دۆخی هەرێمی کوردستان دەکرێت پێناسە بکەین بە دابەشبوون بەسەر بازنەیەکی دوو بەشکراودا، بەجۆرێک نیوەی وەک کەرەستەی نەبوون و نیوەی تر وەک بوون لێکبچوێنین.
لە ڕاستیدا نیوە بازنەکەی نەبوون ئامانج و ڕێبازە زەرووریەتەکانی تێپەڕاندنی دۆخی هەرێمی کوردستانن بە ئاراستەی باش بوون، وە نیوە بازنەکەی نەبوونیش میکانیزمەکانی سەرلێشێواوی و بەلارێدابردنی تاکەکانی کۆمەڵگان. کە هەردووکیان پێناسە و مانا نەرێنیەکەیان لە هەناویاندا هەڵگرتووە.
هەرێم لە بۆشایی ئازادی، دیموکراسی، و پێداویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان نیوە بازنەکەی نەبوونی پڕکردۆتەوە، لە هەبوونی ئامڕازەکانی گەشتن بەپێگە و بەرژەوەندیش، وەک حزب، میدیا و بەرپرسی نا بەرپرس نیوەکەی تری بازنەکەی پڕکردۆتەوە .
دەکرێ بپرسین هەرێمی کوردستان پێویستی بە چیە و چیشی زیادە؟
لەم قۆناغەدا کە سەرەکیترین ماف شکۆی تاکەکانێتی و پێشیل دەکرێت، حزب وەک وەسیلەی گەشتن بە دەسەڵات و میدیاش وەک سێبەری بەرپرس و حزب خزمەت بە دەسەڵات خۆرەی مافەکانی تاک و ئامڕازی فریودان و بەلاڕێدابردنیانن، هەر کەسێک هەڵدەستیت لە هەرێم جاڕی چاکسازی دۆخی هەرێم لێدەدات ڕاستەوخۆ دەستدەکات بە بانگەشەی دروستکردنی حزب و میدیا لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی نە پێویستیان بە حزبە و نە میدیاش دەتوانێت کێشەکانیان چارەسەربکات، بۆیە هەردوو وەسیلەکە جگە ئامانجی کەسی و بەرژەوەندی خودی هیچی تریان لە هەگبەدا نییە بۆ تاکەکانی هەرێم، تەنها دەتوانین بڵێین دەستەبژێری هەریم خەریکی خولانەوەیە بە دەوری بازنەییەکی داخراودا. بۆیە تا دێت بازنەکان زۆرتر دەبن بە دەوری یەکتردا و خەڵک سەر لێ شێواوتر دەبێت و دەرباز بوونی لەم هەموو بازنەیەش قورستر دەبێت بۆ گەشتن بە حەقیقەت و تەواوکردنی نیوە بازنەکەی نەبوون. چونکە لەلایەک تووشی بە لاڕێدابردن و لە لایەکی تریش کات کوشتن دەبن، بۆیە ئەوەی هەرێم. پێویستیەتی سیستەمێکی دیموکراسی بەهێز و ئازادیەکی رەها و گەڕاندنەوە و ی ماف و شکۆی تاکەکانیەتی نەک حزب و میدیا بە ئامانجی خۆ دەوڵەمەند کردن لەسەر گیرفانی خەڵک.
لە سەردەمێکدا ئەژین گۆڕانکاری خێرا روو دەدەن، رووداوەکانی ناوچەکە هەڵگری پێشهاتی چاوەڕوان نەکراوی ئەوتۆن کە نەک بازنە داخراوەکان دەشکێنن بەڵکو لە دەوری بەهاو فۆرمی نوێ بازنەی فراوان و ناوەکی دروست دەکەن.
ئەوە لۆژیکی خوێندنەوەی ئاراستەکانی رووداوە دەتوانێت ئەو بڕە هێزەی هەیە بە ئاراستەی پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتوەکان و زیادکردنی دەرفەتی تر خەرجی بکات. دە نا ئەوەشی لەهەرێم سەرەڕای کێماسیەکان بەدەستهاتوە لەبین ئەچێت.
هەرێم کەتوەتە بەینی ململانێی هێزە ناوچەییەکان، هێزە ناوچەییەکانیش لە پەیدابونی هێزی تردا شپرزەن بۆ وەڵامی پرسیارە سەرەکیەکە هەرێم پێویستی بە خۆداچونەوەیەکی خێرایە بۆ ئەمەش هێزەکانی لە خواستە تایبەتەکان بتەکنەوە.
واتە کۆبونەوە لە دەوری بەرژەوەندی باڵا کە هی هەموانی تیا رەنگ دەداتەوە. دورکەوتنەوەش لە بێ روئیایی و دەستەوەستان و خۆ دانە دەست قەدەری رووداوەکان کە لە دەرەوەی ئیرادەی هەرێم چارەنوس دیاری دەکەن.