دەبێ بارزانی-ش وەک مام جەلال بێت

سیروان ره‌شید
  2025-11-20   

لە ٢٠٠٨ رەحمەتی مام جەلال لەمافی یەکێتی خۆشبوو دووساڵ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی بەخشیەوە بە پارتی لە پێناوی نیشاندانی نیەت باشی بەرامبەر پارتی، کە نۆرەی حزبەکەی بوو وەری بگرێت.

ئێستا لە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم کە زیاد لە ساڵێکە دواکەوتووە، کاک مەسعود بارزانی، دەبێ وەک چەترو کۆکەرەوە رۆڵی خێر بگێڕێ و تەنازول لەمافی حزبەکەی بکات لە پێناوی لاوازنەبونی قەوارەی نەتەوەیی هەرێم کە ئێستا بۆتە پشت و پەنا بۆ نەتەوەکەمان لە باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵاتی کوردستانیش .

بەردەوامبوون لە دڕدۆنگی و پێکنەهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ واتە بەردەوامبوونی دووبەرەکی ناوخۆیی و ئەم لێکەوتە خراپانەی دەبێ؛

-فەوتانی دوو موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە، چونکە حکومەتی هەرێم ساڵێکە لاوازتربووەو قورسایی بەرامبەر بەغدا زیاتر لاوازتریش دەبێ و بەدوو بەرەکیش بەرگری لە مافەکانی مووچە خۆری بەش مەینەتی هەرێم ناکرێ.

- وێرانتربوونی دۆخی کورد لە کەرکوک و خانەقین و شەنگال و شێخان و ئامادەنەکردنی پلانی هاوبەش بۆ خزمەتی دۆزی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان.

- کارنەکردن بۆ جێبەجێکردنی زیاد لە ٢٠ مادەی دەستوری لە قازانجی کورد کە عەرەبی سەردەست هیچ بەلایەوە گرنگ نیە بێ لەبری ئێمە شەڕی جێبەجێکردنی بکات.

- حسابنەکردنی شیعەو سوننە بە ماف و خواستی کورد لە بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی کابینەی حکومەتی نوێ لە بەغدا و مەحرومکردنی هەرێم لە ملیاران دۆلاری داهاتی زەبەلاحی حکومەت و هاوکاری جیهانی کە دەدرێ بە بەغداو هەرێم لە ٢٠١٤وە لێی مەحروم دەکرێت.

لاوازبوونی زیاتری پێگەی کورد لە ناوەندی بڕیاردانی سیاسی عێراقدا لە دەسەڵاتی (جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری).

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×