ئایا یاداشت‌و ژیاننامەو بیرەوەری سیاسیەکان جێگەی متمانەن؟

هەرێم حەسەن ئەحمەد
  2020-09-15   
بە بەراوردکردنی خوێندنەوەی یاداشت و بیرەوەری سیاسی و کەسایەتی یە جیهانی یەکان بە بیرەوەری سەرکردەو سیاسەتمەدارانی کورد،دەگەیتە ئەو ئەنجامەی،کە کەسایەتی وڵاتانی تر،زۆرجار باسی هەڵەکانی خۆیان دەکەن و هاوسەنگن لەگێڕانەوەو شیکارکردنی ڕوداوەکان،بەڵام ئەوانەی کوردستان،تاکلایەنە مێژوو دەنوسنەوە.ئەوان بۆبزر نەبونی ڕاستیەکان و وانەپێدان بەنەوەکانی داهاتوو خزمەتکردنی مێژوو سیاسەتی وڵاتەکەیان نوسینەکان ئەنجام دەدەن،کەبەهیچ جۆرێک ناهێڵن زیان بە کۆمەڵگەو ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بگات،بەڵام نوسینی یاداشتەکان زیاتر کۆنەقین و لێدان لەنەیاران و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و هەڵپەی بەناوبانگ بون و بونە ژمارە ئەم کارانە دەکەن.

هەرچی پەیوەندی بە ڕاستێتی و متمانەپێدان بەزانیاریەکانی ناو یاداشتی کەسایەتیەکانەوە هەیە،ڕاستە سەرۆک وسیاسیەکان مافی خۆیانە،یاداشت و ژیاننامەکانیان بنوسنەوەو ئەوەی لەناخیاندایە بیخەنە سەر کاغەز، بەڵام نابێت کەسانی خوێندەوارو ڕۆشنبیرو تێگەیشتوو بەڕەهایی هیچ زانیاریەک لەهیچ سەرکردەیەک وەربگرێت و دەستبەجێ بڕوای پێبکات،چونکە پێش هەموو شتێک هەر کارێک مرۆڤ بیکات شایەنی رەخنەیەو مرۆڤ خاوەنی کۆمەڵێک غەریزەیە بەتایبەتی غەریزەی خۆ پێ راستبون و دورخستنەوەی عەیب و عاری خۆی و خۆسەپاندن و بەکەمدانان و تاوانبار کردنی ئەوانیتر.

بۆیە نابێت لەخوێندنەوەی یاداشت و ژیاننامەی کەسایەتیەکان فاکتەری ئاینی، حیزبایەتی،ناسیۆنالیستی،ناوچەگەرایەتی،هۆزایەتی و بەرژەوەندی ماددی زاڵبێت بۆوەرگرتن و بڕواهێنان بەوەی سەرکردەکان نوسیویانە..بەڵکو دەبێت لەکاتی خوێندنەوەی پەرتوکی یاداشتی سیاسیەکان،مرۆڤ مێشکی خالیبکاتەوە لەم خاڵانە،ئینجا لەڕێگەی بەراوردکاری،شیکاری،بەدواداچون،دۆزینەوەی فاکتەرە ناوەکی و دەرەکیەکان و بەهەندوەرگرتنی فاکتەری کۆمەڵایەتی و دەرونی کارەکتەرەکان و کات و شوێنی روداوەکان،ئینجا زانیاریەکان قبوڵبکات،بەمجۆرە دەگات بە ڕاستیەکان.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×