بڕگەی ناو بوجە، بۆ هەرێمی جیا یان بۆ موچە؟

كاروان مەحمود حاجی - عەبدولڕەزاق شەریف
  2023-06-11   

كاتێك ئێمە كارمان لەدەستەی جێبەجێكردنی پرۆژەی هەرێمی سلێمانیا ئەكرد، زۆرترین هانامان بۆ بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی برد. ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتداری ئەو حیزبەن نەك پشتیوانیان نەكردین بەڵكو دژایەتیان دەكردین‌و دەیان لێدوان‌و نوسینیان لەوبارەیەوە هەیە.
هەوڵی تەعامولكردنی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگای سلێمانی‌و ناردنی میزانیەی تایبەتی پارێزگاكە هەوڵێكی تازە نیە ! هەمان ئەوكاتەی ئێمە كارمان لە پرۆژەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی دەكرد چەند پەرلەمانتارێكی كورد لەبەغدا بەئاڕاستەی لامەركەزی‌و جیاكردنەوەی میزانیەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان كاریان دەكرد.
سوپاسی دكتۆر یوسف دەكەین هەفتەی پێشو لەوتارێكدا هەم یاسایی‌و دەستوریبونی هەرێمی سلێمانی باسكردو هەم ئەو رایەی كاك نەوشیروانی پشتڕاستكردەوە كە ئێمە پێش سێ ساڵ نوسیمان‌و وتمان بەڵام لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان‌و سەركردەكانیانەوە وەك حیكایەت پێناسەیانكردو رەتیانكردەوە (كاشكا لەسەروەختی خۆیا دكتۆر پشتیوانی ئێمەی بكردایە گەر بەدێڕێكیش بوایە) بەهەرحاڵ ئێستاش جێگەی دەستخۆشیە.
هەمو ئەوانەی كارمان لەو دەستەیەدا دەكرد بەخۆمان‌و خێزان‌و مێژومانەوە لەخەمی گەل‌و نیشتیمان‌و كوردایەتیا بوین، لەخێزان‌و بنەماڵەی شەهیدو پێشمەرگە بوین، بۆیە لەتەخوینی پارتی‌و یەكێتی‌و لەموزایەدەكردنی فشە كوردایەتی باكمان نەبوو.
هەمو كاری ئێمە بۆ ئەوەبو خەڵكی هەرێمی كوردستان بەگشتی‌و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی لەمەترسی تەسلیمبونی پارتی‌و یەكێتی بەدەسەڵاتدارانی بەغدا، لەمەترسی شەڕی بەرژەوەندیەكانی هەردوو بنەماڵە حوكمدارەكە بپارێزین چونكە دەمانزانی گەر بەشێوەی دەستوری‌و یاسایی هەرێمی كوردستان نەبێت بەدوو هەرێمی خاوەن سەروەری ئەوەی ئێستا ناوی هەرێمی كوردستانە لەسەر دەستی ئەو جوتە حیزبەو جوت بنەماڵەیە نامێنێت، ئاشبەتاڵێكی ئابڕوبەر بەسەر میلەتەكەماندا دەهێننەوە.
بڕگەی (تەعامولكردنی پارێزگایەكی هەرێم لەگەڵ بەغداو رەوانەكردنی میزانیەی پارێزگاكە..) لەیاسای بوجەی سێ ساڵی ئایندەی عێراقدا، كارێكی زۆر گرنگ‌و چاكە بەڵام خەنجەرێكی دوو دیوەو گەر تەنیا بەدەستی یەكێتی‌و بنەماڵەی حوكمداری یەكێتیەوە بێت رەنگە ملی خۆمانی پێ ببڕێتەوە ! بۆیە پێشنیاز ئەكەین:
- یەكەم
ئەو بڕگە یاساییە وەك جێگە پێی هەنگاوی یەكەم، بەرنامەیەكی تۆكمەش بۆ هەنگاوەكانی ئایندە دابنرێت بەمەبەستی گەیشتن بەستراتیژو ئامانجی پێكهێنانی هەرێمی سلێمانی (ئێمە پرۆژەیەكی موتەكاملمان بۆ ئەو قۆناغی راگوزەرە نوسیوە)
- دووەم
هەتا بەهەرێمبون ئەگەین ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەكتیڤ بكرێت‌و پارێزگارێكی نوێ، بەهێز، حاكم‌و بێلایەن دابنرێت، تاكو هەڵبژاردنی ئایندە باری نائاسایی رابگەیەندرێت، تەواوی هێزە ئەمنیەكان‌و یەكە ئیداریەكانی لەژێر دەسەڵاتی پارێزگارو چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكەدا بێت.
- سێیەم
كاربكرێت بۆ بەهەرێمبونی پارێزگای كەركوك وەك هەنگاوی یەكەم بۆ سەلماندنی كوردستانی بونی ئەو شارە.
- چوارەم
لیژنەی هاوبەش لەنوێنەرایەتی پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، كەركوك‌و سلێمانی‌و هەڵەبجە بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری هەرسێ هەرێمەكە پێكبهێنرێت لە دەستورەكەدا (سنوری خاكی كوردستانی فیدراڵ، پێكهاتنەوەی هەر سێ هەرێمەكە بەدەنگی خەڵك لەئایندەیا) وەك دوو بەندی هاوبەش جێگیر بكرێت.
دوا قسەشمان داوایەكە لەهەمو كەسانی دڵسۆزو نیشتیمانپەروەر، بەهانای ئەم هەلومەرجە گرنگەی چارەنوسی گەلەكەمانەوە بێن، گەر رێكنەكەوین‌و وانەكەین، حوكمدارە تەسلیمبوەكانی هەرێمی كوردستان كەشتی ئومێدو هیوای رابردو، ئێستاو ئایندەمان نوقمی دەریای بێ بن ئەكەن و خۆشیان وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرەچن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×