سلێمانی چی پێویستە؟!

د.رێبوار کریم محمود
  2020-02-15   
ماوەیەکە گفتوگۆی گەرم هەیە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی (یەک) پرۆژە بۆ سلێمانی، ئەویش شەقامی (۱٠٠) مەترییە.
بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا سلێمانی هەر ئەم شەقامەی پێویستە؟!
نەخێر.

_ سلێمانی پێویستی بە کارەبایە کە لەکاتی پێویستیدا نیە. جا کە خەڵک پێویستی نەبو، هەبێ یان نەبێ بۆچی باشە؟!

_ سلێمانی پێویستی بە ئاوە، ئاوی سازگار، نەوەک ئاوێک بە کلۆرێکەوە کە لە ۲٠۱۸وە ئێکسپایەر بوە.

_ سلێمانی پێویستی بە پردو جادەیە، جادەی سەرەکی و کۆڵان، پێویستیان بە قیرتاوە، نەوەک پینەو پەڕۆ.

_ سلێمانی پێویستی بە خەستەخانەیە، شارێکی وەها چۆن ئەبێ بچوکترین خەستەخانەی سوتاوی لەعیراقدا تیابێت؟!

_ سلێمانی پێویستی بە قوتابخانەیە، قوتابخانەی مۆدێرن، کە دەوامی ئاسایی بێت، نابێ قوتابخانە ئەو هەمو دەوامەی تیا بێ.
_ سلێمانی پێویستی بە بوژانەوەی وەرزش، هونەر، سینەما، رێکخراو...هتد هەیە. ئێوە لەبری هاندانی سینەما، هەر رۆژەی فلیمێک بە خەڵکەکەی دەرئەکەن.

_ سلێمانی پێویستی بە هەلی کارە، پێویستی بە فریاکەوتنی ئەو دەیان هەزار گەنجە بێکارە هەیە کە لە هەمو شتێک بێزارن.

_ سلێمانی پێویستی بە نەوت و غازە، ئەزانن کام نەوت و غازە؟ ئەوەی لەژێر خانوو خاکەکەیدایە بەڵام بەشی ئەوی پێوەنیە.

_ سلێمانی پێویستی بە هەوای پاکە، ژینگەیەکی ئەوێ کە تەندروستی خەڵکەکەی تیاپارێزراوبێت.
چی ریز بکەم؟

سلێمانی و هەمو شارو شارۆچکەکانی پێویستیان بە خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە. پێویستی بەپرۆژەیە. بەڵام پرۆژەیەک بەیەک بڕیار جێبەجێ بکرێ، نەک وەک جادە (۱٠٠) مەترییەکە (۱٠٠) بەیاننامەی بۆ دەربکرێ.

د.رێبوار کریم محمود
نوێنەری سلێمانی لە پەرلەمانی عیراق
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×