نامەیەک بۆ بەڕێزان/ محمد شیاع سودانی - خاتوو طەیف سامی

عەلی فەتاح
  2025-06-07     256

پاش سڵاو

ئەکرێت بڵێن تۆ چیت و کێیت نامە بۆ سەرۆک وەزیران بنێریت، بەڵام من دەڵێم بە پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی، بەپێی دەستووری هەمیشەیی عیراق هاونیشتمانیەکی پلە یەکی عیراقم، بیشمبوورە عەربی ئەزانم بەڵام نوسینی عەرەبیم باشنییەو زۆریش مەبەستم نەبوو بەزمانی عەرەبی نامەکە بنوسم...

بەڕێز (سودانی/ طەیف) بەڕاستی ئەم جەژنەو نامەی جەژنە پیرۆزە تەنها بۆ تۆ و (خاتوو طەیف) باش و گونجاو و جێی دڵخۆشییە، پاش بوونی دەیان بۆشایی و پێشێلکاری دەستووری و سەرەڕۆیی و گەندەڵی ئاشکراو نهێنی لەهەموو عیراقدا، بەبیانوویەکی پوچ یاخود دروست بڕیارتاندا کە هەرێمێکی (شەش ملیۆن) کەسی بێنانی جەژن بکەن، دروستە ئەگەر ئەم بڕیارەتان کورد وتەنی (لەخۆشیدا جەژنەکەی ئێوەی کردبێت بە دوو جەژن)...

بەڕێز سودانی

بەڕێز خاتوو طەیف

نانبڕین و نەناردنی موچەی پێش جەژن لای من ئاسایی و چاوەڕوانکراو بوو، چونکە هەرگیز چاوەڕێی لەوە باشترم لێنەکردوون، ئەوەی نا ئاسایی بوو لەلام بێچاووڕوویی نامەی جەژنە پیرۆزەکەتان بوو کەلە ڕێگەی مۆبایلەوە بەزمانی کوردی ناردووتانەو پێمان گەیشت.

بەڕێز سودانی

بەڕێز خاتوو طەیف

ئەگەری کلیلی وەڵامدانەوەی نامەی جەژنە پیرۆزەکەتان بەدەست من بوایە... لەڕێگەی هەمان کورتەنامەوە بە دەقی (مادگدەی ١٤٠)ی دەستووری (هەژدە ساڵ) پێشێلکراوەوە لەجیاتی هاونیشتمانیانی هەرێم بە (شەش ملیۆن) نامە وەڵامم دەدانەوە...

ئەگەر بمتوانیایە پێمدەوتن عیراق لەخۆماڵی کردنی نەوت و لەسەرەتاکانی دروستبوونیەوە، هەشتا دانە ساڵ بەپارەی نەوتی کورد ئاگربارانی کوردی کردووە تا ئاستی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و کۆمەڵکوژ.

بەڕێز سودانی

بەڕێز خاتوو طەیف

ئێمەی موچەخۆرانی هەرێم تۆمەتباری کێشەکانی نێوان (هەرێم و بەغدا)نین، دیسان هاونیشتمانی پلە یەکی عیراقین، چ کێشەی ئێمەیە نێوانی (هەرێم و بەغدا) وابکات نانی جەژنمان نەبێت؟

بەڕێزان ئێوە ئەگەر ڕاستگۆن با بۆ یەک جار و بە ئاشکرا لەڕێگەی میدیاوە جورئەتتان ئەوەندە هەبێت ناوی (بارزانی/ تاڵەبانی)یەکان وەک تۆمەتباری سەرەکی بهێنن.

تەنها یەک جار ئەگەر ڕاستگۆن لەبەغداد لەڕێگەی فەڕشی سوورەوە پێشوازیان لێمەکەن..

بەڵام نەخێر... کێشە سەرەکیەکە بیانوویەکی پڕوپووچی چەند بارەیە بۆ برسیکردنی خەڵک.

ئێوە بەپێی دەستوور ئەگەر ڕاستگۆن بۆ سزای خودی دەسەڵاتی هەرێمە نادەن؟ ئەسڵەن بۆ لەگوڵ کاڵتریان پێناڵێن؟ بۆ دەیان نامەی تایبەتی جەژنە پیرۆزەیان بۆ دەنێرن؟ بۆ هەمیشە وەسفی گرنگی و کاریگەریە گرنگەکانیان دەکەن تەنانەت لەئاستی فراوانی ناوچەکەدا؟

بۆ دێنە هەولێرو سلێمانی و بە هەفتەو زیاتر میوانیان دەبن؟ بۆ یەک کەستان جورئەتی ئەوەی نییە بڵێت (بارزانی/ تاڵەیانی)یەکان تۆمەتباری ئەم کەیسەن.

بۆ لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەهەر چوار پەلتان هاوکاری زۆرترین تەزویری ئینتیخابات ئەکەن؟ بۆ کۆمسیۆنەکەتان خەتمی قبول لەهەموو سەرپێچیەکانیان دەدات؟ بۆ مەحکەمەی ئیتیحادی هەمیشە شەرعیەت بەمانەوەیان دەدات؟

بەڕێز سودانی

بەڕێز خاتوو طەیف

ئێوە لەژێر لێو و بەنهێنی ڕەخنە لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرن، کەچی لەکاتی (عەرەفە) و لەسەر ڕێگای (حەج) بەدەنگی بەرز نان و بژێوی (شەش ملیۆن) هاونیشتمانی وڵاتەکەتان ئەبڕن...

ئێوە لەناو نازدارتین هۆتێلەکانی هەولێرەوە واژۆی بڕینی موچەی خەڵک دەکەن...

ئێوە ڕاست و ڕوون هاونیشتمانیانی هەرێمتان بەبارمتە گرتووە نەک هەرێم و دەسەڵاتەکەی.

بەڕێزان... ئێوە ئەزانن هەرگیز (سەددامی گۆڕبەگۆڕ) بۆ یەکجاریش دەستی بۆ بڕینی قوت و بژێوی و موچەو نانی خەڵک نەبرد...!

بەڕێزان/ من ئەم جەژنەم لەسەر دەستی ئێوە بەبرسێتی و بە نەبوونی بەسەر برد، ئەمەوێ بپرسم: ئایا ئێوە کەیف خۆشن بە برسێتیم؟ ئایا ئاسودەن بە قەرزاریم؟ ئێوە شەرەفمەندن بەوەی کەمن جەژنم نەکرد؟ ئاسودەن نەمتوانی بەبەردەم مارکێتێکدا بڕۆم؟ سەربەرزن بە بڕیارەکەتان؟

پێموایە چیدیکە عەیبەیەکی گەورەیە، لەجەژندا بەبێ نان و بەسفرەی خاڵی دژی خەڵک بڕیاربدەن و لەوە عەیبتر ئەوەیە دوای جەژن موچەی مانگی پێپنج بنێرن... چونکە ئێوە ساڵانێکە ئەم یاریە ناشیرینە دەکەن، بەبیانووی پڕووپووچ موچە دوادەخەن، خەڵک برسیدەکەن، ماندووی دەکەن، قەرزاری دەکەن... هتد، کەچی دواجار موچەکە دەنێرن.

بەڕێزان/ کورد و سەرکردایەتییە سیاسیەکەی ئەو کاتە بەچۆکدا هاتن کە پشتیان لەکێشەی خاک و دیاریکرنی سنوری هەرێمەکە کرد، ئێمە ئێستا باجی هەڵەی پشتکردنە (ماددەی ١٤٠) دەدەین.

ئەوکاتەی کێشەی سەرەکیمان، دۆسیەو کەیسی سەرەکیمان، دیاری کردنی سنوری نیشتمان و (ماددەی ١٤٠) پرسیە نیشتمانیەکانیتر بوو، ئێوەو هاوڕێکانتان بە کۆنتێرنەر دۆلاتان بۆ هەرێم ئەنارد.

بەڕێز سودانی

بەڕێز خاتوو طەیف

ئێستاش هەم ئێوەو هەم سەرکردایەتی سیاسی کورد بە ئاگا دەهێنمەوە، ئەگەر کورد دۆسیەی خاک و سنوری نیشتمانەکەی، ئەگەر کورد (ماددەی ١٤٠)ی دەستوور و ئەو پرسە گرنگە نیشتمانیانە نەکاتەوە بەدۆسیەی سەرەکی نێوان (هەرێم و بەغدا) موژدەتان لێبێت ئیدی بۆ هەمیشە نان و موچەو بژێوی ژیانی خەڵکەکەی لەدەستی ئێوەی (نانبڕی جەژن)دا دەمێنێتەوە.

ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد دووبارە دۆسیە نیشتمانیەکان بکاتەوە بە دۆسیەی سەرەکی ئیدی (نانبڕی جەژن) ئەبێت بەو مۆرە ڕەشەی کە بۆ هەتا هەتایە بەتەوێڵی ئێوەوە دەمێنێتەوەو دوای ئێوەش هێچ جانەوەرکیتر ناتوانێت بیریش لەوەها بڕیارێکی نائینسانی بکاتەوە... کورد و سەرکردایەتیەکەی ناچارن دواجار هەر ئەوە بکەن، چونکە ئێوەی بڕیار بەدەستانی عیراق لەو مەعدەنە پیسەن کەنابێت ڕێگەتان پێبدرێت جارێکیتر (نانی جەژن ببڕن و نامەی جەژنە پیرۆزە بنێرن)

هاونیشتمانی پلە یەکی عیراق

م. علی فتاح

دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی موچە بڕینەکە

مەیەک بۆ بەڕێز/ محمد شیاع سودانی

بۆ بەڕێز/ خاتوو طەیف سامی

٢٠٢٥/٦/٧

تێبینی:

١/ داواکارم لەئێوەی بەڕێز هاوکاربن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە.

٢/ داواکارم لەنوێنەرانی کورد لە بەغدا،، هاوکاربن لەگەیاندنی ئەم نامەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×