یاسای ڕزگارکردنی کورد بە فەرمی پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کرا و بووەتە بەشێک لە پرۆسەی یاسادانان. یەکێکە لەو پڕۆژە یاسایانەی کە لەم دواییانەدا مشتومڕی سیاسی و میدیایی بەربڵاوی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لەناو کورد و لەنێو ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە مافی مرۆڤ و ئاسایش و سەقامگیرییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستد هەیە، ئەم پڕۆژە یاسایە لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٦ دا بە فەرمی پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرا، واتە یاساکە چووەتە ناو پرۆسەی یاسایی فەرمی لە ئەمریکا و لە کۆنگرێس تۆمار کراوە.
پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ ئەنجومەنی پیران مەرج نییە بەو مانایە بێت کە ببێتە یاسا؛ تەنیا سەرەتای گەشتەکەیە لە ڕێگەی سیستەمی یاسادانانی ئەمریکاوە. لە ئێستادا پرۆژەیاسای ڕزگارکردنی کورد هێشتا پەسەند نەکراوە و کاریگەری یاسایی پابەندکەری نییە، بەو پێیەی هێشتا دەنگی کۆتایی وەرنەگرتووە. لە ئێستادا پڕۆژە یاساکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پڕۆسەی پەرلەماندایە، کە پێویستی بە کات و مشتومڕ و کۆدەنگی سیاسی هەیە پێش ئەوەی بتوانرێت بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
بۆ تێگەیشتن لە چوارچێوەی یاسایی ئەم پڕۆژە یاسایە، زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە کۆنگرێسی ئەمریکا لە دوو ژووری سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە ئەنجومەنی پیران (Senate) و ئەنجومەنی نوێنەران (House of Representatives). هیچ پڕۆژە یاسایەک ناتوانێت ببێتە یاسا، ئەگەر بە هەردوو ژوورەکەدا تێنپەڕێت و ڕەزامەندی ئەوان وەرنەگرێت. پرۆسەی یاسادانان بە شێوەیەکی گشتی بەو شێوەیە دەست پێدەکات کە پڕۆژە یاساکە لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی پیران تاوتوێ دەکرێت، لەوێدا لێکۆڵینەوە بۆ دەقەکان دەکرێت، کاریگەرییە سیاسی و یاساییەکانی دەخوێندرێتەوە و لەوانەیە لەم قۆناغەدا هەموارکردنی جۆراوجۆر پێشنیار بکرێت.
دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لیژنەکان، ئەگەر پڕۆژە یاساکە لە لایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندکرا، دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران بۆ ئەوەی دەنگدانی گشتی لەسەر بدرێت. ئەگەر دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا، ئەوا دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران، لەوێشدا مشتومڕی زیاتر و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت، ئەگەری هەموارکردنەوەشی هەیە. ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاساکەی بەشێوەی کۆتایی پەسەند کرد، ئەوا دەنێردرێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات. هیچ پڕۆژە یاسایەک نابێتە یاسا تاوەکو بە فەرمی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ئیمزا نەکرێت، لەو کاتەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاریگەری یاسایی پابەندکەری دەبێت.
بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە دەتوانین بڵێین یاسای ڕزگارکردنی کورد بە فەرمی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا بەشێکە لە پرۆسەی یاسادانانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و هێشتا نەبووە بە یاسا. سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە پەیوەستە بە ئاستی پشتیوانی سیاسی، کە لەناو کۆنگرێسدا وەریدەگرێت و بە دەرئەنجامی ئەو مشتومڕ و دەنگانەی کە لە قۆناغەکانی دواتردا ڕوودەدەن. تا ئەو کاتە پڕۆژەکە وەک چوارچێوەیەکی یاسایی پێشنیارکراوی دەمێنێتەوە بەبێ هیچ پابەندبوونێکی یاسایی ڕاستەقینە.
هەڤاڵ ڕەوف یەحیا
٢/٢/٢٠٢٦
سەرچاوە:
Sources / References
Office of Senator Lindsey Graham
Graham, Blumenthal Introduce the Save the Kurds Act.
Official press release announcing the introduction of the bill in the U.S. Senate.
https://www.lgraham.senate.gov
Congress.gov – U.S. Congress
Official legislative tracking system of the United States Congress, providing information on bills, sponsors, and legislative status.
https://www.congress.gov
United States Senate – Official Website
Overview of the U.S. Senate and the federal legislative process.
https://www.senate.gov
U.S. House of Representatives – Official Website
Information on the role of the House of Representatives in the U.S. legislative process.
https://www.house.gov
The New Region
Independent news outlet covering Middle East affairs and Kurdish political developments.
https://thenewregion.com
Middle East Institute
Policy analysis and research on U.S. foreign policy and Middle East security.
https://www.mei.edu