چوار سکاڵا لەبارەی هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێن؛ پێبژاردنى هاتووچۆ رابگیرێت

سلێمان مستەفا حەسەن
  2025-02-08     175

ئەو ناویشانەی سەرەوە ناونیشانی راپۆرتیکی ماڵپەری روداوە کە (هەستیار قادر ) ئامادەی کردوە لەسەر چوار سکاڵا کە لەخشتەی دانیشتنەکانی ماڵپەری دادگای فیدراڵی بڵاو کراوەتەوە . بڕیار وایە ڕۆژی ١١ /٢ /٢٠٢٥ دادبینیان بۆ بکرێت ، ئەو چوار داوایە پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، ئەوانیش لە لابردنى مەرجەکانى فرەژنى، هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون  لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی  ورێنماییەکانى تایبەت بە پێبژاردنى هاتووچۆ و رسوماتى مەرجى تووندوتۆڵى ، تا ئێرە هەوڵەکە ئاساییە بۆ ئێمە بەڵام کە راپۆرتەکەم خوێندەوە و سەریری ماڵپەری دادگای باڵای فیدراڵی مکرد  بە ووردی و لەسەر خۆ بێ کاردانەوە توشی شۆک بووم لەو پەرەگرافە (    بەگوێرەى سکاڵانامەکە کە دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتووە، سکاڵاکار پشتی بە سێ مادەى دەستوورى عێراق بەستووە، لەوانە: مادەى ١٠٤ کە باس لەوە دەکات دەستەیەک بە ناوى دامەزراوەى شەهیدان پێکبهێنرێت و دەستەکە بەسترابێتەوە بە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە،. لەو سکاڵایەدا داوا کراوە کە وشەى ( ئەنفالکراوان ) لەو دەستەیە یان وەزارەتەکەى ئێستا لابدرێت، بەو پێیەى بەگوێرەى سکاڵاکە وشەکە لە قورئاندا هاتووە و پێچەوانەى حوکمەکانى ئایینى ئیسلامە، وەک دیارە پشتی بە ماددەی مادەى (٢) دەستور بەستوە لەو داوایەدا:

يەكەم: ئيسلام ئايينى فەرمى دەوڵەتە و سەرچاوەى سەرەكي ياسادانانە:

نابێت ياسايەك دابنرێت لەگەڵ حوكمە جێگيرەكانى ئيسلام ناتەبا بێت.

 بۆ هەموو ئەو داوایانە بەرز کراونەتەوە بۆ بەردەم دادگا مافێکی ئاسای هەر تاکیکە ، پەنا بردن بۆ بەردەم دادگا هەم مافە و هەم نێشانەیەکی جوانی پێشکەوتنی وشیاری تاکەکانە ، کە هەر یەکێکمان بەپێی دنیا بینی خۆمان و لە زاویەی جیا شتەکان دەبینین کاردانەومان بۆیان دەبێت ، گەر لەسەر هەر چوار داواکە بوەستین دڵنیام کاردانەوەی جیاجیامان دەبێت ، من لەسەر هیچ لە داواکان لاریم نییە  ، بەڵام ئەوەی لام ئاسای نەبوو بەشێکی داواکاری بەرێز (خالید مستەفا حسین) لە خاڵی دوەمی داوای ژمارە (٢٨٦) اتحادیە بوو، بەرێزیان لەم داوایەدا داوا دەکات دادگا بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی (وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان) کە بەپێی یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٦ پێکهێنراوە ، داوای ناوبراو ئاساییە کە لە داوەکەی پشتی بە ماددەی (  ١٠٤)ی دەستوری عێراق بەستوە (دەزگايەك پێكدەهێنرێت بەناوى دەزگاى شەهيد كە پەيوەستە بە ئەنجومەنى وەزيرانەوە. كارەكانى ئەو دەزگايەو بوارەكانى تايبەتمەندى بە ياسا ڕێكدەخرێت  .) تائێرە ئاساییە لەبەرمبەر پێشێلکردنی دەستور پەنا بۆ دادگای فیدراڵی ببەین ، هەرچەندە ڕەچاوی بڕگەی یەکەمی ماددەی  ( ١٢١  ) دەستوری نەکردوە کە تیادا هاتوە :

يەكەم: دەسەلآتى هەرێمەكان مافى پيادەكردنى دەسەڵاتەكانى  ياسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەريان هەيە بەگوێرەى ئەم دەستوورە جگەلەو دەسەلاتانەى كەتايبەتن بە حكومەتى فيدراليەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مافە بە مافێکی ئاسای دەبینم کە لەبەردەم داداگای فیدراڵی داوایەکی لەو بارە بکەیت داوا لە دادگا بکەیت لەدادبنی خۆیدا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی یاسای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال کراوان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو وەزارەتە و دروست کردنی دەستەیەی تایبەت بەناوەی دەستەی کاروباری شەهیدان ، خۆزگە داوای هاوتا کردنی ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شه هیدان و ئەنفالکراونیشتان بکردبویە .

بەڵام مافی ئەوەت نییە داوای لابردنی وشەی ئەنفالکراون بکەیت:

ناوبراو لە بڕگەی دووەمی داواکەی دا داواکارە دادگا بڕیار بدات وشەی ئەنفالکراون لابدرێت !!! بەڵام ناحەقیە و ئەو مافەت نییە داوای لابردنی وشەی ئەنفالکراون بکەیت ، بە بەهانەی ئەوەی ئەو وشەیە لە سورەتی قورئانی پیرۆزدا هاتوە وپێچەوانەی دەستورە  ، ئەوەی جێگای داخەو ناحەقیە بەرامبەر بەخەبات و قوربانی ئەو گەلە دەیکەت ، تا ئێستاش رۆژانە لە بیابانی سەماوە و شارەکانی تری عێراق گۆڕی بەکۆمەڵ دەدۆزرێنەوە ، هەموو ئەو ئازیزانە بەناوی هەڵمەتەکانی ئەنفالی بەد ناو لە زەمەنی ڕژێمی بەعس روخاو و سەدامی تاونباری شەرو جینۆسیاد ئەنجام دران ، تکایە با ڕەحمی بە مێژوو و قوربانیانی دەستی ڕژێم بکەین ،تکایە با ڕەحمی بەخەباتی میللەتەکەمان بکەین ، چۆن ڕەوایە  ڕۆژێ ڕەحمەت بۆ گۆری سەدام دەنێرن و ڕۆژێ دەڵێن گۆڕی پر نوور بێت و ڕۆژێ دەڵێن با وشەی ئەنفالکراون لابدرێت چونکە لە قورئانی پێرۆزدا هاتوە ، گەر رێگا لە کەسانی ناحالی نەگیرێت بەیانی پرۆسەی جینۆسایدی گەلەکەمان لەشەنگال دەخەن پاڵ دوژمنانی ئیسلام ، بۆیە بەندە لەجیاتی کەس و کاری شەهیدانی ئەنفالکراو  بۆ ڕێزگرتن لە  ڕۆحی ١٨٢٠٠٠ هەزار دایک و خوشک و مناڵ و مام و براو باوک و باپیرە و مام و خاڵ و تەوای کەسانی ترمان ئەو پەیامە بڵاو دەکەمەوە ، تکایە تکایە هێچ پاساوێک نییە بۆ بێرێزی بە ناڵەی شەهیدانی ئەنفالکراو ، داو لە وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراون دەکەم بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن  ئەگەر بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاوەن. بۆیە گەر من لەشوین کاکە هەستیار بومایە بابەتەکەم بەناوی (چوار سکاڵا لەبارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن :نابێت وشەی ئەنفالکراوان لابدرێت .

بۆیە نابێت ڕێگا بدرێت جارێکی کە ئەنفالکراون ئەنفال بکرێنەوە ، بۆیە نابێت کەس ڕێگا بەخۆی بدات و ڕێگای پێبدرێت مێژووی ستەم و زۆرداری کە بەرامبەر گەلی کورد کراوە دەست کاری بکرێت ، بۆیە ئەو دادبینیە ناو دەنێم ئەنفال کراوان ئەنفال دەکرێنەوە .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×