نەوشیروان مستەفا، چرایەک بەدەستی نەزانەوە!

عەلی فەتاح
  2026-05-11   

ئەو شتێک نەما بۆ میللەتەکەی نەکردبێت، بۆ باشکردن وڕێکخستن و ئاسانکردنی ژیانی خەڵک، هیچ نەماوە بەکردارو بە پڕۆەو بەنوسراو جێینەهێشتبێت.چۆن بۆ شۆڕش ئەوەی لەکردە نەدەهات ئەو کردی، لەژیانی سیاسی و ئیداری و شارستانیش یەک مەلەف نییە پڕۆژەیەکی تۆکمەی لەسەر جینەهێشتبێت.

بەڵام ئەو بەدرێژایی تەمەنی سیاسی و ڕۆژنامەوانی سەرکردەی دوو حیزبی سیاسی نەزان بوو، سەرکردەو هاونیشتمانی نیشتمانێک و حکومەت وحکومڕانییەکی نەزان بوو.

نە دوو حیزبەکەی قەدریان دەزانی و نەنیشتمانی نەزان حسابی بۆ پڕۆژەکانی دەکرد.

هەردوو حیزبەکەی لەناوخۆیا دژو بکوژی هەموو تواناکانی بوون.

نیشتمانە حکومڕانەکەی هەمیشە لەکەمیندابوو فەرمانێکی گرتنی لەسەر دەربکات.

یەکێتی نیشتمانی پێش پارتی دایان بە دادگاو دواتر پارتی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکرد.

ئەو لەناو ئەم هەموو گێژاوی نەفامی ونەزانیەدا ڕوناکیەکیەکی هەمیشەیی بوو کە ئێستاش دەدرەوشێتەوە، هەموان گیرۆدەی ڕێزگرتن و خوێندنەوەی ئەو فۆڕمە سیاسی وئیداریەی نەوشیروان مستەفاین و نایشی خوێنینەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بەڕوئیاکانیەتی و بەردەوام فەرامۆشیشی دەکەین.

ئیدی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفایەو بریا ڕێگەی سەرمەزارەکەیمان بگۆڕیایە بۆ ڕیبازە سیاسی و فیکری و ئیداریەکەی.

چیدی نەوشیروان مستەفا پێویسی بە شێن و کڕوزانەوەی نەزانانەی دۆستەکانی نییە، ئەوە دۆستەکانی و نیشتمانێکی حکومڕانی نەفام و نەزانە کە موحتاجی پڕۆژەو نوسراوێکی نەوشیروان مستەفایە.

لەم ساڵیادەدا با پێکەوە ڕۆشنایی بخەینە سەر هەموو ئەو دۆسیە گرنگ و پڕۆژە مەزنانەی کاک نەوشیروان بۆ چاکسازی و دەربازبوون لەقەیران بەجێیهێشتووە.

بادەست بخەینە سەر برینە بەسوێ و بەئازارەکەی کەرکوک و لەوێوە یادی نەوشیروان مستەفا بکەینەوە.

با دەنگ و بینینمان لەسەر بەغدابێ و لەوێوە گوێ بۆ حیکمەتی نەوشیروان مستەفا بگرین.

با پەیوەندیەکانی هەرێممان لەبەرچاوبێ و لەوێوە دڵنیابین کە ئەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ پەیوەندیەکانی کوردی جێهێشتووە زۆر بە نرخترە لەوەی بسمارک بۆ ئەڵمانیای دوا ی جەنگی جیهانی جێهێشت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×