بانگەشەی هەڵبژاردن‌و بەرەی مقاوەمە، هەرێم دەکەنە دوو ئیدارەی جیاواز

سەیوان سیروان
  2024-10-10   


عێراق و هەرێمی کوردستان لە دۆخی داینامیکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەرنین؛ ئەگەرچی پێشووتر دووکەڵی ئاگرەکە دەبیندرا، پێویست بوو میکانیزمەکانی ڕڕووبەڕووبونەوەو هەماهەنگی دابین بکرێت، بەڵام ئێستا ئاگر و هەەڕەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانەی جەنگی غەزەوە گەیشتونەتە عێراق، بێگومان ئەمە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت؛ 
بەرەی مقاوەمە لە عێراق کە خۆیان لە حەشدی شەعبی و لەناو حەشدی شەعبیشدا خۆیان لە هێزە وەلائییەکاندا دەبیننەوە لەماوەی ساڵێکدا نیزیکەی (٢٠٠) جار لە عێراقەوە هێرشیان کردۆتە سەر خاکی ئیسرائیل و هێزەکانی هاوپەیمانان لەناوچەکە.

 ئەوە ڕوونە کە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل گۆڕاوە بۆ وەشاندنی گورزی کاریگەر لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕاستییەک لەوانەش سادەتر ئەوەیە حکومەتی فیدراڵی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی هێزە چەکدارە شیعەکانی نییە، بگرە هەر ئەو هێزە چەکدارانە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بڕیار لە ڕابەری کۆماری ئیسلامییەوە وەردەگرن، خۆیان پێکهێنەری کابینەکانی حکومەتی عێراقن. 

لەناو ئاگرو دووکەڵدا، هەرێمی کوردستان بۆ نوێکردنەوەی شەرعیەت هەڵبژاردن دەکات، یەکەمجارە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەغداوە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان ڕوونەو دەوترێتەوە ئەوەیە کە دوو زۆنی سیاسی و جوگرافی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە درووستکراوە، ململانێکانیان لە شەش دەیەی ڕابردوودا بوەتە هۆی شەڕی نەگریسی خوێناوی، هەروەها بوەتە هۆی ئەوەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا دەیان هەزار گەنج کۆچ بکەن، هەموو سووچێکی ئەم جیهانە بە ئارامتر بزانن لە نیشتیمانەکەیان.
ئەم دووبەرە سیاسییە دابەشبوون بەسەر دوو میحوەری ناوچەییدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەو پێگە جوگرافییەی هەیەتی نیزیکترە لە تورکیا، ئەمەش هەڕەشەکانی پەکەکە و لایەنە هاوسۆزەکانی پەکەکەی زیاتر کردووە بۆ سەر ناوچەی جێ نفووسی پارتی. 

لەبەرانبەردا دیمەنێکی ترسناکتر دەبینین، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کە نیزیکە لە ئێران و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، لە ڕێگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە خۆی وەک بەشێک لە بەرەی مقاوەمە دەردەخات، بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردۆتە هۆیەک بۆ ئەوەی ئاگری جەنگە ناوچەییەکە بەرەو هەرێمی کوردستان ڕابکێشن. شێوازی بانگەشەکانی سەرۆکی یەکێتی، تەنها بارووت و چەکی پێویستە بۆئەوەی بەشێکی هەرێمی کوردستان بکاتە «جورف سەخر». 

بەکورتی، لە هەرێمی کوردستاندا چەندین حیزبی سیاسیی و سەرکردەی دیار، دەیان لیست هەن کە بەشداریی لە هەڵبژاردندا دەکەن، بەڵام ئەمانە هەر هەموویان دابەشبوون بەسەر بەرەی مقاوەمە (کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشێکە لێی) لەگەڵ بەرەی پارتی دیموکراتیی کوردستان. ئەمەش یەکەمین لێکەوتەی بریتی دەبێت لەوەی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە سێ دەیەیە بەرئەنجامی گۆڕانکارییە جیهانییە-مێژووییەکان درووست بوە، لەسەر دەستی ئەم دوو بەرەیەو هەڕەشەو زمانە زبرە-پێشوتر-نە-بیندراوەکانی ناو بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، ببێتە دوو زۆنی ئیداریی جیا.. ئەوەش یەکسانە بە ماڵوێرانیی زیاتر، خەڵک لەم هەڵبژاردنە دەچن دەنگ دەدەن بۆ وێرانکردنی ماڵی خۆیان، ئاگر بە ئایندەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەنێن. باشترین هەوڵێک بدرێ ئەوەیە خێرا ئاقڵمەندانی کورد، عێراق و هاوپەیمانان ڕێگە لەوە بگرن هەڵبژاردن ئەنجام بدرێ. بۆیە باشترە هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت. وەکو بنەما ئوسوڵییە یاساییەکە دەڵێت: (الچرورات تبیح المحڤورات). 

سەیوان سیروان
ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×