کوردستان خاکێکی جیۆپۆلیتیکە و چواردەوری بە کۆمەڵێک وڵاتی زلهێز دەورە دراوە و پێگەیەکی گرنگە بۆ ئێران و ئیسرائیل هەردوو لا پێشتر لە هەوڵدا بوون کە بەکاری بهێنن و لەژێر ڕکێفی خۆیاندا بێت بۆ بەدەستهێنانی مەرامی خۆیان و بەهێزکردنی پێگە و بنکەیان ، پێش ئەم شەڕە بەتەواوی خاکەکەی دەستەمۆ کراوە و هیچ بڕیاڕ بەدەست نەبووە و کۆمەڵێ شوێنی ناڕاستەوخۆ سودی لێوەرگیراوە ، وە لە گەرمەی ئەم شەڕەشدا هیچ بەڵێنێک نەدراوە بە کورد لەلایەن ئێران یان ئیسرائیلەوە و تەنانەت موچەی هاوڵاتیان دابەشنەکراوە ، لە ئێستاشدا بەڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی کوردیەوە هیچ پاڵپشتیەک دەرنەبڕاوە بۆ هیچکام لە دەوڵەتان پشت کردنە دەوڵەتێکی تر ، لەم قۆناغەدا پێویستە کورد چاوەڕێی کات بکات بۆ ئەوەی بەرچاوی ڕوناک بێتەوە و تێبگات لە شەڕەکە و لێکەوتەکانی چونکە کورد پێش ئەم قۆناغه لە ئاشتیدا بووە بۆیە بژاردەی شەڕ هیچ سودێک ناگەیەنێت بە ناوچەکە
کوردستان سنورێکی درێژی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا هەیە و زۆرێک لە کاڵاکان هاوردە دەکرێن لە ئێرانەوە لە ئەگەری هەر داخستنێکدا کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان و شتومەک دەبێت و کۆمەڵێک پێداویستی خواستی زۆری لەسەر دەبێت و نرخیان بەرز دەبێتەوە بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئێران تاکە سنوری بازرگانی هەرێمی کوردستان نیە تورکیا و سوریاش هاو سنوری بازرگانیان هەیە و ئەتوانرێت سودی لێوەرگرێت لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا واتە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا هەیە بەڕێژەیەکی دیاری کراو
قورسترین جوڵە لە ئێستادا مامەڵە کردنی کوردستانە بەرامبەر دۆخەکە ، ڕەنگە پێشتر ئەم بڕیارە درابێت لێرە و لەوێ پاڵپشتیەکی نا ڕاستەوخۆ هەبێت بەڵام هەر پاڵپشتیەکی ڕاستەوخۆ بۆ هەر لایەک ڕوبەڕوی زەبری کوشندە دەبێتەوە لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە ، پاڵپشتی هەر لایەک بکات بەرامبەرەکەی زەبری کوشندەی لێ دەدات وە خاکەکەی لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بەکاربێت وڵاتی بەرامبەر زەبری کوشندەی لێدەدات
کوردستان هیچ سیستەمێکی پاراستنی ئاسمان و توانای گەڕاندنەوەی هیچ موشەکێک یان هیچ هێرشێکی ئاسمانی و سەربازی نیە وە هیچ سیستەمێک نیە کە کوردستان بپارێزێت لە هەر درۆن و موشەک و بۆمبارانکردنێک بۆیە زۆر بە ئاسانی ئەتوانرێت ببەزێنرێت و بەکاربهێنرێت گورزەی کوشندەی لێبدرێت ، لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتوەتە ناو جەنگێکی گەورەوە و شەڕ دەستی پێکردوە کوردستانیش ناوچەیەکی جیۆپۆلیتیکیە و ئاسان نیە کە دوربێت لە پریشکی شەڕ و دیار نیە کەی تەواو دەبێت و چۆن بە چ باجێک کۆتایی دێت و وڵاتانی تر ئایا تەماشاکەر دەبن یان بەرەیەک هەڵدەبژێرن چونکە کەوتنی ئێران بە تەنها نابێت کەوتنی ڕیزێک وڵاتی تریشی بەدواوە دێت و کۆتاییان دێت