ھەتا ئەو بایە لەو کونەوە بێت

رێبوار کەریم وەلی
  2021-03-05   
رەنگبێ لاچوونی نێچیرڤان بارزانی لەپۆستی سەرۆکی حکومەت، بەقەدەر نەمانی مام جەلال بۆ یەکێتی کەمەرشکێن بێت؛ خوا بۆی دابوون، لەسلێمانی موعارەزەو لەھەولێریش حکومەت بوون، ھەر چییەکیش لەسلێمانی رویدابا، حکومەت ئۆباڵەکەی بە ئەستۆ دەگرت.
*
ئەم پارتییەی ئێستا، بەغدا چ بەھەولێر بکات، ئەویش بەسلێمانیی دەکات. ئەگەر موتیع و ملکەچی ھەولێر نەبی ئەوا ھەر کەس لە ماڵی خۆی.
*
ئەو بێمنەتییەی ھەولێر لە مەسەلەی ھەڕەشەکردن بە دوو ئیدارەیی لەوەڕایە کە پارتی دڵنیا بووە، یەکێتی نە خۆی پێوە بەڕێدەبرێت و نە دەتوانێ قووت و موچەی خەڵکی خۆی دابین بکات.
دانانی قوباد تاڵەبانی وەکو سەرۆکی شاندی ماراسۆنکاری ھەرێم لە بەغدا زۆر زیرەکانەیە؛ نەوەکا بە ناوی ھەولێر بچێتە داوای بودجە و بۆ سلێمانیی بخوازێت!
*
لانیکەم دوو ساڵە یەكێتی قەوانێکی ھەیە لێدەدات و، بەدەم ئەو ئاوازەوە شەوان تەگبیر دەکات کە چۆن بە کارتی دوو ئیدارەیی پارتی ئەبڵەق بکات! کەچی دەرکەوت نیوەشەوێک پارتی بۆمبەکەی ھەڵداوەتەوە بن لێفەی یەکێتی!
*
ھەموو ئومێدی یەکێتی ئەوە بوو کە بتوانن لە دەرەوەی حکومەتی ھەرێمەوە، موچەی دەڤەری سەوز لە بەغداوە دابین بکەن، بەڵام ئەوە سەری نەگرت و پێدەچێ پارتیش ئەوە بزانێت. بۆیە لەسەر سینیی زێر دوو ئیدارەیی پێشکەشی یەکێتی کرد. سەیر ئەوەیە کە یەکێتی ئەوەی بە ھەڕەشە وەرگرتووە!!.
*
ئەلبەتە پرۆژەی راستکردنەوە رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستان لە بەر ھاتنی پاپا چەند رۆژێک دەوەستێ! بەڵام ھەقە ئیتر لێرە بەدواوە یەکێتی لەگەڵ خەڵکی خۆی راستگۆ بێت. بەڕاستی و بە فیعلی بچێتە بنباری ئیدارەی ناوچەکەی خۆیەوە و واز لەو تەگبیرانە بێنێت.
*
راستە بۆ پارتی قورس دەبێ ببێتەوە حاکمی دوو شار، بەڵام پارتی بەسەرێک سلێمانیی لەکۆڵ دەبێتەوە و بەسەرێکی دیکەش ئۆباڵی ئەوەی ڕوو دەدات دەخاتە ئەستۆی ئێستای یەکێتی.
*
ھا ئەگەر یەکێتی بە تەمای موعجیزەیە لە حوکمڕانیدا، شتی وا روو نادات. جارێ ئەو بایە ھەر لەو کونەوە دێت.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×