چارەسەری پرسی کورد

سەعید مەموزینی
  2025-08-05   

ئایا پرسی کورد تەنھا نەتەوەییە؟ نەخێر تۆ لە ھەر کوردێک پرسیار بکەی لە ھەرێمی کوردستان دەیان کێشەی خانەوادەیی ھەیە کە سەرچاوەی زۆرینەیان خراپیی ئابووریی ماڵەکەیانە،  ناکرێت پشتگوێبخرێت، پشتگوێخستنی دەبێتە ھۆکاری نارەزایەتی،بۆیە کێشەی ئەمڕۆ کێشەی نانە، کەرامەتیش لە گیرفانی ئینسانی کورد دایە، کاتێ من پارەی نان و دەرمانم نەبێت،  ئەندامانی خێزانەکەم لە بێ دەرمانی چاوەڕوانی مەرگ بکەن، شەرم لە میوانەکانم بکەم ئایا  بەرامبەر بە میوانەکانم دەتوانم سەربەرز بکەمەوە، لە تەنیشتم کەسانێکی تازە ھاتوو سەدان دەفتەر دۆڵاریانھەیەو پێماندەڵێن سێو فرۆشەکانو گاڵتەیان بە چینی رەشو رووتەوە دێت، بە ھەژارەکانیش پێدەکەنن، کاتێ کوڕە ھەژارێک دەڕواتە کاریش لەسەر کار لە لایەن خاوەن کاری کوردیش  غەدری لێدەکەن،بۆ نموونە کاری ھەندێک خزمەتگوزار لە شوقەیەکی گەورەی ھەولێر پاککردنەوەی شوقەکەیە، خاوەن کار شەقامیشی پێیان خاوێندەکرد بێ ئەوەی دینارێک پارەی زیادیان پێبدات، کە کاری وان نییە، کە واتە ستەم لە ھەژاران دەکرێت، ھیچ پشتیوانییەکیانیش نییە، کە دەڵێن ئەوە کاری ئێمە نییە، خاوەن کار بە پێکەنینەوە پێیاندەڵێت دەتوانن کارتەرک بکەن، بێ منەتە چونکە ھەولێرو شارەکانی کوردستان پڕە لە خەڵکی بیانی لەناچاری کارەکە دەکات،  لە زۆر شوڕش دا دروشمی شۆڕش نان و ئازادیی بوو، واتە نان بەرامبەرە بە ئازادییە، ئەو سەردەمەی ئێمە نانمان بە پێشمەرگە دەداو دەبووینە پێشمەرگەو شەھیدمان دەدا، ئەمڕۆ ھەمان ئەو کەسانەی نانی ئێمەیان دەخوارد نانمان پێ نادەن، چ وژدانێکەو خودی بێ وژدانی خراپترین جۆری دیکتاتۆرییە.
ئەوانەی دوێنێ بە رەمزی نەتەوەییمان دەزانین خۆمان بۆیان بە کوشتدەدا، ئەمڕۆ لێیان دەترسێین، پێویستە پرس لە خۆمان بکەین بۆ؟ ئەوە بیر کردنەوەیەکی فەلسەفی گەرەکە، وەکوو بیر کردنەوەی فەیلەسۆفان بۆ چارەسەری کۆمەڵگایەک کە نازانین کەی موچەکەنانمان وەردەگرین منداڵی بەرپرسان لە پێش چاوەکان سواری ئوتومبێلی گرانبەھای دوا مودێل دەبن بە سانانی سەفەری دەرەوە دەکەن و سەیرمان ناکەن و کاتێ بە بەرپرسان دەڵێین ئێمەش لەگەلتان بووین لە خەباتی دوێنێ پێکەنینیان پێمانەوە دێت.
رۆژێک شای ئێران سەردانی خۆزستانی ئێرانی کرد، کچەھەژارێک غاریدایە پێش شاو گوتی: شای وڵات نانمان نییە؟
شا بینی وبە گریانەوە گوتی: من چ شایەکم منداڵێکی وڵاتەکەم بێ نانبێت.
شا بۆ ھەمان گوند قوتابخانەو نانەواخانەی داناو ئاردی بۆ ناردن و کاری بۆ دۆزییەوەو من کە لە کارگەیەکی گەورەی ئەو سەردەمە بە ناوی درەخشان کارمدەکرد، لە یەک مانگ دوو موچەم وەردەگرت، لە ساڵی ١٤ موچەم پێدەدرا، لە سوودی کارگەکەش سوودمەند بووم، ئەوە بۆ ھەموو کرێکاران یەکسان بوو.
پرۆژەی ئابووری شا زۆر سەرکەوتوو بوو، بەڵام پرۆژەی سیاسیی شکەستخواردووی ھەبوو.
ئابووری ژێر بەنای وڵاتەو پێشکەوتنی وڵات لە پێشکەوتنی ئابووریدایە،و ئەگەر بە دادپەروەری داھاتی وڵات دابەشبکرێت، ھەژاری زۆر کەمدەبێتەوەو، خەڵک زیاتر بە وڵاتی خۆیان دڵخۆشدەبن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×