لاھورتان کردە حوسێنی کەربەلا

رێبوار کەریم وەلی
  2021-08-25   
دژایەتی و دابەزاندنی کێشەکان لەناو پارتیدا، لەگەڵ لاھوری شێخ جەنگی تا ئاستی کێشەی شەخسی، نەک ھەر نەبووە ھۆی لێدان لە پێگەی ئەو کوڕە، بگرە ئەوەی پارتی بۆ لاھوری کرد، ئەو دە ساڵی دیکەش پڕوپاگەندەی بۆ خۆی کردبا ھەر ئەوەندەی پێدەکرا.

*
لاھوری شێخ جەنگی لە ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندەدەوە بە پاڵپشتی و شەونخۆنیی مێدیا و سۆشیال مێدیای پارتی بووە خاوەنی دەنگی یەکەمی کۆنگرەی چواری یەکێتی!

*
پارتی کوێرانە کەوتە ھەمان ئەو بەزمەوە کە کاتی خۆی لە دژی نەوشیروان مستەفا کردیان، ئەگەرنا لاھور چەند جارێک بە رەسمی داوای کرد کە لیژنە لە سەر رووداوی ١٦ ی ئۆکتۆبەر پێک بێت و دەربکەوێ کە کێ پشتئەستوور بە ٣٨ ئیمزاوە رێککەوتنی کردووە؟

*
پارتی ئەوەی باش دەزانی؛ لە کۆبوونەوەی دوکان، گومانیان لە بافڵ تاڵەبانی ھەبوو(تەنانەت زانیاریش) بۆیە لە ژووری بە تەنھادا، گوشاریان بۆ ھێنا کە ئەگەر شتێکی کردووە، ئاشکرای بکات.

*
ئەو ھەر ئینکاری کرد و پارتیش باوەڕی کرد!

*
(بۆ مێژوو)ھەموو دەمانزانی لە ١٦ بێت یان لە ١٧، کورد ئۆکتۆبەرێک قەرزاری بەغدایە و دەبێ بیداتەوە. براکانی لاھوریش ئەوەیان دەزانی. یەکیان بووە کەواسوری بەر لەشکر و ئۆباڵی ھەموو قەزییەکەی لە ملی خۆی پەستا، بێ ئەوەی سەنتێکی دەست بکەوێ!
*
بۆ پارتی، ئاراس بووە وێنەی لاھور لە ئاوێنەی خیانەتدا، کوڕانی تاڵەبانی نەک ھەر پاک بوونەوە، بگرە مامی بچوکیان موسادەقەی ئەمریکای وەرگرت وەک شەریکی حوکمڕانیی کوردستان!

*
یەکێتی ھەر لە کەرکوک مابوو، بۆیە لاھوریش لەناو یەکێتی بوو بە قارەمان. قارەمانێک لە زرێ و شمشێرەکەی ھی پارتی بوو.

*
ئەوەی ئەمڕۆ کوڕانی تاڵەبانی دەیکەن، رێک ھەمان شتەیە کە پارتی کردی و ھێشتاش لەسەری بەردەوامە. تا دوێنێ دەیانگوت دەبێ بچێتە بەردەمی دادگا و وایانزانی ناچێ! کە چوو ئێستا دەڵێن دەبێ کوردستان بەجێ بێڵێت! کە کوردستانیش بەجێبێڵێت، ئینجا رەنگبێ بڵێن نابێ بگەڕێتەوە.

*
کوڕانی تاڵەبانی دەمێکە بیر لە لابردنی ئەو بەربەستە دەکەنەوە. بەڵام کاتێ دەستیان دایە پەلامار دەبوایە گەرماوگەرم کوده‌تاکەیان سەرخەن، ئەگەرنا ئەوەی ئێستا دەبیندرێ، تەنھا شکستی کودتاکەیە.

*
لاھور نەک پێگەی بەھێزتر بووە، بگرە میسداقییەتی ھەموو تۆمەتەکانی سەریشی چووەتە ژێر پرسیارەوە! کەسێک بڵێ دەبێ قانون حوکم بکات، چاوەڕێی قەراری دادگا نەکات و بە تۆمەتبار بڵێ دەتپارێزم و، بڕۆ دەرەوەی وڵات! بەپێی قانون دەبێتە شەریکی تۆمەت!

*
خولاسەی کەلام ئەگەر کوڕانی تاڵەبانی لە لاھور بێ منەتن، لێگەڕێن با قانون حوکمی لەبارەوە بدات، یەکێک بچێتە دادگا، دەچێتە زیندانیشەوە. یەکێتیی کۆن و نوێ ھەر ھی ماڵی مام جەلالە و دەبێ بایی ئەوەندە متمانەیان بەخۆیان بێت کە دەنگ بۆ حزبەکەیان کۆ بکەنەوە. نەک ئیمزای لا بەلا.

ئەو جموجۆڵانە لاھوریان لەسەر گردەکەی سەرچنار کردە حوسێنێکی دیکە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×