سیاسه‌ت هونه‌رى تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ى ره‌نگه‌كانه‌

هه‌ڵگورد جه‌لال
  2025-01-17   

هه‌مووان رۆژانه‌ چاومان به‌هه‌موو ره‌نگه‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆرینه‌مان ده‌توانین ته‌نها چه‌ند ره‌نگێك پێكه‌وه‌ بگونجێنین، یاخود به‌چه‌ند ره‌نگێك ره‌نگێكى نوێ دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌باكگراوندى هونه‌رى و سه‌لیقه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى تێكه‌ڵاوكردن و گونجاندنى ره‌نگه‌كانى هه‌یه‌ پێكه‌وه‌، تا هارمۆنیه‌ت و میكسێكى نوێ و كاریگه‌ریان لێ دروست بكات، ئه‌م سه‌لیقه‌یه‌ به‌هه‌موو كه‌سێك و به‌هه‌موو شێوه‌كارێك ناكرێت، به‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ رۆچووبێته‌ ناو رۆحى ره‌نگه‌كانه‌وه‌، ساردى و گه‌رمى ره‌نگه‌كان وه‌ك خۆیان بزانێت نه‌ك به‌و جۆره‌ى كه‌ خۆى بیه‌وێت، ئه‌و ره‌نگناسى و پشوودرێژییه‌ به‌هه‌موو فڵچه‌ به‌ده‌ستێك ناكرێت.

سیاسه‌ت و ئیداره‌دانى ململانێ و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى تێكه‌ڵاوكردنى ئه‌و ره‌نگانه‌یه‌، پێویستى به‌حیكمه‌ت و پشوودرێژى و گۆڕینى ته‌كتیك هه‌یه‌، ئیداره‌دانى سیاسه‌ت به‌هه‌ڵه‌شه‌یی و هات و هاوار و عاتیفه‌ ناكرێت، هێنده‌ى باخچه‌ى پشته‌وه‌ى سیاسه‌ت رۆڵى له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كاندا هه‌یه‌، نیو هێنده‌ كاره‌كته‌ره‌كانى به‌رده‌م كامێراو سه‌ر سته‌یجه‌كان رۆڵێكى وایان نیه‌.

هاوشێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌ جیاكاندا، سیاسه‌تیش مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئایدیاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جیاوازو دژ به‌یه‌كه‌كان، ده‌بێت سه‌لیقه‌ت و حیكمه‌تت هه‌بێت له‌گۆڕینى ته‌كتیك له‌پێناوى ستراتیژدا، نه‌ك ستراتیژ بكرێته‌ قوربانى ته‌كتیكێكى هه‌ڵه‌ى بارگاوى به‌عاتیفه‌و رق. وه‌ك چۆن هه‌موو فڵچه‌ به‌ده‌ستێك تواناى گونجاندن و تێكڵاوكردنى ره‌نگه‌كانى نیه‌، هه‌موو كاره‌كته‌رێكى ناو سیاسه‌تیش تواناى سیاسه‌ت و ئیداره‌دانى سیاسه‌ت و ململانێ سیاسییه‌كانى نیه‌.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×