سەعید مەموزینی
--------------
له رۆژی 28/2/2026 دووه‌مین شه‌ڕی گه‌وڕه له دوای شه‌ڕی دوازده رۆژه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئیسرائیل له لایه‌ك و ئێران به‌ته‌نیا له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵگیرسا ، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی 29/2/2026 هه‌واڵی كوشتنی سه‌ید عه‌لی خامنه‌ای له لایه‌ن ئێران بڵاو كرایه‌وه، به‌ر له ئێران دوناڵد ترامپیش بڵاویكرده‌وه، من خامنه‌ایم یه‌كجار له ژیانمدا بینی ئه‌و كاته له ئێران بووم، به جلی پاسداران و چه‌كێكی ژیسی له ده‌ستبوو، هاته یه‌زدو له نزیك ئازاد شاری یه‌زد سیمینارێكی له باره‌ی هێرشی رژێمی به‌عس بۆ سه‌ر ئێرانی باسكرد، ئه‌و كاته خۆی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو، ئایه‌توڵا خومه‌ینی رێبه‌رو دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ژیاندا بوو، له گوتاره‌كانی خامنه‌ای 1986 باسی له‌به‌رده‌وامی شه‌ڕ تا روخانی سه‌دامكردو گوتی: تا رژێمی به‌عس به ته‌وای نه‌روخێت ئێمه به‌رده‌وامی به‌شه‌ڕ ده‌ده‌ین و ته‌سلیم نابین، من خامنه‌ایم وه‌كو ده‌روێشی وه‌فاداری خومه‌ینی بینی، كه بێی چۆن چرا فه‌رمانه‌كانی ئیمام خومه‌ینی جێبه‌جێده‌كرد، كه‌سایه‌تییه‌ك له‌سه‌رده‌می رژێمی شا زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی دیبوو.
دووجاريش هه‌وڵی تیرۆر كردنی له لایه‌ن موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران درا به‌ڵام هه‌ردووجار له مه‌رگ رزگاری بوو، خامنه‌ای شیعر دۆست و په‌رتووك خوێن و وتاربێژێكی به توانا‌و شاره‌زای مه‌زهه‌بی شیعه بوو.
بڕوای به سوپای پاسداران بۆ پاراستنی نیزامی ئیسلامی ئێران هه‌بوو، له‌سه‌ر رێنمایی ئایه‌توڵا خومه‌ینی كه گوتبووی : ئه‌گه‌ر سوپا نه‌بوایه وڵات نه‌ده‌ما، ئه‌و زۆرجار كۆڕی شیعریی به ئاماده بوونی هه‌ڵبه‌ستوانان ساز ده‌كردو خۆیشی له‌سه‌رده‌می گه‌نجی هه‌ڵبه‌ستی ده‌نووسی نووسینی هه‌ڵبه‌ست له‌لایه‌ن خامنه‌ای بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له قۆناغی خوێندنی دوا ناوه‌ندیی ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی كچێك، به‌ڵام بۆ خامنه‌ای ئامانج كه شۆڕشی ئیسلامی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات له خۆشه‌ویستی كچێك گرنگتر بوو، سه‌ڵماندیشی كاتێ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت بایه‌خی به خۆشه‌ویستیی سه‌رده‌می گه‌نجیی نه‌دا، چونكه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یبوو ده‌یتوانی ئه‌گه‌ر به هێزیش بێت به‌و ژنه‌بگات بەڵام نەیکرد..
من یان زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی بڕوایان به نه‌ته‌وه‌یی كوردی‌و جودایی دین لە سیاسەتدا هه‌یه، بیر‌و بۆ چونمان له‌گه‌ل بیر‌و بۆچونی ئایه‌توڵا خامنه‌ای یه‌كناگرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی لێكۆلینه‌وه‌م كردبێت نه‌مزانیوه، خامنه‌ای و خومه‌ینی ملكی شه‌خسیی خۆیان هه‌بێت
لەساڵی 1969 عەلی شەریعەتی لە زانکۆی مەشهەد سمینارێک پێشکەش دەکات و دەڵێت: جیڤارا حوسێنی سەردەمی خۆی بوو، حوسێنیش جیڤارای سەردەمی خۆیبوو،هەردوو ئایەتوڵا خامنەای و دکتۆر موتەهەری لە دژی ئەو گوتارە سمینارەکە تەرک دەکەن.
——————-.
ئیدیۆلۆژیی شیعه
---------------
بێگومان شیعه ئیدیۆلۆژییه‌كی تایبه‌ته ئه‌وان سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیان بۆ ئیمامه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب ئیمامی یه‌كه‌می شیعه‌یان و ئیمامی چواره‌می مه‌زهه‌بی سوننه ده‌گێڕنه‌وه، كه یه‌كه‌م ئیمامیان كوژراوه‌و هه‌میشه له ملمڵانی بووینه له گه‌ل ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، زۆرینه‌ی ئیمامه‌كانیان یان ژه‌هرخوارد كراینه یان شه‌هید بووینه، یه‌كه‌مجار له ساڵی 1514 له دوای شه‌ڕی چاڵدێران له نێوان ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی، له‌سه‌ر داوای شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی مه‌زهه‌بی شیعه به‌فه‌رمی هاته ناسین، ئیتر له دیدی منه‌وه شیعه یه‌ك میلله‌ته‌و هه‌ر میلله‌تێك بێت مه‌زهه‌ب له پڵه‌ی یه‌كه‌م دێت دواتر نه‌ته‌وه‌یه یانی نه‌ته‌وه له بیری شیعه‌وه زۆر كاڵه و ته‌شه‌یوع له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، بۆ نموونه یه‌ك ملیۆن كورد له به‌غدا هه‌یه به‌ڵام كورد تاقه كورسییه‌ك ناینیت، چونكه ئه‌وان كوردی شیعه‌ن و پابه‌ندی فه‌رمانی مه‌رجعی شیعه‌ن كه ئه‌مڕۆ له عیراق ئایه‌توڵا سیستانی له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
قسه‌ی نه‌گۆڕ له لایه‌ن زۆربه‌ی مه‌رجعی شیعه‌كان هه‌یه، وه‌كو راوه‌ستانی حوسێن به‌رامبه‌ر به یه‌زیدو راوه‌ستانی ئیمام خومه‌ینی به‌رامبه‌ر به شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی دوا شای روخاوی ئێران كه كۆتایی به سیستمی شا هات، به‌ر له‌وه‌ش ئایه‌توڵا موده‌رس به‌رامبه‌ر به ره‌زاشا وه‌ستا شه‌هید بوو به‌ڵام كۆڵی نه‌داو گوتی: سیاسه‌تمان وه‌كوو دیانه‌تمانه‌و دییانه‌تمانیش وه‌كوو سیاسه‌تمانه.