ ئەو مانا تۆمارکراوەدا دەگونجێت کە ئاو/تۆو لە سومەری و کورددا یەکسانە، و میراتێکی هاوبەشی هەرێمەکانی زاگرۆسی دێرینە کە لە زمانی ناوچەکەدا وەکو بەردەوامی شێوازی ژیان و یاری زمانی جووتیاری لە دێرینەوە ماوەتەوە.
١. شێوەی مێخ وەک وێنەی دەنگ و جوڵەی سروشتی (ئاو و ڕووەک)
بەپێی تۆمارەکانی ePSD، چوار نیشانەی سەرەکی پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە:


پێکهاتەی تایبەتی a-numun₂ (𒀀-𒍤𒆸) تەنها یەک جار تۆمار کراوە، لە سەردەمی بابلی کۆنەوە، بە مانای "ئاوی هەڵچوو/کوڵاو" — مانایەک کە لەگەڵ دەنگی نزم/بەرز "ئاوی خوڕ "ی کوردیدا دەگونجێت: وێنەی ئاوی هەڵچوو، وەک هەڵمێکی لە نزمەوە بەرەو بەرزبووەوە دەچێت، و لەو وێنەیەوە مانای خۆر، هۆر وەکو بەرزبوونەوە و نزم بوونەوە/ئاوابوون دەبینرێت. ئەم تۆمارە، لایەنی کەم، پەیوەندییەکی تۆمارکراوی وشەیی و مانای هێمای نیشان دەدات لەنێوان وێنەی شەپۆلی ئاو و شنەی ڕووەک و بەرز/نزم بوونەوە خۆردا کە زمانی سومەری و کوردیدا بەو جۆر پێکهێناوە. لە دەرەوەی تۆماری وشەنامەیی، دەکرێت جارێکی دیکە ئاماژە بدرێت — وەک خاڵێکی لێکدانەوە، نەک وشەنامەیی — کە شێوەی نیشانەی a (𒀀)، کە لە بناغەدا تیژ و بەرەو سەرەوە فراوان دەبێت، دوو ئاست، بەرز و نزم، وەک شەپۆلێکی هەڵچوو بەرز و نزم ئاوی دەریا یان هەڵمی ئەرز/ئاسماندا دەبینرێت.
مانای پێکهاتەیی u₂numun₂ (تۆو/ڕووەک، بەستراوە بە ئاو) بە گریمانەیی دەکرێت هاوتەریبی مانای کار و بیری کولتووری، نەک ئیتمۆلۆجی، بدۆزێتەوە: کۆمەڵگا کشتوکاڵییەکانی زاگرۆس، کە شێوازی ژیانیان لەناو چیا و دۆڵەکاندا هەتا سەدەی نۆزدەیەم بە بەراورد کەمتر گۆڕاوە، پارێزگاریان لەو وێنە هەستیارە کردووە — هەرچەندە ئەم بەردەوامییە زیاتر شتێکە لە بواری دەرئەنجامدانەوە، نەک تۆماری تەواوی نووسراو. لەم ڕوانگەیەدا، ئاو زۆرجار وەک هاوتای نەک تەنها خۆی، بەڵکو هاوتای تۆوی مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕووەک دەبینرێت.
لەنێو جووتیارانی کوردیدا، مێخی داری بە نەریتی بە سێ لا و یەک کۆتایی تەخت دروست دەکرێت — مێخێکی داری سێ-لایەن کە بۆ چەسپاندنی ڕەشماڵ لە زەویدا بەکاردێت. ئەم شێوەیە هەڕەمەکی نییە:
سەری سێگۆشەیی: سەرەکە بە شێوەیەکی سێگۆشەیی تیژ دەتاشرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەناو زەوی بەردیندا بچێت.
سێ لای تەخت: سێ لای تەختەکە مێخ لە زەویدا گیر دەکات و ڕێگری لە جوڵەی گوریسی ڕەشماڵ دەکات.
بەرگری لە با دەکات: ئەم دیزاینە مێخ و ڕەشماڵ لە زەویدا ڕادەگرێت و بەرگری لە کاریگەری بای بەهێز دەکات.
گرتنی توند: بەپێچەوانەی مێخی گڵۆر، ڕووی تەختەکان جێگیری مێخ زیاد دەکەن و ڕێگری لە شلبوونەوەی گوریسەکە دەکەن.
بەستنی سەری مێخ بە گوریس و زەویەوە، بە شەپۆل و پانتای خاکەوە دەبەسترێتەوە، وەک شێوەی دوازدە-لای چوارپاڵووی ناو گومبەز و شەودا مانای هەیە. ئەو مانایە — لە وێنەی تێهەڵکێشی دوو شەپۆلی سەر پایە بەردینەکان، دوو شەپۆلی سەر چەماوەی دەفری عوبەیدییەکان و چوارپاڵووی بنی قوبەی ئێزیدییەکان — بەردەوامیی هونەری دێرینی دین، دنیا و زمانی وێنەیی زاگرۆسی بەیان دەکات. نیشانەی نووسینی مێخ، کە خۆی مێخییە، بەو جۆرە مانای بە ستانداری زمانی تێگەیشتن و پێگەیشتنی کولتووری گەیاندووە، لە مانای وێنەی شەپۆلی ئاو یان هەڵسانی ئاو/لافاو (amaru [flood] 𒀀𒈠𒊒) — کە مانای ئاو (𒀀)، ماڵ (𒈠) و شێوەی هەندس (𒊒)ی هەیە. ئەم گرێدانەوەیە هەوڵێک بووە تا جێپێی خۆی لە ناو دنیا، وەک پایەیەک، یان نووسین دیاری بکات، نەک دەست بەسەر دنیادا بگرێت. لەم پێکخستنەدا، بیرۆکەیەک شاردراوەتەوە کە ئەم وتارە بە کوردی پێی دەڵێت "دوانز زانست"، کە لە سەردەمی زۆرکاری ئیسلامیدا مانای "مەلا"ی بۆ وتەی "مەلای دوانزە عیلم" زیاد کراوە: ئەوەی بە پلەی مەولانا/زانایی تەواو گەیشتبێت، ناوێک هاوتا لەگەڵ "پرۆفیسۆر"ی سەردەم. سومەرییەکانیش ئەستێرەیان بە مولان (mulan 𒀯𒀭) ناساندووە، و "مولان"ی سومەری و "مەولانا"ی کوردی مانای زانا، دەرکەوتن و درەوشاوەی هەیە — مانایەک کە لەگەڵ ژمارە چوار و چوارپاڵووی مێخی ئاسمان، خودا/بەهەشت، مانای بیرکاری/ئەندازیاری (geometry) وەردەگرێت. ئەوەی کوردی پێی دەڵێت "تاق"، لێرەدا وەک "بیستوچوار تاقی" لە زمانی کوردیدا ماوەتەوە.
بە گریمانەیی، لە ئەفسانەی ئافراندنی سومەریدا، وا دادەنرێت کە قامیش وەک یەکەم بوونەوەر دوای ئاو دەرکەوتووە؛ ئەمە لەوانەیە پەیوەندی بە بیرەوەری مرۆڤی دێرینەوە هەبێت، بۆ ئەوەی بۆچی یەکەمین نووسین بە قامیشی چاککراوی شێوەی شەپۆلی ئاو، وەکو سێپاڵوو، نووسراوە. لە سەرەتای نووسینی مێخدا، مێخ وەک یەک مێخ و دوو مێخ لە مانای وێنەی شەپۆلی ئاودا نووسراوە: نیوەیەکی شەپۆل ڕوو لە نزمی و نیوەکەی تر ڕوو لە بەرزییە. بەو مانایەش وەک زنجیرەیەک، نەوەکان (مێ/نێر) نوێ دەبنەوە و جێگە دەگۆڕن. کاتێک لەسەر خشتەی قوڕ ئەو شێوە سێگۆشەیە دادەنرێت، سەری مێخ دەبێتە سێگۆشەیی و سێ-لایەن — وەک شێوەی قوڕی زەوی، شێوەی سێپاڵوویەک کە لە جێی خۆیدا لە زەویدا جێدەهێڵێت — و نووسین لەو مانا داهێنەرییەوە بە پیرۆز زانراوە: مێخ بەو جۆرە ڕێگای بۆ ئەلف و بێی نووسین کردووەتەوە. بەم خوێندنەوەیە، بەشی سەرەوەی سەری مێخ وەک ئاسمانێکی فراوان و کراوەیە، و بەشی خوارەوەی وەک زەوی یان لانەی تۆو تیژە؛ لەوانەیە هەر ئەم دووانەییە — فراوانی لە سەرەوە، تیژی لە خوارەوە — سەرچاوەی وێنەی سەری مێخ و مانای پیرۆزی ئاو/ئاوایی (جێ ئاو) بووبێت. بەم شێوەیە، مێخ و سەری مێخ، لە مانای ئاودا — کە مانای سێ-لایەنی هاوکاتی "ئاو، تۆو و نەوە" هەڵدەگرێت — دەبنە هەڵگری هەمان هێما: ئاو وەک شەپۆلێک بە دوو ئاست وێنە دەکرێت، بەرز و نزم، چەپ و ڕاست، هاوتا لەگەڵ وێنەی گشتی ئاوی ئاسمان و ئەرز کە سومەرییەکان وەک خوداوەندی ئان-کی (𒀭𒆠 anki [universe]) لە ئەفسانەی ئافراندندا ناویان هێناوە.
ئەم مانا زمانەوانییە، بە گریمانەیی، نەوەی کولتووری زمانی جووتیار بووە، و تۆو، وەک ئاو و گیربوونی لە خاکدا، بەو شێوەیە مانای گرێدانەوەی ئاو/تۆو بە ئاسمانەوەی هەیە، و مێشکی گیاندار وەک کار و بیرکردنەوە لە ناو هەمان داوی بوون و هەبووندا، ئەژماردەی ژیان و نوێبوونەوە دەکات، وەک زمانێک کە مانای یەکپێگرتنەوەی گیان و ڕۆحی هەیە — وەک مانای "گا"ی کوردی. زمانی کوردی بەو مانایە بەیانی پەیوەندیکردنی دیاردە و مانای کولتووری زمانی مرۆڤی دێرین بە گەردوون، سروشت و کولتوور دەکات. تێهەڵکێشی ئاو (سویر/شیرین) و ئاسمان/ئەرزی، بەو مانا کولتوورییە، ڕێگای بۆ دامەزراوی کێڵان و دێ و شار-دەوڵەت کردووەتەوە — و دەنگی "میر/ئەمیر، میهر"ی کوردی و مانای میراو (می + ئاو) پشتگیری لە مانای هێمای زمانی دێرین کوردی دەکات. هەموو ئەمانە بەرهەمی نیشتەجێبوون، کێڵان و ئاژەڵداری بوون؛ لە زاگرۆسەوە، دوای کشتوکاڵ، ژمارەی مرۆڤ زیادی کردووە و بەناو جیهانی دێریندا بڵاو بووەتەوە، و شێوەی ژیان و ڕێکخستنی شار-دەوڵەت بەرەو ئیمپراتۆری بچووک، و دواتر گەورە، گۆڕاوە.
گوریسی ڕەشماڵ (ڕەش + ماڵ) بە هەمان مێخی چەقاو لە زەویدا بەستراوەتەوە، و پێی ماڵ دەچەسپێت. ڕەشماڵ لە پێستی گیاندار دروستکراوە، و ڕەنگی ڕەش و تاریکی، لە شکەوت و لە تاریکی شەودا، مانای خۆی لە شێوەی بۆشایی ئاسمانی/زەوی وەرگرتووە؛ ئەوەش مانای وایە شەو بە سەرەتای ڕۆژ — کە کرانەوەیە — لێکدراوەتەوە، وەک سەرەتای "ڕ"/"ڕەگ" کە قووڵی و تاریکی ژێری زەوی ماناکەی وەک بەردەوامی ژیان (ئاسمان/ئەرز) هەڵگرتووە. لە هەمان کاتدا، شەو بەرەو ڕۆژی نوێ دێت، و تۆو لە قووڵایی زەوییەوە ڕووەو ئاسمان دەچێت؛ ئەم زمانە وێنەییە زادەی مانای کۆتایی بەستەڵەک و دەستنیشانکردنی سەرەتای بەهارە — لە دەنگ و مانای "ئاهەنگ" (ئا + هەنگ) کە مانای ورژان و ژیانەوەی وێنەییانەی هەیە. لەوەش زیاتر، وشەکانی کە بە "ڕ" دەست پێدەکەن — لە مانای "ڕێ" و "ڕووبار"دا مانای مێتافۆری ئاو هەیە — لەگەڵ دەنگی "ش"ی وشەکانی "شێ، شین، شەونم و شەو" کە ڕووی لە "شەممە" و ڕووناکییە، بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ئەم مانایە تایبەت نییە بە زمانی دێرینی زاگرۆس و زمانی کوردی: لە ئینگلیزیدا، وشەی dark [dark] لە ڕەگێکی هیندوئەورووپییەوە دێت پەیوەست بە "شاردنەوە" — شتێک لابراو لە بینین، وەک قووڵی ئاو یان ژێرزەوی. ئەم هاوشێوەیی نێوان-زمانییە بەشێوەیەکی سووک پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکات کە یەکخستنی "تاریکی" لەگەڵ "قووڵی/شاردنەوە" لەوانەیە ئاڕاستەیەکی فراوانتر لە زمان، بیرکردنەوەی و ژیان مرۆڤی دێرین بگەیەنێت، نەک تایبەت بە کوردی یان سومەری.
لەسەر ئەم بنەمایە، دەکرێت گریمانە بکرێت کە مێخ — سەری تیژی لە زەویدا شاردراوە، سەری کراوەی لە هەوادا ماوەتەوە — بووەتە هێمایەکی هەستیاری بۆ ئەم دووانەییە (مردن/ژیان)، و ڕێی بۆ ستانداری تێگەیشتن و پێگەیشتن سازاندووە. جا ئەم لێکدانەوەیە سومەرناساین بە ڕاست بزانین یان نا، هاوشێوەیییەکی پێکهاتەیی زمان و مانا هەیە لەنێوان کرداری فیزیکیی چەقاندنی مێخ لە زەویدا و کرداری داچەقاندنی دار، کە ژیان مانای بە داری ژیان داوە. لەم بارەیەوە، خەتی مێخی بە بەردەوامی نەریتی هێما و مانای "ئاو، تۆو و نەوە" وەکو دەرکەوتنی زەوی و توانەوەی سەهۆڵبەند دەبینرێت. چاندنی تۆو لە خاکدا، و داچەقاندنی مێخ، یان ناشتنی مردوو لە زەویدا، هەموویان هەمان لۆجیکی ژیانەوە — نەک مردن — بەیان دەکەن.
هەرچەندە ئەم مانایانە لە سەرچاوە وشەنامەییەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، شێوەی مێخ لەوانەیە دەنگدانەوەی ئامرازێکی کۆنتر بێت — ئامرازێکی سەری تیژ، وەک قامیش، ڕم یان تیر، کە ڕاوچی-کۆکەرەوەکانی پێش نیشتەجێبوون بۆ هەڵکەندن و دەرهێنانی ڕەگی ڕووەک بەکاریان دەهێنا — کە دواتر زاراوەی "مێخ" بۆ ئامرازی بەستنەوەی ئاژەڵ و ڕەشماڵیش فراوانتر بەکارهات. دوو کەرەسەی سومەری ki-la (𒆠𒇲) — کە هەروەها شێوەی خودی مێخە — لە کوردیدا وەکو کێڵان/هەڵکۆڵین، ئامرازی تیژ/تیخ، بەکارهاتووە.
سەبارەت بە تێکەڵبوونی ئاوی سویر و شیرین — کە هەندێک جار بە شێوازێکی شیعری وەک یەکبوونی "دڵدارەکان" (عاشق/مەعشوق) لای خاوەنڕوانگەکانی "دوانزە زانست" (عیرفان) وێنە دەکرێت — دەکرێت هاوشێوەیییەکی پێکهاتەیی، مانای (𒂵 ga) [milk]ی سومەری، لەگەڵ مانای "گا"ی سومەری و "گا"ی کوردی — کە کات، جێ و گیانی هەڵدەگرێت — وەک یەکبوونی بەرزی، نزمی و پانتایی شەپۆل ئاو یان تۆو، بلکێنرێتەوە. ئەم وێنانە دەریدەخەن کە، لە کولتووری شیعری و هێمایی هەردوو زمانی سومەری و کوردیدا، ئا/ئاو تەنها وەک مادەیەکی فیزیکی کارینەکردووە، بەڵکو وەک بوون مانای هەبوون/ئەزموونی ژیان گیانداری مانای گەیاندووە.
ئەم نەخشە هێمایییە فراوانە هەروەها لە پێکهاتە وشە کوردییەکانیشدا وەک بناغەیەکی هاوبەش دەردەکەوێت: جووتیار (جوت + یار، هاوڕێی جووت)، یارسان (یار + سان، هاوشێوەیی-هاوڕێ)، و بیریار (بیر + یار، هاوڕێی بیرکردنەوە). هەریەکە لەم پێکهاتانە بە سەربەخۆیی، چەمکی یەکبوون و مانای گفتوگۆ/پێکەوەیی نێر و مێ لەخۆدەگرێت — وێنەیەک کە لە جووتیارە زاگرۆسییەکانەوە بۆ زمانی کوردی وەک ئاسەوار ماوەتەوە.
٢. فەرهەنگی پێنسڵڤانیا و پەیوەندی سومەری-کوردی
خشتەکانی ePSD بۆ a-numun₂ (𒀀𒍤𒆸) و u₂numun₂ (𒌑𒍤𒆸) ڕووەکێک دەناسێننەوە کە لە کولتووری کشتوکاڵیدا بە یۆنجە ناسراوە: ئەکەدی elpetu — ڕاستییەکی وشەنامەیی تۆمارکراو (٢). لەسەر بنەمای ئەم پەیوەندییە تۆمارکراوە، دوو تێبینیی زیاتر دەکرێت پێشکەش بکرێت، بە وریایی گونجاو سەبارەت بە سروشتی گریمانەیی:
تێکەڵبوونی وێنەی ڕووەک و ئاو: لەوانەیە وێنەی سومەری نەخشەی گەشەکردنی ئەم ڕووەکە — گیایەکی چنراو کە لاسکەکانی وەک شەپۆل لەناو بادا دێت و دەچێت — بەستبێتەوە بە ئاوی ڕۆیشتوو یان بڵاوبووەوە، بە شێوەیەک هاوشێوەی چۆن هۆز یان کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی (کوردی: تیرە، خێڵ بە بەردەوامی خێن/خێزان دەناسێنێت) وەک چنراوێکی کۆمەڵایەتی وەسف دەکرێت. لە ڕووی دەنگ و وێنەوە، واتای "تیرە" — کە وەک ڕەگ بەناو زەویدا بڵاو دەبێتەوە — پەیوەندی بە وێنە و کرداری "تیر"ەوە هەیە. تیر وەک ئامرازێکی تیژ و ئاراستەکراو، لە سومەریدا وەک ti (𒋾 [arrow]) وێنە کراوە، کە سومەرناسان بە "تی" و کورد بە "تیخ، تیر، تیژ" خوێندوویانەتەوە (٦) — لە کاتێکدا "تی" لە کورددا مانای تیر و ئاوی خێراشی هەیە، کە لە کەناڵێکی باریکدا، یان لەنێوان زەوی کێڵراودا، بە خێرایی/خوڕە گەشت دەکات. دەنگی وشەی "تام" لە کوردیدا، "طعم" لە عەرەبیدا، و taste لە ئینگلیزیدا نزیکایەتییەکی دەنگی و ماناییان هەیە جێی سەرنجی زمان، چونکە لەگەڵ مانای زمانی هیندوئەورووپی و سامی بۆ مانای زمان (پلە گۆشتی ناو دەمی گیاندار/ئاخافتن)دا هاوتا دێتەوە.
میراتێکی زمانەوانی هاوبەش: هاوشێوەیی دەنگی و نزیکی دەنگ و وێنەی نێوان "تیر"ی کوردی و tiی سومەریدا — تیر لە کورددا بەو جۆگە بارانانە دەوترێت کە تەسک و ئاوەکەیان وەک تیر خێرا تێدەپەڕێت — لەگەڵ هینجە، کە لە ساڵێکدا چەند جارێک خێرا/تیژ پێدەگات، و داس، کە تیژە و بۆ بڕینی وینجە بەکاردێت، دەگونجێت.
ئاسۆکانی کشتوکاڵیی کێو و کەند، یان لووتکە و دۆڵ، بە گریمانەیی شوێنیان لەسەر پێکهاتەی مۆسیقی و ئاسۆیی نەریتی زمانی کوردی جێهێشتووە — لە سەما/هەڵپەڕکێ (دیلان)دا، کە جوڵانەوەکانی بەرز/نزم مانای گرێدانەوەی ئاوی شیرین و سویری نێر و مێی و دەنگی خێزان (خێ + زان) هەڵدەگرێت. هەرچەندە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان وێنەی ئاو لە سەرەتاییترین پێکهاتنی زماندا و جوانناسیی فۆلکلۆری دواتردا گرانە دابمەزرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسۆی بەرز-و-نزمی ئاو، وەک پەیوەندی بە وێنەی شەپۆلی بەرز/نزمی ئاو و لار و لەنجەی (crooked and swaying) گژوگیا لە هەوادا، ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت: دووبارەبوونەوەی ئەم دەنگانە — "ئا/ئاو"، "شا/شێ"، "خا/خێ"، "زا/زێ" — لە هەردوو بوارەکەدا، لایەنی کەم، لەگەڵ ئەو بۆچوونە دەگونجێت کە ئەزموونی هەستی و هۆشیاری زمانی، مانا بەخشیوە بە ئاو، کە کورد و سومەر بە "ئاو، تۆو و نەوە" بە دەم جووتکردن و ژیانی جووتیارییەوە — وەک engar (𒀳 [farmer]) — مانایان پێ بەخشیوە. ئەگەری گۆڕانی دەنگی gar (گار)ی سومەری بۆ دەنگی "یار"، و دەنگی en لە سومەریدا کە مانای "مەلا" و "ئاغا"ی هەیە (𒂗 en [priest/lord])، مانای وایە پیر و موغی کورد — بە مانای "مێشکی بە ئەزموون" — بۆ کرداری دین (بیر) و دنیا (کار)، وەک مانا لای یارساندا، وێنەیی و ماناداری کردگاری بووە.
٣. داهێنانی نووسین: درێژکردنەوەیەکی کار و بیرکردنەوەی جووتیار
٣.١ داهێنانی خەتی مێخی
داهێنانی نووسین، وەک مانادان بە زمان و وشەکان، تەنها دەستکەوتێکی بەڕێوەبەرایەتی نەبوو، بەڵکو خاڵێکی گۆڕانکاری گرنگ بوو لە گەشەسەندنی بیرکردنەوەی ئەبستراکی مرۆڤی دێریندا. سیستەمی نیشانەی وێنەیی پێشووتر — بەرهەمی کار و بیرکردنەوەی مێشکی مێینە و نێرینە — ڕێگای بۆ کار-بیر-و-تەرکیبێکی ڕێکخراوی جووتیارانە کرد، کە بەنۆرەی خۆی هێمای زمان ڕێگای بۆ مانابەخشینی زمانی بە ئاراستەی ڕێگا دۆزینەوە و نوێبوونەوە کرد، و دەرگای بۆ داهێنان و نووسینی خەتی مێخی کردەوە:
بەخشینی مانا بە جیهان: نیشانە مێخییەکان بوونە تۆمارێکی بینراو، و مانایان لە وێنەی دەنگ و ئاسۆ جیاوازەکانی زمانی جووتیارە داهێنەرەکانی زاگرۆس وەرگرتووە — وەک هەڵچوونی ئاو یان بادانی ڕووەک — کە لە ژینگەی سروشتیدا هەبوون، لەگەڵ دەرکەوتنی کشتوکاڵی نیشتەجێبوو، گەرمای تیشکی سەهۆڵبەندی هەڵوەشاندووەتەوە، و بەستەڵەکی بەرەو کۆتایی ڕۆیشتووە.
هۆشیاری زمانەوانی: ئاخافتن، لەم قۆناغەدا، مانادانانی مرۆڤی بۆ دنیا فراوان کرد، لە ڕێگەی وێنەی بینراو و گۆڕاوی زەوی و تۆوی ڕووەک و گیاندارەوە. مێشک بەو جۆرە وێنەی فیزیکیی شوێنی سێگۆشەیی مێشکی وەک وێنەی شەپۆلی نزمی ئاو وەرگێڕاوە، و ئەو مانایەش هاوکاری داهێنانی سیستەمی نووسینی مێخی کردووە. لە هونەر و نووسین و مانای مێخ ([wedge] gušum 𒄖𒋧، 𒅗𒋧، 𒄘𒋧) داڕشتندا، سومەرناسان ئەو سێ نیشانەیان وەک مانای مێخ پێناسە کردووە (٨).
تۆماری کەلەپوورناسی و کۆمەڵایەتی بەهێز پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکات کە یەکەمین جووتیاران — نەک هیچ چینێکی شاهانە یان ڕۆحانی — دامەزرێنەری نیشانەدروستکردنێکی ڕێکخراوی زمانەوانی و تۆمارکردنی ژمارەیی شوێن و هونەر بوون. وەک لە پێشەکیدا باسکرا، ئاوی سەر پایە بەردینەکانی گرێ میزاران و مانای تاقی ئاوی کوردی، نیشانەی ئەوەیە کە ئاو وەک تۆو/نەوە، لە زمانی جووتیار، وەک لای پیر و موغان/مۆخەکان ، ماناکەی لە دێرینەوە ماوەتەوە.
زمانێکی هێمایی، ڕەگی لە چاودێری جووتیاری سروشتەوە وەرگرتووە، کە کێڵانیان وەک کردگاری سروشت لێکداوەتەوە، و مانای بە دنیا و دین وەک دێ و دایکی سەرەتای داوە. لە کاتێکدا سومەرییەکان نووسینی مێخییان لە مانا و شێوەی هێمای زمانی دێرینی زاگرۆسەوە داهێنا، گەلانی زاگرۆس بەردەوام لە زمانی هێمایی و گەشەدان بە مانابەخشینی زمانەوە بوون، و شێوازی ژیانی کشتوکاڵی دێرینیان لە زمانیانیان وەک کار و بیر جووتیار پاراستووە. بیرکردنەوەی مۆغ/مۆخ (پیر، بیرمەند) — وەک ئەندازیاری مێشک — سەرچاوەی ئەم داهێنانە بووە؛ و بەپێی گێڕانەوەی هێرۆدۆت، فینیقییەکان شێوەی نووسینی ئەلف و بێیان بۆ یۆنان بردووە. ئەگەر ئەم گێڕانەوەیە لەگەڵ ڕەچەڵەکی زمانی مادەکانەوە بخوێنرێتەوە، دەکرێت بە گریمانەیی بگوترێت کە کار و بیری زمانی زاگرۆسی، لە ڕێگەی گواستنەوەی شێوەی نووسینەوە، بەردەوامیی زانستی و ئامادەیی بۆ زانینی هەبووە — نەک بە مانای باڵادەستی، بەڵکو بە مانای عیلمانی و عیرفان — هەتا سەردەمی عەباسییەکان ئەو شێوازە لە کار و بیر لە ناو جووتیاردا بەردەوامی هەبوو.
٣.٢ پیر و موغ وەک بەرهەمی زمانی هێمایی
پیر و موغان لە سەردەمی مادەکاندا سەرچاوەی دەسەڵات و پاراستنی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی بوون. لەوانەیە — هەرچەندە ئەمە هێشتا وەک گریمانەیەکی وشە-پێکهاتن دەمێنێتەوە، نەک لێکدانەوەیەکی کولتووری چاڵاک — دەستمایە/سەرمایە ("سامانی دەست"/"سامانی سەر") ئەم جیهانبینییە کشتوکاڵییە و کاری فیزیکیی لە پشت سامانی کۆکراوەی موغ/مۆخ بووە، کە ژیان/مانەوە بەهەند وەرگرتووە نەک پارەی یان ئەو مردنەی کە بە داهاتوو/بەهەشت خەیاڵیە بەستراوەتەوە . هەردوو زمانی سومەری و کوردی نیشانەی سەر/سەنگ (𒊕 saŋ) بۆ مەبەستی موغ/مۆخ و کاسەی سەری کەس بەکارهێناوە: سەر و سامان — بەستنی "سەر" بە "کەس" و "سەرمایە"وە — مانای هێمایی و هەوڵی مێشک بە ئەزموون بەیان دەکات، و پیری مۆغ/مۆخ (magus) مانای هۆشیاری، کە گیان/ڕۆحی، بە هەبوونەوەبەستۆتە و مانا زمانیەکەی پاراستووە.
بەگشتی، تۆماری وشەنامەیی و نەخشەی زمانەوانیی بەراوردکاری باسکراو، لێرەدا دەریدەخەن کە سومەری و کوردی، بە ئاستی جیاوازی دڵنیایی، پێکهاتنی وشەیەکی گەردوونناسانەی دێرینی زمانی هێمایی لە زاگرۆس سەریان هەڵداوە، ماوە و گەشەیان کردووە — ڕەگی خۆی لە مانای ئاو، ئەرز/زەوی، و ئاسۆکانی ژیانی کشتوکاڵییەوە — دەربڕاو لە نیشانە و وشەکانی وەک ئا/ئاو (گەردوون)، ئان/ئاسمان (گەردوون)، ئارالی (arali)/ئەرز، و کی-لا (ki-la)/کێڵاندا بەرجەستەکردووە.
تێبینی و سەرچاوەکان
سەرچاوە وشەنامەییەکان (ePSD/ETCSL)
١. 𒀀 — a [ئاو]: نووسراو a، "ئاو؛ تۆو؛ نەوە"، ئەکەدی: mû؛ rihûtu. سەرچاوە: فەرهەنگی سومەری پێنسڵڤانیا (ePSD).
٢. 𒍤𒆸 — u₂numun₂: "یۆنجە"، ئەکەدی: elpetu. لە کورددا: هینجە، وینجە، یۆنجە.
٣. numun [ڕووەک] N (٢٠٨ جار): نووسراو u₂numun₂؛ numun₂ "یۆنجە". شێوەکان: [i] 𒌑𒍤𒆸 u₂ numun₂؛ [ii] 𒍤𒆸 numun₂.
٤. 𒍤𒆸 — ANUMUN [ڕووەک]: نووسراو A.|ZI&ZI.LAGAB|، "گیایی ئەسپارتۆ".
٥. 𒀀𒍤𒆸 — anumun [ئاو] (١ جار، بابلی کۆن): نووسراو a-numun₂، "ئاوی هەڵچوو". سەرچاوە: ETCSL.
٦. tiی سومەری — تۆمار کراوە بە مانای "تیر"، "پەراسوو"، و "ژیان"، کە فرەمانایی وشەبازانەی هەندێک نیشانەی سومەری نیشان دەدات؛ لێرەدا بەراورد کراوە لەگەڵ تیری کوردی، وەک دەنگدانەوەیەکی دەنگی و ماناییی، نەک وەک داڕشتنێکی ڕەگەزناسیی دامەزراو.
٧. 𒀀𒁇 / 𒀀𒁇𒊏 — abara [عەرەق] N (١٧ جار: بابلی کۆن، بابلی ناوەڕاست): نووسراو a-bar؛ a-bar-ra، "عەرەق". سەرچاوە: فەرهەنگی سومەری پێنسڵڤانیا (ePSD).
٨. gušum [WEDGE] — نیشانەکانی 𒄖𒋧، 𒅗𒋧، 𒄘𒋧 وەک پێکهاتەیەکی دوو-توخمە تۆمار کراون بە مانای گشتیی "مێخ" لە ePSDدا. توخمەکانی سەربەخۆی ئەم پێکهاتەیە — gu (𒄖/𒅗/𒄘) و šum (𒋧) — لە دەرەوەی ئەم پێکهاتەیەدا مانای جیاوازیان هەیە. ئەم وتارە بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە کە ئایا پەیوەندییەکی مانایی ڕاستەقینە هەیە لەنێوان "مێخ" و ئەم ماناانە سەربەخۆیانەدا، یان تەنها هاوشێوەیی دەنگییە.
سەرچاوە گشتییەکان
فەرهەنگی سومەری پێنسڵڤانیا (ePSD)، زانکۆی پێنسڵڤانیا.
کۆرپەسی ئەلیکترۆنی ئەدەبیاتی سومەری (ETCSL).
لێکۆڵینەوە لەسەر زمانە دێرینەکانی زاگرۆس: شیکارییەکی دیاردەناسانە لە دەنگ، وێنە و مانای سروشتی لە زماندا (https://lex.vejin.net/ck/).
تێبینی: ئاڕاستەیەکی مێژوویی-فەلسەفی
بە درێژایی کات، و بە تایبەتی لەگەڵ داوی کەوتنی ڕێکخستنی شار-دەوڵەتی سومەر، چیرۆکی مێتافیزیکی و ئایینی، لەو ئایدیاڵەی کە ئاو بووە، بەرەو ئایینی وشە ماناکەی گۆڕاوە، و ئەوەش پایەی گەندەڵی و مایەی پووچی ئیمپراتۆر و پەیامی زاڵی تاکیان بەسەر کۆدا ئاشکرا دەکات: پەیامی خۆیان وەک پەیامی خودا و خواکان سەپاندووە — کولتووری زاڵ و ئیمپراتۆری کە لێکەوتەی ئەو گۆڕانەیە بۆ سێهەزار ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، و تا ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر تاک و کۆمەڵ جێدەهێڵێت.