ھەڵبژاردن و دیزاینکردن؟ پارتی لەمووسڵ ٤  کورسی لەدەستدا کەچی ئاھەنگ دەگێڕیت؟

سەعید مەموزینی
  2025-11-13     1163

ئەوەی من بەچاو بینینم وەکوو مێژوو نوسێکی کورد لە رۆژی ٢١/١/٢٠٢٥ لە ھۆڵی لالشی دھۆک لە لایەن نووسینگەی رێکخستی نەینەوا کرا، بە خەریک و شەریکبوون لە گەل لێژنەی تەحزیری و ھەندێ شوێنی دیکە،ھەڵبژاردن نەبوو، تعین بوو بە ناوی ھەڵبژاردن، خەڵکی بەتوانا لادران خەڵکی بەعسیی بێ توانا لە شوێنیان دانرا، پارتی غەدری لە ئەندامانی خۆی کرد،  لێژنەی سکاڵا دەستی بەکارەکانیکرد،  ھەموو بەڵگەکان پێشکەشکران، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرپێچیکار سزا دران و سزایەکەش جێبەجێنەکرا، ئەگەر ئەو سزایە تەنانەت یەکرۆژیش بێت ئەوەسەلماندی خروقات ودیزاین و پارە دان ھەبووە، ئەوە تێپەڕیوەو بیریشی لێناکەمەوە، پێنووسێک لە وانەی ئێستا لە وێن گەورەترە.
ئەوەی دوێنی١٢/١١/٢٠٢٥ لە شارەکانی کوردستان روویدا و خۆپیشاندان زۆر شوێنی بادینانی گرتەوە، بە بەردەرەشی شارەکەی خۆمیش، دوای راگەیاندنی ئاکامی ھەڵبژاردنی پەرڵەمانی عیراق، ئەوە تەواوو کۆتایھات و ئەوانەی ناویان دەرچووە دەڕۆنە پەڕڵەمان، بە ڵام بۆ داھاتوو پێویستە ھەندێکاری نەرێنی لە ھەڵبژاردنەکان نەکرێن، بۆ نموونە دوو کاندید ھەیە ھەردووکیان پارتین،بەرپرسێکی پارتی بڵاو دەکاتە دەنگ بە فلان بدەن بە فیساری نەدەن ئێ ئەوە ھەردووکیان ئەندامی یەک پارتن، ئەگەر شایستەی ئەو پۆستە نین،کاندید بوونیا رەفز بکەنەوە زۆر ئاساییە بەڵام کە قبوڵت کرد ببێتە کاندید واتە بەپێی بۆ چونی حیزب دیارە شایستەیە، ناکرێت ریکڵامی لە دژدا بکەن، لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ٦٠ کەس پێشکەشیانکرد ببنە کاندیدی  پۆستی سەرۆک کۆمارتەنیا ٥ کەس لە لایەن لێژنەیەک قبوڵکران ئەوانی دیکە رەفز کرانەوە، بەڵام لای ئێمە بە شێوەیەکی دیکەیە، رێکڵام کراوە لە دژی کاندیدێک بەرامبەر بە کاندیدێکی دیکەوە، و ئەوەش خەڵکی ناڕازیکردووە.
دوایی لە موسڵ تەپلی سەرکەوتن لێدەدەن من بە سەرکەوتنی نابینم، ھەیئەی کۆنی لق١٤ بێی مەکتەب رێکخستنی ئێستای پارتی ١٠ کورسیی ھەبوو دواتر دادگای فیدراڵی کورسییەکی وەرگرتەوە، ئێستا ٩ کورسیی پارتی  بوویتە ٥ کورسی کەواتە ٤ کورسی کەمی کرووە، ئەگەر دەڵێن دەنگ زیادیکردووە، ئەرێ چەند موالیدی دەنگدەری نوێ زیادیکردووە، ئایا دەنگەکان بە پێی زیادی دەنگدەری نوێ زیادیکردووە، دەبینم نا.
ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان دەبینرێت پێویستی بە چارەسەر ھەیە، چونکە فاسیلە لە نێوان خەڵک و بەرپرسان دروستبووەو چینێکی نوێ دروستبووە بە ناوە چینی بەرپرس و چینی ھەژاران کە لە دەرمان شیری منداڵ و دانی  کرێ خانوو پەریشانن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×