سێ سەرنجی پێویست و سێ شتی تریش:

ئەركان ئەحمەد جاف
  2026-01-21   

خوێندكاری دوكتۆرا لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ

 

بۆ کورد زۆر گرنگە ئەوەی لەبەرچاوبێت کە:

١- مافی مرۆڤ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ...هتد، داردەستێکی دەستی زلهێزەکانە و چۆنیان بوێت لەبەرژەوەندی خۆیان بەكاریدەهێنن و پابەندی هیچ قیەم و بەڵێن و بەرپرسیارێتییەک نین، ئەگەر بیانەوێت جۆلانێیەکی داعش دێنن و دەیکەن بە شەرع و دەیکەنە سەرۆکی مەملەکەتێک و تەنانەت دەعوەتی کۆشکەکەشیانی دەکەن و عەترپرژێنی دەکەن، یان دەرگای زیندانیی داعشەکان دەخەنە سەرپشت و بەشێوەیەک خۆیان گیلدەکەن، ئەگەر دوو کیلۆمەتریش لێیانەوە دوربێت، نە دەنگیان دەبیستن و نەبە چاویش دەیانبینن. دواتریش دڕندە ئاسا بەریان دەدەنە گیانی هەرکەس و لایەنێک کەبیانەوێت. خوا هەڵناگرێت، ئەوانیش بۆ گیانی کورد، هیچ دڕندەیەکیان پێناگات.

٢- زۆر گرنگە کورد باش لەوەتێبگات، هەرکاتێک  هەرکەسێک بەهەر ناو و ناونیشانێکەو ئایۆلۆژیایەکەوە بێت و لەبەغداد، تاران، ئەنقەرە و دیمەشق حاکم بێت، بەمەرجێک گوێڕایەڵی بێچەنوچوونی عەیارە بیستوچوار بێت بۆ ئەمریکا، ئەوا ئەمریکا خۆی لێ کەڕ و کوێر و لاڵ دەکات و ئەویش  چۆنی بوێت، کورد جینۆساید بکات و خاک و ماڵی بەتاڵان ببات. جا ئەگەر عەلمانییەکی وەک ڕژێمە پێشووەكانی هەندێك لەووڵاتانی دەوروبەر بێت و ئەنفال و کیمیارانی کورد بکات، یان داعشێکی وەک جۆلانی بێت و سەروماڵت بەدەستکەوت بۆخۆی بزانێت.

٣- ئەو ووڵاتانەی کە زلهێزەکان دروستیان کردن و سنوریان بۆ کێشان و کوردیان بەسەردا دابەشکردن، جگە لەبابەتە نەتەوەییەکەی، بابەتی ئاینی بەهێزترین چەکی دەستیانە بۆ ئەوەی چۆنیان بوێت، جینۆسایدی کورد بکەن، بۆیە زۆر گرنگە، پیاوانی ئاینی و موسوڵمانانی کورد، زۆر لەوە هوشیارتر بن کە ڕێگە بدەن هیچکەس و لایەنێک موزایەدەی ئایین بەسەر گەلی کورد دا بکات و بەخێرایی و دەستبەجێ، هەر بە ئایەت و حەدیث وەڵامی توندیان بدەنەوە و ئەگەر ئایەتێک یان حەدیسێکیان دژی کورد بەکار هێناوە، بە دە ئایەت و حەدیس وەڵامیان بدرێتەوە و وەک ستەمکار وێنایان بکەن.

گرنگە کورد چاک لەوە تێبگات کە دونیا، دونیای ململانی و هێزە و بابەتەکانی برایەتی گەلان و برایەتی کورد لەگەڵ فڵان و فیسار یان هاوپەیمانی و پشتیوانیی فڵان لایەن و هێز، جگە خەیاڵ و خەونێکی بەتاڵ، هیچی دیکە نییە

لەگەڵ ئەوانەشدا، ئەی شتەكانی تر چین؟ کورد ئەبێت چی بکات؟

١- زۆر گرنگە کورد لەناوخۆدا یەکگرتوو و یەکدەنگ بێت، سەرکردەکانی كورد بیری خێڵەکی و عینادی سیاسی بخەنە لاوە و بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێش بەرژەوەندی خێڵ و بنەماڵەکەیان و خەمی گشتییان، گەل و خاک بێت. چونکە بەڕاستی بەدرێژایی مێژوو، خۆخۆری و ململانێی نێو سەرکردەکانی کورد، گەورەترین زیانی بە دۆزی کورد گەیاندووە.

٢- گەلی کورد زۆر گرنگە بە ووریاییەوە مامەڵەبکات و هەرگیز بەدژایەتیكردنی ئایین یان هەر ئایدۆلۆژیا و نەتەوەیەكی دیكە، بەهانە نەداتە دەست هیچ داگیرکەر و خاوەن ئایدۆلۆژیا و بەرنامەیەک، یان دەستدرێژیکارێکی سەر کوردستان کە بیەوێت لەو ڕێگەیەوە زەفەر بە کورد و کوردستان ببات.

٣- زۆر گرنگە، کورد بنەمای گشتی هەبێت بۆ  پەیوەندی لایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، کە ڕێگە نەدرێت هیچ لایەنێک لەسەر حسابی لایەنەکەی دیکە، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان دروستبکات و ببێتە داردەستی ئەو ووڵاتانە بۆ سەرکوتکردنی ناوخۆ و سەپاندنی هەژمونی ئەو ووڵاتە لە نێو هەرێمی كوردستان. کۆتاییشدا ، بوونی هوشیاری بۆ کورد زۆر گرنگە، ئاخر ناکرێت لەهەموو پرسەکاندا، گەلی کورد دابەش ببێت بەسەر دوبەرەی تەواوی دژیەک و ڕێگەنەدرێت بەرەی ناوەڕاستی نێوبژیکار دروستببێت تا بتوانێت بە لۆژیکی عەقڵ و گفتوگۆ، جیاوازیەکان یەکبخات.

لەکۆتاییدا، هیوادارین کورد سود لەمێژوو وەربگرێت، زیاتر ڕووداوەکان و هۆکارەکانی پشت ڕووداوەکان بخوێنێتەوە، بەرژەوەندی بنەماڵە و خێڵ و حیزبی وەلابنێت و بەرژەوەندییە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان بەئەولەویەت بزانێت و هەنگاوی ژیرانە و پێکەوەیی هەڵبگرێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×