چەند سەرنجێک لەسەر دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی!

خالید ڕەزا
  2025-01-24   

پارلەمان و حکومەتی ئیتیحادی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا تەمەنی خانەنشینی بە ٦٣ ساڵ دیاریکرد، لە ساڵی ٢٠١٩ هەمواریکردو کردی بە ٦٠ ساڵ، وا ئێستا جارێکی تر پارلەمانی عێراق پرۆژە یاسایەکی ئامادەکردوە تا بیکاتەوە بە ٦٣ ساڵ. بەهانەی حکومەتیش بۆ کەمکردنەوەی تەمەن ئەوەبو تا خەڵکێکی زۆر خانەنشین ببێ و جێگە بۆ گەنجان و بێ ئیشەکان چۆڵ بکەن و دایان بمەزرێنن. لە هەرێمی کوردستانیش تەمەنی خانەنشینبون ٦٣ ساڵ بو، حکومەتی کاربەرێکەر لە ١٥/١/٢٠٢٥وە یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراقی جێ بەجێکردو تەمەنی خانەنشینی کرد بە ٦٠ ساڵ و خستیە بواری جێبەجێکردنەوە. لێرەدا قسەم لەسەر لایەنە باش و نەباشەکان، سودمەندبون و سودمەند نەبونی ئەو فەرمانبەر و موچەخۆرانە نییە کە خانەنشین دەبن و کاری منیش نییە. بەڵکو ئەخوازم چەند پرسیارێک سەبارەت بە هۆ و ئامانجی دیاریکردنی تەمەنی ٦٠ ساڵ بۆ خانەنشین بوروژێنم کە لەسەر چ بنەمایەکی زانستی تەمەنی خانەنشینبون لە عێراق و کوردستان دیاری ئەکرێ، بۆیە تۆمارکردنی ئەم چەند خاڵە بە باش ئەزانم:

یەکەم: بێگومان بەهۆی پێشکەوتنی سیستەمی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە مرۆڤ ساڵ بەساڵ تەمەنی درێژتر دەبێ. ئامار و زانیارییەکان پێمان دەڵێن لە داهاتودا تەمەنی مرۆڤ هەتا سەدساڵ و بەرەوژورتر دەڕوات.

دوەم: وەکو زانراوە دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینبون ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە تێکڕای درێژی تەمەنی مرۆڤەکانی هەر وڵات و ناوچەیەکەوە. بۆ نمونە تێکڕای تەمەن لە وڵاتێکی وەکو هۆڵەندا پیاوان (80.3) ساڵە، ژنان (83.3) ساڵە. لەسەر بنەمای تێکڕای تەمەندرێژیی مرۆڤەکان، پارلەمان و حکومەت تەمەنی خانەنشینبون دیاری ئەکەن. لە هۆڵەندا لە مڕۆدا تەمەنی خانەنشینبون ٦٧ ساڵە. پرسیارەکەم لێرەدایە، ئاخۆ لە عێراق و هەریمی کوردستان دا ئامارێکی زانستیان لەبەردەسدایە و دەزانن تێکڕای تەمەنی مرۆڤی عێراقی و کوردستانی چەندە؟ تا لەسەر بنەمای ئەو ژمارەیە تەمەنی خانەنشینی دیاری بکەن؟ یان وەکو هەمو شتەکانی تر بە میزاج و بە گۆترە و بۆ دەفعی بەڵایە؟

سێیەم: خاڵێکی تر کە ئەکرێ لەدیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی دا ڕۆڵی هەبێ، پەیوەندی بە هاوسەنگی و لاسەنگی رێژەی (گەنج) و (بەتەمەن)ەوە هەیە. رێژەی زاوزێ لە کۆمەڵەگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەک، لە وڵاتێکەوە  بۆ وڵاتێکی تر ئەگۆرێ، وەکو زانراوە ڕێژەی مناڵبون لە کۆمەڵگە و وڵاتە دواکەوتوەکاندا زۆر زیاترە لە کۆمەڵە شارستانی و وڵاتە پێشکەوتوەکاندا. بۆنمونە ژنی هۆلەندی بە تێکرا 1.49 منداڵ یان ئەبێ (منداڵ دروست ئەکەن) ئەگەر سەیری وڵاتێکی وەکو عێراق بکەین ڕەنگە چەند قاتی ئەم ڕێژەیە بێ. مناڵ خستنەوەش کاریگەری لەسەر رێژەی (گەنج)ی و (پیر)ی کۆمەڵگە بەگشتی ئەبێ. ئەو وڵاتانەی کە نەوە کەمتر دەخەوە هاوسەنگی لە نیوان گەنج و تەمەندارەکاندا لە ئاستی نۆرماڵ دا نابن. بەمەش کۆمەڵگەکە کۆمەڵگەیەکی خۆڵەمێشی (ڕەساسی) دەرئەچێ و هێندە گەنجیان نابێ تا فریای شوێنی ئەوانە پڕبکەنەوە کە کاردەکەن، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ناچار دەبن تەمەنی خانەنشینبون بەرزتر بکەنەوە کە لەگەل تێکڕای تەمەندرێژیشدا ئەگونجێ. لە ئێستەدا کۆمەڵگەی هۆڵەندی بە کۆمەڵگەیەکی خۆڵەمێشی ناو دەبرێ. بۆیە تەمەنی خانەنشینبونیان لە ٦٥ ساڵەوە و کردوە بە ٦٧ ساڵ و لە بەرنامەشیاندایە لە داهاتودا بیکەن بە ٦٨ ساڵ. پرسیارەکە لێرەدایە ئایە لە عێراق و کوردستان لەسەر بنەمای چ زانست و داتاو زانیارییەک تەمەنی خانەنشینبونیان کردوە بە ٦٠ ساڵ و ئێستە دەیانەوێ بیکەنەوە بە  ٦٣ ساڵ؟ چ فەلسەفەیەکی ئیداری و مالی و دیمۆگرافی و هیزی کار.. لە پشتی ئەم گۆڕانکاریانەوەیە؟ ئەمانە کۆمەڵە پرسیارو  زانیارییەک بون کە بەباشم زانی بیخەمە بەردیدەی ئەوانەی کە سەریان لەم کارانە دەرئەچێ، یاخود ئەندامی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراقن بەڵکو سودێکی بۆیان هەبێ.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×